إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ھەواڵەکان

  • رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە ڕخنەی لە دەسەڵاتدارانی میسر به‌ھوی داخوازیکردن لە پۆلیسی نێو دەوڵەتی بۆ قۆلبەستکردنی شێخ یوسف القرضاوی، سه‌رۆکی یەکیەتی زانایانی موسوڵمان گرت. به پێی ڕاپۆرتی ھەواڵنێری فەڕانسە لە ئەنقەرە، دکتۆر یوسف قەرەزاوی کە دژی حکومەتی چەکدارانی میسر چەن وتاری پێشکەشکردوە، لە لایەنگرانی بزاڤی ئیخوانە. لە دوای لابردنی سەرۆک کۆماری فەرمی میسر، محەمەد مۆرسی کە ئەندامی بزاڤی ئیخوان بوو، لەلایەن چەکداران و سپای میسرەوە، شێخ قەرەزاوی لە وتارەکانیدا بە توندی دژی بەرپرسانی میسر قسەی کردووە.

    نووسه‌ر:
    تاران - ئيرنا
  • دانيشتنی شۆڕای ناوه‌ندی 12 و 13ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە بنکەی ناوەندی جەماعەت لە تاران بەڕێوە چوو و لەوێشدا جەخت کرایە سەر بەدیھێنانی ڕوانگەی مەقاسیدی بۆ بەھێزکردنی زانستە شەرعیەکان. شێخ سەعدەدین سدیقی، قایممقامی ئەمینداری گشتی، لە سەرەتای دانیشتنەکە ئاماژەی بەو توندوتیژییە کرد کە تووشی بەشێک لە ئوممەتی ئیسلامی بووە و لەم بارەوە وتی کە بۆ توێژینەوەی ئەم ڕووداوە دەبێ ئەو ھۆکارە دەرکەیی و ناوۆکیانەی کە ڕۆڵیان ھەیە لەبەر چاو بگیردرێت.

  • «ھادی پەیاب» لە بەرەی یەکەمی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران لە پاوە، کۆچی دوایی کرد.

  • وانه‌كانی به‌خته‌وه‌ری وَعَاشِرُوهُنَّ بِالمَعرُوفِ ... (نیساء:١٩) نواندنی ڕێز و حورمه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وتی چاكه له‌گه‌ڵ ژنان، هۆكار و هێمایه‌ بۆ به‌خته‌وه‌ری كۆمه‌ڵگا ئاماده‌كردن: پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی كوردستان

  • گەلبەستی بەرزڕاگرتنی شاعیر کورد، ئەحمەدبەگی کۆماسی، پێنج شەممە و ھەینی 4 و 5ی سەرماوەز لە شاری مەریوان بەڕێوە چوو. بە یاری ئەنجومەنی ئەدەبی شاری مەریوان و ھاوکاری ئیدارەی فەرھەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی ئەم شارە، گەلبەستی بەرزڕاگرتنی شاعیری کورد، ئەحمەدبەگی کۆماسی لە ڕۆژەکانی پێنجشەممە و ھەینی 4 و 5ی بەفرانبار، بە ماوەی 2 ڕۆژ لە ھۆڵی تالاری فەرھەنگ و ھونەری مەریوان بەڕێوە چوو.

  • ئەندامی فراکسیۆنی ئەھلی سوننەتی پاڕڵمانی ئێران لە قسەکانیدا بە بۆنەی وەرنەگرتنی پەیامی ئەھلی سوننەت ڕەخنەی لە دەوڵەتی ڕۆحانی گرت.

  • «جومعە ئەمین»، جێگری ئەمینداری جەماعەتی ئیخوانی میسر، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە 4ی ڕێبەندان لە شاری لەندەن کۆچی دوایی کرد.

  • بۆ وەبیرھێناوەی ڕەوشتی چاندنی نەمام، لە ئیشێکی ژینگە پارێزی، 35 نمام لە ناوچەی «گردە نوێ»ی کیلۆمەتری 30ی ڕێگای سەرپولی زەھاو بەرەو سەلاسی باوەجانی، چێندرا.

  • راشد غەنووشی ئەمینداری گشتی بزاڤی «النهضه»ی توونس و ئەندامی یەکیەتی زانایانی موسوڵمان سووتاندنی مەعاز کەساسەبە، فڕۆکەوانی ئۆردۆنی بە توندی ئیدانە کرد و وتی : ئەم ئیشە دڕدانەیە و ئایینی ئیسلام لەم وەحشیگەریانە و ئه‌نجامده‌رانی، بەدوورە. غه‌نووشی سه‌باره‌ت به‌ سووتانی فڕۆکه‌وانه‌ ئۆردۆنییه‌که‌ وتی : ئه‌م ئیشه‌ به‌شێکه‌ له‌ دڕندایه‌تییه‌کانی داعش، کرده‌وه‌یه‌کی پیسه‌ که‌ له‌ مێژووی ئیسلامدا بێ وێنه‌یه‌، چونکوو ته‌نیا خودای جه‌بباره‌که‌ ده‌توانێ خراپکاران به‌ ئاور بسووتێنێ، بۆیه‌ ئێمه‌ ئه‌م «کردەوه‌ وەحشیانه‌» ئیدانە ده‌که‌ین.

  • محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌مینداری گشتی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ خه‌ندان- ئه‌مینداری گشتی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان ده‌ڵێت: پێشمه‌رگه‌ له‌ خاكی خۆی شه‌ڕ ده‌كات بۆیه‌ ئه‌وان شه‌هیدن و ئه‌وه‌شی ده‌یكه‌ن، جیهاده‌ . له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ بۆ یادی 21 ساڵیه‌ی‌ ئیعلانكردنی‌ یه‌كگرتوو چه‌ند پرسێكی‌ تر بۆی رێكخرابوو، وتی‌: " به‌شداری كردنی ئێمه‌ له‌ شه‌ر ده‌بێت به‌ پێی یاسا بێت ، پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت به‌ یاسابكرێت، یه‌كگرتووی ئیسلامی داوای كردووه‌ هه‌ر وه‌ختێك پێویست بێت، ده‌چێته‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ".

زیاترین جیگای باس و سەرنج