بۆ وەبیرھێناوەی ڕەوشتی چاندنی نەمام، لە ئیشێکی ژینگە پارێزی، 35 نمام لە ناوچەی «گردە نوێ»ی کیلۆمەتری 30ی ڕێگای سەرپولی زەھاو بەرەو سەلاسی باوەجانی، چێندرا. بە یارمەتی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوت و ئیسلاحی سەرپولی زەھاو بۆ زیندووکردنەوەی ڕەوشتی نمام چاندن و پاراستنی ژینگە، ڕۆژی سێ شەممە، 7ی بەفرانباری ئەمساڵ، ھەندێ لە ئەندامانی جەماعەتی ئەم شارە، 35 نمام «توو» و «گاتوو»یان لە دەوروپشتی گردە نوێ، لە کیلۆمەتری 30 ڕێگای سەرپولی زەھاو بەرەو سەلاسی باوەجانی، نزیک گوندی سپی سوار کە شوێنێکی باش بۆ توریست و گەشتیارەکان.

ئەم نمامانە لەلایەن باغەوانێکی خێرخوازی خەڵکی گوندی پیران، پێشکەشی پێوەندییە گشتییەکانی سەرپولی زەھاو کرا. شايانی باسە بۆ بوژاندنەوەی ڕەوشتی پەسەنی نمام چاندن و ھێنانە جێی داواکارییه‌که‌ی پێغەمبەر (د.خ) ئەم ئیشە بە شێوەی تاقیکاری لەم ناوچە گەشتیارییەدا ئەنجامی گرتووە کە لە وەرزی بەھار، ئەم ناوچه‌یه‌، شوێنێکی گه‌شتیاریه‌و سه‌دان بنه‌ماڵه‌ی و گه‌شتیار سه‌ری لێ ئه‌ده‌ن.

ئیداره‌ی پارێزگاری له‌ سه‌رچاوه‌ سروشتیەکانی سەر پولی زەھاو (منابع طبيعي)، وێڕای ئاگابوون لەم ئیشە ئەخلاقی و ژینگە پارێزییە، پێشوازی له‌م ئیشە کرد.