ناوه‌ندی
11 بهمن 1401
0
111
په‌یامی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت بۆ سه‌رۆک کۆماری نوێی تورکیا
به‌دوای سه‌رکه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدانی تورکیا له ھه‌ڵبژرادنی سه‌رۆک کوماری ئه‌م وڵاته، مامۆستا عبدالرحمن پیرانی له نامه‌یه‌کدا، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی له ئه‌ردۆغان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان و خه‌ڵکی تورکیا، پیرۆزبایی کرد.
به‌دوای سه‌رکه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدانی تورکیا له ھه‌ڵبژرادنی سه‌رۆک کوماری ئه‌م وڵاته، مامۆستا عبدالرحمن پیرانی له نامه‌یه‌کدا، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی له ئه‌ردۆغان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان و خه‌ڵکی تورکیا، پیرۆزبایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح، دوای سه‌رکه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدانی تورکیا، یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته که به شێوازی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ھه‌ڵبژێردرا، مامۆستا عهبدولڕەحمانی پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران و ئه‌ندامی دامهزرێنەری یه‌کیه‌تی NGO ـکانی ناو جیھانی ئیسلام، ئه‌م ده‌سکه‌وته گه‌وره‌ی له ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پیرۆزبایی کرد.
ده‌قی کوردی په‌یامه به‌م شێوازه‌یه :
ڕێزدار ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان
سه‌رۆکی به‌ڕێزی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان و سه‌رۆک کۆماری ھه‌ڵبژارده‌ی کۆماری تورکیا
السلام علیکم و رحمة الله و برکاته
سه‌رکه‌وتنی جه‌نابت له یه‌که‌م ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری تورکیا، دروشمی بڕوا و ھیوای خه‌ڵکی تورکیا به به‌رنامە و ئاخاوتنی ئێوه و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان له ده‌سکه‌وته‌کانی حیزهکهتانه و پێوه‌رێکه بۆ سه‌رکه‌وتنی ھاوکاره‌کانتان له ئێداره‌کردنی ھه‌موو لایه‌نه‌کانی ده‌وڵه‌ت، شاره‌وانیه‌کان و کرده‌وه پەڕڵهمانیهکانی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان. شنه‌ی بای یه‌کیه‌تی و ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی که به چارهئهندێشی ئێوه و وشیاری و ھاوڕێیه‌تی ڕابه‌رانی کورد، ده‌ستی پێکردوه، گیانێکی نوێ کردوه به به‌ر جه‌سته‌ی پێکه‌وه‌ژیان و دوره‌په‌رێزی له توندوتیژی و، ھاتنه‌جێی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌توانێ به‌ستێنێک بێت بۆ پایه‌داری و ئه‌منیه‌تی زیاتر له وڵاته‌که‌ی ئێوه و به‌گشتیش ناوچه‌که. به نوێنه‌رایه‌تی له‌لایه‌ن برایان و خوشکانم له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه، له جه‌نابت، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان و ته‌واوی خه‌ڵکی تورکیا پیرۆزبایی ده‌که‌م، ھیوادارم سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی جه‌نابت به‌ستێنێک بێت بۆ په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری دیموکراسی و به‌رابه‌ری شارۆمه‌ندی و به‌رده‌وامی ئاسایش و گه‌شه‌کردنی بواری ئابووری بێت.
عبدالرحمن پیرانی
ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوت و ئیسلاحی ئێران
24-05-1393
بۆچوونه‌کان