محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی خه‌ندان- ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت: پێشمه‌رگه له خاكی خۆی شه‌ڕ ده‌كات بۆیه ئه‌وان شه‌هیدن و ئه‌وه‌شی ده‌یكه‌ن، جیهاده . له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ یادی 21 ساڵیه‌ی ئیعلانكردنی یه‌كگرتوو چه‌ند پرسێكی تر بۆی رێكخرابوو، وتی: " به‌شداری كردنی ئێمه له شه‌ر ده‌بێت به پێی یاسا بێت ، پێشمه‌رگه ده‌بێت به یاسابكرێت، یه‌كگرتووی ئیسلامی داوای كردووه هه‌ر وه‌ختێك پێویست بێت، ده‌چێته به‌ره‌كانی جه‌نگ". به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ره‌سمی یه‌ئكگرتوو، له‌باره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه‌وه كه ناوی ئیسلامی له‌سه‌ره‌و ئایا یه‌كگرتوو پێی وایه پێشمه‌رگه جیهاد ده‌كات یان ته‌نها ئه‌و شه‌ڕه فیتنه‌یه‌و له‌نێوان دوو گرووپی مسوڵمانه‌و پێشمه‌رگه به‌رگری له خاك ده‌كات ، ئه‌مینداری گشتی رایگه‌یاند: "هه‌ر كه‌سێك داكۆكی له خاك و ناموس و نیشتیمانی خۆی بكات ، به‌پێی ده‌قی پیرۆزی قورئان جیهاده‌و بكوژرێت شه‌هیده ، چونكه پێشمه‌رگه به‌رگری ده‌كات له ماڵ و سامان و ناموسی خۆی، پێشمه‌رگه له خاكی خۆی شه‌ڕ ده‌كات بۆیه ئه‌وان شه‌هیدن و ئه‌مه‌ش جیهاده . پرسیاری ئه‌وه‌كرا بۆچی ئیسلامییه‌كان كه شه‌ری پێشمه‌رگه به‌جیهاد ده‌زانن به‌ڵام به‌شدارنین له‌شه‌ڕه‌كان، ئه‌مینداری محه‌مه‌د فه‌ره‌ج وتی: به‌شداری كردنی ئێمه له شه‌ر ده‌بێت به پێی یاسا بێت ، پێشمه‌رگه ده‌بێت به یاسابكرێت، یه‌كگرتووی ئیسلامی داوای كردووه هه‌ر وه‌ختێك پێویست بێت، ده‌چێته به‌ره‌كانی جه‌نگ ، به‌ڵام باوه‌ڕمان نیه هه‌ر حزبێك هێزێك پێك بێنێت و بروات شه‌ڕ بكات، به‌ڵكو ده‌بێت هێزێكی نیشتیمانی بێت و خاوه‌ن شكۆ بێت و هه‌موو لایه‌ك به‌هی خۆی بزانێت . هه‌روه‌ها پرسیاری دوایین نزیكبونه‌وه‌كانی هێزه ئیسلامیه‌كان كرا ، محمد فرج له‌وه‌ڵامدا ئاشكرای كرد: ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه حه‌زمان له‌یه‌كنزیكبونه‌وه‌و یه‌كبوونه‌وه كردووه، له ئێستاشدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌نگاوه‌كانمان باشتره‌و ده‌مانه‌وێت له‌قالبێكی نیشتیمانی و كوردستانی بین و دووركه‌وتنه‌وه‌مان زیانی هه‌یه‌و نزیكبونه‌وه‌مان له خزمه‌تی ئیسلامی بوون و نیشتیمانی بونمانه‌وه‌یه .
بۆچوونه‌کان