به‌پێی ھه‌واڵی ھه‌واڵنێری ئیسلاح وێب، ڕۆژی دووشەمە 17ی خەرمانانی 93 یارمەتیەکانی خەڵکی سەرده‌شت بۆ خەڵکی ئاوارە و لێقه‌وماوی شه‌نگاڵ لە ڕێگای سنووری کیلە ڕاده‌ستی ھەرێمی کوردستانی عێراق کرا. ڕۆژی دووشه‌مه سه‌رجه‌م یارمه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و ناوچه‌که، که له‌م ماوه‌دا کۆکرابوه‌وه به به‌شداری زۆرێ له به‌رپرسان و چالاکوانانی مه‌ده‌نی، له سنووری کیلە ڕاده‌ستی ھه‌رێمی کوردستانی عێراق کرا.
«ئومید زەندی» خوێندکاری خولی کارناسی زانکۆ ئه‌ندازیاری کاره‌با له زانکۆی «علم و صنعت ايران»، له نۆزده‌ھه‌مین خولی ئوله‌مپیادی نێووڵاتی، له به‌شی ئه‌ندازیاری کاره‌با، پلەی سێھه‌می به‌ده‌سھێنا. بەپێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح، «ئومید زه‌ندی» خوێندکاری خەڵکی شاری سنە، کە لە زانکۆی عیلم و سەنعەتی ئێران وانە ئه‌خوێنێ، به به‌شداری کردن له نۆزده‌ھه‌مین خولی کێبه‌رکێی زانستی له بەشی ئەندازیاری کارەبا له مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لەلایەن زانکۆی «تربیت مدرس» بەڕێوە چوو، توانی پلەی سێھەم بەدەس بێنێ.
به پێی ڕاپۆرتی ھه‌واڵنێری پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح، به یارمەتی ئه‌نجومه‌نی کلتووری ئه‌قسا «ئافاق» و به یارمه‌تی ھه‌ندێ ڕێکخراوی پشتگری «کێشه‌ی فەلەستین»، کۆبوونەوەیه‌ک له‌ژێر ناوی «غه‌ززه : 51 ڕۆژ خۆڕاگری و سه‌رکه‌وتن» بۆ ڕێزنان له خۆڕاگری قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵکی فه‌له‌ستینی دانیشتووی نه‌واری غه‌ززه، به ئاماده‌بوونی «خالد قدومی» نوێنه‌ری بزاڤی حه‌ماس، «ناسر ئه‌بوشه‌ریف» نوێنه‌ری بزاڤی جیھادی ئیسلامی فه‌له‌ستین و ھه‌ندێ له به‌رپرسان ناوخۆی وڵاتی ئێران و چالاکانی بواری فه‌له‌ستین، «مامۆستا عبدالرحمن پیرانی» ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران و ھه‌ندێ له پشتگیرانی وڵاتی فه
ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسا، لە لاپەڕەی تیوتەری خۆیدا نووسراوەیەکی لە ژێر ناوی «قەیرانی میسر و ڕۆڵی ئیخوان» بڵاو کردەوه که تێیدا باس لە لاخستنی ڕێکخراوەی ئیخوان «اخوان المسلمینھ»ی میسر ده‌کات.
دادگایێکی میسری، محه‌مه‌د به‌دیع ـ له پێشه‌وایانی گه‌وره‌ی اخوان المسلمین ـ و 14 که‌سی دیکه‌ی به تاوانی به‌شداری له کوشتن و دروستکردنی شەڕ و ئاژاوه له‌کاتی خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵک دژی کوده‌تا، به زیندانی ھه‌تایی مه‌حکووم کرد. بڕیاریش وا بوو که دادگاییکردنه‌که به ئاماده‌بوونی شاھێده‌کان و بیستنی شایه‌تی ئه‌وان، به‌ڕێوه چێ، به‌ڵام دادگا، به ده‌رکردنی حوکم، ڕۆژنامەوانان و خه‌ڵکی ئاماده‌بووی دادگای تووشی سه‌رسووڕمان کرد.
ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن له نووسەرانی ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی سه‌ر به پارێزگای کوردستان له بانه به‌ڕێوه چوو. ڕۆژی ھەینی 28ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له شاری بانه، به یارمه‌تی پێوه‌ندییه گشتیه‌کانی جه‌ماعه‌تی پارێزگای کوردستان، به به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕێک و به ئاماده‌بوونی زیاد له 40 که‌س له نووسه‌ران، وه‌رگێڕان و شاعیران ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاجی ئێران له پارێزگای کوردستان، دەسخۆشی و ماڵئاوایی کرا.
مه‌ریوان ـ پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح ته‌رمی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌حمود ئیواز له چالاکانی ئایینی شاری مه‌ریوان ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کرا. ته‌رمی مامۆستا مه‌حمود ئیواز، مامۆستای قوتابخانه و زانکۆ، ئیمام و پێشنوێژی مزگه‌وتی «صلاح الدين»ی شاری مه‌ریوان و له زانایای گه‌وره و به‌ناویه‌ی شاری مه‌ریوان که له ڕووداوی ھاتوچۆ له جاده‌ی سنه ـ مه‌ریوان فه‌وتی کردبوو، به ئاماده‌بوونی خه‌ڵکێکی زۆر، ڕۆژی ھه‌ینی 4ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له گۆرستانی «دار سه‌یران»ی مه‌ریوان به‌خاک سپێردرا.
مەلا عەبدوڵڵای توتنچی ناسراو بە موفتی پێنجوێنی (١٨٨١ – ١٩٥٢) شاعیرێکی کورد بوو، چەندان چەپک هۆنراوەی نیشتمانپەروەری و ڕێنمایی کۆمەڵایەتی هەیە، یەکێکە لەو کەسایەتییانەی لە پێنجوێن هانی خەڵکی داوە بۆ ناردنی منداڵەکانیان بۆ فێرگە بە تایبەتی کچان. ئەم دەستپێکە لە منداڵی خۆیەوە دەستی پێکردووە، بە دەستێک پەیداکاری و بەخێوکاری پیشاندەدا و بە دەستێکی تر هەڵمەتی قەڵەم و هەڵگرتنی چرای ڕووناککەرەوەی بیری نەتەوایەتی بەرزکردبۆوە. موفتی بە یەکێ لە ڕەچەشکێنانی ئەو بوارە قوڕاوی و تاریکانە بوو کە هەنگاونانی قەتیس و قەدەغە کردبوو.
ده‌سته‌یه‌ک له ھێزه ئه‌منیه‌کانی شاری تاران، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به گرتن و داخستن ده‌رگاکانی مزگه‌وتی «صادقيه» له به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژن له‌م شوێنه‌دا به‌رگریان کرد. به پێی ڕاپۆرتی ھه‌واڵنێری ئیسلاح وێب، ھێزه ئه‌منیه‌کان کاتژمێر 30 : 6ی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له به‌ر مزه‌گه‌وتی سادقیه‌ی تاران ئاماده‌بوونی و به‌رگریان کرد له‌وه‌ی خه‌ڵکی بچنه ناو مزگه‌وت و ته‌نانه‌ت ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که ھاتبوون بۆ نوێژ، ده‌رکران.
په‌یکه‌ری شاعیر و ئه‌دیبی ناوداری کورد مامۆستا «پیره‌مێرد» له‌لایه‌ن ھونه‌رمه‌ندی خه‌ڵکی خانه‌قا، «به‌شیر ناسری» کۆتایی پێھات.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb