ئەندامی فراکسیۆنی ئەھلی سوننەتی پاڕڵمانی ئێران لە قسەکانیدا بە بۆنەی وەرنەگرتنی پەیامی ئەھلی سوننەت ڕەخنەی لە دەوڵەتی ڕۆحانی گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپهڕی فەرمی حامید قادرمەرزی، ئەم ئەندامی فراکسیۆنی ئەھلی سوننەتی پاڕڵمانی ئێران ڕایگەیاند : خەڵکی پارێزگای کوردستان کە زۆربەیان سەر بە ئەھلی سوننەتن لە ھەڵبژاردنەکانی 24ی جۆزهردانی 92 به مامۆستایەکی شیعە مەزھەب دەنگیان دا و ئەمەش بەرچاوترین دروشمی برایەتییە لەم وڵاتەدا و نموونەیەکی باشە بۆ پیشاندانی برایەتی نێو موسوڵمانان، بەڵام دەوڵەتی یازدەھەم سەبارەت بە پارێزگای کوردستان کەمتەر خەمی کردووە و لە پەیامەکەی ئەوان تێنەگەیشتووە. کەمایەتییە ئایینی و مەزھەبیەکان پێیان وایە لەم وڵاتە، دەوڵەت ھیچکات بەوجۆرەی شیاوە وڵامی خواستەکانی ئەھلی سوننەت و کەمایەتییە ئایینیەکانی نەداوەتەوە. نوێنەری خەڵکی قورە و دێھگولان وتی : ئەم ھۆکارە ئەگەڕێتەوە بۆ تێڕامانی دەوڵەتەکان. لە دەوڵەتی ئیسلاحات دا، ھەنگاوی باش و ئەرێنی بۆ لابردنی جیاوازی ھەڵگیرا و ئەم ھەنگاوانە لە دەوڵەتی نۆھەم و دەھەم، تا جۆزەردانی 92 بێدەنگ ڕاگیردرا. ھەروەھا ئەمەشی وت کە : حەسەن ڕۆحانی لە کاتی ھەڵبژاردنەکاندا ھەمووکات بانگەشەی بەرەولای بەرانبەری کەمایەتییە ئایینی و مەزھەبییەکان دەکرد. لە بەیانییەی ژمارە 3 و لە 10 خاڵدا، باسی لە بەرانبەری مافی ئایین و مەزھەبە جۆراوجۆرەکانی ئێران و سپاردنی پۆستی گرینگی ئیداری بەوان کرد و ئەم بەیانیە خاڵێکی بەھێز بوو بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کەمایەتییە نەتەوەیی و مەزھهبیەکانی ئێران بۆ نموونە موسوڵمانانی ئەھلی سوننەت.
بۆچوونهکان