ئیسلاحوێب
11 بهمن 1401
0
104
السدیس و العریفی و الـعودە بۆ ناتانیاهـۆ : هەموومـان حـەمـاســیـن
چالاكان لەپێگەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەڵمەتێكی فراوانی پشتگیریكردنی بزوتنەوەی حەماسیان دەستپێكردووە, ئەوەش لەپاش لێدوانێكی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی قەوارەی جولەكەوە بوو, كەتیایدا ووتبووی لەهیچكام لەجیهانی ئیسلامی و عەرەبیشدا كەسێك نیە كەلایەنگیری و پشتیوانیی بزوتنەوەی حەماس بكات, هەموو لەدژی حەماسن, جگە لەتوركیا و قەتەر و ئێران نەبێت .

ئەمەو لەپەیجەكانی فەیسبووك و تویتەردا چەندین زانا و كەسایەتی و بانگخـوازی گەورە و ناسراوی جیهانی ئیسلامی لەبەرپەرچدانەوەی ناتانیاهۆدا پشتگیری و پشتیوانیی خۆیان بۆ حەماس دەربڕیوە و لەنێویشیاندا دكتۆر – عبدالرحمن السدیس – ی ئیمامی حەرەمی مەككەی پیرۆز بۆ ناتانیاهۆی نوسیوە : هەی پیس و چەپەڵ و شەیتانی جولەكە, درۆت كرد ئەی دوژمنی خـوا, عەرەب لەگەڵ ئێوە نیە, عەرەب و موسوڵمانان لەگەڵ برایانی خۆیاندان لەدژی ئێوە و بەكرێگیراوەكانتان .
لای خۆشیەوە زانا و بانگخـوازی ناسراوی جیهانی ئیسلامی دكتۆر – محمد العریفی – لەتویتەر بۆ ناتانیاهۆی نوسیوە: هەی دوژمنی خـوا ئێمە هـەمـوومـان حـەمـاسـیـن, هـەروەك بانـگخـوازی ناوداری جـیهانی ئیسلامیش – سـلـمان بـن فـهـد العـودە – لەوەڵامی سەرۆك وەزیرانەكەی جـولەكەدا نوسیویەتی: بەپشتیوانی خـوای گەورە ئەم قۆناغە بەسەركەوتنی موسوڵمانان و ستەملێكراوان و شكست و ڕیسوایی داگیركەران و جولەكەكان كۆتایی دێت, سبەی نزیكە كەبێت, ئـێـمـە هـەمـوومـان حـەمـاسـیـن .
بۆچوونهکان