پیرۆزبایی دکتۆر قه‌ره‌زاوی له ئەردۆغان : دکتۆر یوسف قه‌ره‌زاوی به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان له ھه‌ڵبژاردنەکانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاتە، پیرۆزبایی لێ کرد. قه‌ره‌زاوی به ئاماژه به دەسپێکی سه‌رده‌مێکی نوێ له مێژووی تورکیادا وتی : ئه‌ردۆغان نه ته‌نیا خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی تورک، به‌ڵکوو خۆشه‌ویستی ھه‌موو عه‌ره‌به‌کان و ئوممه‌تی ئیسلامیشه. http://www.timeturk.com/tr/2014/08/13/karadavi-den-muslumanlara-erdogan-... ته‌قینه‌وەی خۆکوژی له نزیکی ماڵی حه‌یده‌ر عیبادی : تهوقینهوهیێکی خۆکوژی له نزیکی ماڵی حه‌یده‌ر عیبادی ـ سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێ عێراق ـ ئه‌نجام درا. به پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی به‌غدا، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له شوێنی کۆنتڕۆڵی ھاتوچۆ بۆ ماڵه‌که‌ی ڕووی دا. له ژماره‌ی کوژراوان یا بریندارانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه تائێستا ھیچ ھه‌واڵێک بڵاو نه‌بوه‌ته‌وه. http://www.timeturk.com/tr/2014/08/13/ibadi-nin-evine-intihar-saldirisi.... چاودێری مافی مرۆڤ، دیانی به جه‌نایه‌تی ده‌وڵه‌تی کوده‌تا له میسر کرد : به‌پێی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به دیاننان به کوژرانی سیسته‌ماتیکی لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی به ده‌ست ھێزه ئه‌منیه‌کان و پۆلیسی ده‌وڵه‌تی کوده‌تا، ئیخوان المسلمینی میسر ڕایگه‌یاند که بۆ ئه‌م باسه له ڕێ دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی جه‌نایه‌تی شه‌ڕ ھەنگاو ھهڵدەگرێ. http://www.worldbulletin.net/headlines/142412/brotherhood-to-call-for-in... پاوانی کۆمپانیا ئیسڕائیلیه‌کان تابۆ ئهمبهکی، سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌فریقای باشوور، داوای له ھه‌موو گرووپه ئایینی و ڕێکخراوه کاریگه‌ریه‌کان کرد تا بۆ پاوان‌کردنی به‌رھه‌مه ئیسڕائیلیه‌کان، یه‌کده‌نگ بن. ئه‌م پیاوه سیاسه‌تی «پاوان»ی به باشترین شێواز بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ کۆمپانیا ئیسرائیلیه‌کانی سه‌ر به رژێمی زایۆنیستی دانا. http://www.worldbulletin.net/headlines/142387/former-south-african-presi... به‌ڕێوه‌چوونی ھه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری به ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵک : په‌ڕڵه‌مانی لیبیا ڕەزامەندی خۆی بۆ بەڕێوهچوونی ھەڵبژاردنی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار، ڕاگه‌یاند. بەپێی ئه‌م ڕەزامەندیە کە بە ده‌نگدانی زۆربه‌ی نوێنەرانی پەرلەمانی به‌ڕێوە چوو، بۆ گەڕاندنەوەی دێموکراسی بۆ ئه‌م وڵاتە، سه‌روک کۆماری نوێ، به شێوه‌ی ڕاستەوخۆ و بە ده‌نگی زۆربه‌ی خەڵکی بەڕێوە دەچێ. http://www.worldbulletin.net/headlines/142376/libya-parliament-agrees-di... حه‌ماس و ئیسڕائیل ڕێک نه‌که‌وتن : خالد البطش، له به‌رپرسانی بزاڤی جیھادی ئیسلامی ڕایگه‌یاند که دانیشتنه‌که‌ی حه‌ماس و ئیسڕائیل له میسردا بۆ به‌ده‌سھێنانی سوڵح و ئاگربه‌ستی ھهمووکاتی، تا ئێستا بێ‌ئاکام بووە. ئه‌م دانیشتنه به ناوجێیهتی وڵاتی میسر له قاھیره به‌ڕێوه چوو. http://www.aa.com.tr/tr/manset/372625--gorusmelerden-olumlu-sonuc-cikmadi کەوتنه خواره‌وه‌ی کۆپتەری ھه‌ڵگری یارمه‌تی بۆ کورده ئیزەدیەکان : کۆپته‌ری ھه‌ڵگری یارمەتی بۆ کورده ئیزەدیەکان کە لە ناوچەی شەنگاڵ گەمارۆ دراون تووشی گرفت بوو و کەوتە خواره‌وه. له‌م ڕووداوه‌دا، خەلەبانەکە کوژراو 20 کەسیش بریندار بوون. ڤیان دەخیل، نوێنەری ئیزەدیەکان له پەرلەمانی عێراق لەم کۆپتەرەدا بوو. http://www.aa.com.tr/tr/manset/372497--yezidilere-yardim-tasiyan-helikop...
بۆچوونه‌کان