«ھادی پەیاب» لە بەرەی یەکەمی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران لە پاوە، کۆچی دوایی کرد.به پێی ڕاپۆرتی ھەواڵنێری پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح، کاک «ھادی پەیاب» تەمەن ۶۱ ساڵ، سەر لەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۳۰ی سەرماوەز بە ھۆی جەلدەی مێشکەوە، گیانی بە خاوەنەکی پێشکەش کردەوە و کۆچی دوایی کرد.
کاک ھادی لە پێشاھەنگانی جەماعەت لە ناوچەکەدا بوو کە ژیانێکی بەرز و بەعیزەەتی و بڕوادارانەی بردە سەر. ماوەی نزیک بە سی ساڵ بەناوی مامۆستای قوتابخانە ڕێنوێنی ئهو قوتابیانەی دەکرد کە بۆ خوێندن دەچوونە قوتابخانە.بێجگە لە مزگەوت و قوتابخانە، ماڵەکەی ببوە کانگایەک بۆ تێراوکردنی تامەزرۆیانی مەعریفەت و مەعنەویەت و ئەخلاقی ئیسلامی. سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەمە، بە ئامادەبوونی دۆستان و ئاشناکان، تەرمی ئەو خوالێخۆشبووە لە گۆڕستان «ئاوایی نووریاو» بە خاک سپێردرا.
«مِّنَ الْمُؤْمِنِینَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّـهَ عَلَیْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن یَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِیلًا»؛ لە بڕواداران کەڵەپیاوانێک ھەن کە لە بەڵێن و پەیمان لەگەڵ خوا ڕاست بوون، ھەندێک بەڵێنەکەیان بردە سەر و ھەندێکیش چاوەڕێن، ئەوان ھیچ جۆرە ئاڵوگۆڕێکیان بەسەر پەیمانەکەیاندا نەھێناوە.
پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح، بەبۆنهی کۆچی ئەم ھەڤاڵە دێرینەی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خزم و کەسەکەی، بەتایبەت بنەماڵەی بەڕێزی و ھەموو برایان و خوشکانی ئەندامی جەماعەت لە ناوچەی پاوە و ھەورامان دەکات و لە خوای گەورە بۆ ڕۆحی ئەو کۆچکردووە، لێخۆشبوون، ڕەزامەندی دواڕۆژ و فیردەوسی بەرین داوا ئەکات. اللھم اغفر لنا و لە.
بۆچوونهکان