به‌پێی ھه‌واڵی ھه‌واڵنێری ئیسلاح وێب، ڕۆژی دووشەمە 17ی خەرمانانی 93 یارمەتیەکانی خەڵکی سەردهشت بۆ خەڵکی ئاوارە و لێقه‌وماوی شه‌نگاڵ لە ڕێگای سنووری کیلە ڕاده‌ستی ھەرێمی کوردستانی عێراق کرا. ڕۆژی دووشه‌مه سه‌رجه‌م یارمه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و ناوچه‌که، که له‌م ماوه‌دا کۆکرابوه‌وه به به‌شداری زۆرێ له به‌رپرسان و چالاکوانانی مه‌ده‌نی، له سنووری کیلە ڕاده‌ستی ھه‌رێمی کوردستانی عێراق کرا. جێی ئاماژه‌یه که وه‌فدێکی ھه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی قایمقامی قەڵادزێ به پێشوازی یارمه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و ناوچه تا سەر سنووری کیله ھاتبوون و لەلایەن ھه‌واڵنێری قه‌ناتی ھه‌واڵنێری «ڕووداو» و «کوردستان تی ڤی» ڕه‌سمی ڕێوڕەسمه‌که وێنا ده‌کرا. ھه‌روه‌ھا جێی ئاماژه‌ی زیاتره که فەرماندار و نوێنەری شۆڕای شاری سەردهشت و ڕەبەت، بەرپرسی مانگی سوور بە نوێنەرایەتی له کۆماری ئیسلامی ئێران و حاجی حه‌سه‌ن واحیدی بە نوێنه‌رایه‌تی چالاکوانانی مه‌ده‌نی، به ناوی وه‌فدێک بۆ گه‌یاندنی 11 لۆری که‌ل و په‌ل پێویست به ئاواره‌کانی شه‌نگاڵ به‌ره‌و کوردستانی باشوور بەڕێ که‌وتن.
بۆچوونه‌کان