ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسا، لە لاپەڕەی تیوتەری خۆیدا نووسراوەیەکی لە ژێر ناوی «قەیرانی میسر و ڕۆڵی ئیخوان» بڵاو کردەوه که تێیدا باس لە لاخستنی ڕێکخراوەی ئیخوان «اخوان المسلمینھ»ی میسر دهکات. ئەم ڕۆژنامەیە پێی وایە کە لاخستنی ئیخوان دهبێتە ھۆی دابەشبوونی یەکجارهیی ئەو وڵاتە و دۆخهکهش بەرەو ئاڵۆزیێکی خراپتر و نالەبارتر دەبات. لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووه که ئەمڕۆ میسر لەھهموو کات زیاتر پێویستی بە ئیش و کارکردنی ھەموو ھاووڵاتییەک ھهیه نهک ئهوه که ئەوان وەلا بخرێن. سەبارەت بە قەیرانەکەی میسریش ئهم ڕۆژنامەیە دەڵێ : تەنیا ڕێ حەل بو لابردنی قەیرانەکه دیالۆگی نیشتمانییە و لەم ڕێگاوه حەل دەکرێ. نابێ ئهوەش لەبیر چێ کە قەیرانی میسر بەبێ ئیخوان بەھیچ جۆرێک کۆتایی پێ نایێ و چارەسەریش ناکرێ. بۆیه بەر لە ھەموو شتێک دەبێ ئەندامە بەندکراوەکانیان لە زیندان ئازاد بکرێ و گوشار لەسەریان لا بچێ تا بە دیدێکی ڕۆشن و بەرفراوانەوە لە سەر مێزی گفتوگۆ و دیالۆگ بو کۆتاھێنان بە قەیرانەکە ئامادە بن.
بۆچوونهکان