بە یارمەتی شارۆمەندان و باوەڕپێکراوانی دەس بەخێری شاری سەردەشت، خەڵکی ئەم شارە ھاوکات لەگەڵ تەواوی شاره کورده‌واریەکان، که‌مپه‌ینێکیان بۆ یارمه‌تی به لێقه‌وماوانی شه‌نگاڵ ده‌ستپێکرد. بەم بۆنه‌وه شۆڕایێکی 7 که‌سی که له حاجی حه‌سه‌نی واحیدی، حاجی ئه‌بوبه‌کر مەولانی، دکتۆر ڕه‌سووڵ پیرۆتی، حاجی محەمه‌د نیک پەی، که‌ریم مەعرووف زادە، محەمه‌د قادری بێوران و خاتوو ھاجره محه‌مه‌دئه‌مین پوور پێکھاتبوو، بۆ چاودێری و ئیدارەکردنی شێوازی یارمه‌تیەکانیان ھەڵبژێردران و بڕیاردرا که له ئیمکاناتی ئەنجومەنی بەرگری له مافی بریندارانی کیمیاوی سەردەشت بۆ ئاسانکاری ئیش و کارەکان کەڵک وەربگیردرێ. بەم بۆنه‌وه ژمارە حیسابی 0219170430004 (سەر بە ئه‌م ئهنجومەنە) لای بانکی میللی سەردەشت بۆ وەرگرتن و خڕکردنەوهی پارە و دراوی خەڵکی ئەم شاره بۆ یارمه‌تیدانی کوردەکانی شەنگاڵ تەرخان کراوه.
بۆچوونه‌کان