ڕۆژی سێ شەممە 4ی سەرماوەزی 93 پیشانگای کتێبی کوردستان بە ئامادەبوونی زیاد لە 300 چاپەمەنی ناوخۆی ئێران، لە شاری سنە بەڕێوە چوو. شەشەمین پیشانگای کتێبی کوردستان بە ئامادەبوونی لایەنگرانی فەرھەنگ و زیاد لە 300 چاپەمەنی پاش نیمەڕۆی دووشەممە دەست بەکار بوون. بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵنێری ئیسلاح وێب، ڕەحیم جەعفەری، بەرپرسی ئیدارەی فەرھەنگ و ئیڕشاد ئیسلامی پارێزگای کوردستان، لە ڕێوڕەسمی دامەزرانی ئەم پیشانگایەدا وتی : «ئەرکی سەرشانی فەرھەنگیەکان، بردنەسەرەوەی ئاستی پلە و پایەی «کتێب» لەناو کۆمەڵگادایە». ھەروەھا وتی : «ھیوادارم بۆ پەرەپێدان و گەشەکردنی کلتووری کتێب خوێندنەوە لە ناو کۆمەڵگادا، بتوانین وڵامی داواکاری ئەو چاپەمەنیانە بدەینەوە کە لا ناوخۆی پارێزگاکاندا ئیشی فەرھەنگی دەکەن» لە درێژەی قسەکانیدا وتی : «زیاد لە 300 دەزگای چاپەمەنی لە ناوخۆی ئێران و 30 دەزگای چاپەمەنی ناوخۆی پارێزگاکان لەم پیشانگایەدا بەشداریان کردووە و پێش بینی ئەوە دەکرێ کە زیاد لە 30 ھەزار کتێب، پیشان بدرێ» جەعفەری وتی کە بڕی150 ملوێن تمەن لەلایەن وەزارەت و ئیدارەی گشتی ئیڕشاد بۆ سەندنی «بۆن» تەرخان کراوە کە بە کەمکردن و دابەزینی لە 100دا 30، چاوەڕێی ئەوە دەکرێ زیاد لە 500 ملوێن تمەن کتێب لەم پیشانگایەدا بفرۆشیێت. ئەم پیشانگایە تا 10ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە شوێنی تایبەتی پیشانگاکانی شاری سنە بەڕێوە دەچێ. سەردانی ئەم پیشانگایە، بۆ ھەموانە.
بۆچوونهکان