عادل جەلیلی، له ئه‌ندامانی پێشڕه‌وی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، له ناوچه‌ی سیلوانای ورمێ، کاتژمێر ۱ نیمه‌ڕۆ کۆچی دوایی کرد. به‌پێی ڕاپۆرتی به‌شی پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی سیلوانا، عادڵ جه‌لیلی ئه‌ندامی پێشڕه‌و و به‌رپرسی پێشووی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌ت له خولی یه‌که‌می ناوچه‌ی سیلوانا، دوێنێ به ھۆی ڕووداوی ھاتوچۆ بریندار بوو و ئه‌مڕۆ به‌ھۆی کاریگه‌ری برینه‌کانیه، کاتژمێر ۱‌ی نیمه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ۵ی خەرمانانی ئه‌مساڵ له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام خومەینی شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد. خوالێخۆشبوو کاک عادڵ، خێزاندار بوو و منداڵێکیشی له‌دوا به‌جێ ماوه. ئه‌م که‌سایه‌تیه لای خه‌ڵکی ناوچه‌که زۆر به‌ڕێز و جێی حورمه‌ت بوو. بانگخوازێکی بێ‌ئیدعا بوو که تا دوایین ڕۆژانی ژیانی، له بانگه‌وازکردن به‌ره‌ولای خوا ده‌ستی ھه‌ڵنه‌گرت. پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌م بانگخوازه پرسه و سه‌ره‌خوشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی، خه‌ڵکی ناوچه‌ی سیلوانا و ھه‌موو خوشکان و برایانی ئه‌ندامی جەماعه‌ت له سیلوانا ده‌کات و له خوای گه‌وره‌ش به‌زه‌یی و لێخۆشبوونی بۆ داوا ده‌کات. له خوای گه‌وره‌ش پاداشی به‌خیز و سه‌بر و خۆڕاگری بۆ خزم و که‌س و کاری ئه‌و کۆچکردووه داواکارین. إنا لله و إنا إلیه را‌جعون
بۆچوونه‌کان