مه‌لای گه‌وره ناوی ته‌واوی (مه‌لا محه‌مه‌د كوڕی حاجی مه‌لا عه‌بدوڵڵای جه‌لیزاده)، به مه‌لای گه‌وره ناسراوه. له‌نێوانی ساڵی )1876 تاكو 1943( ژیاوه. مه‌لای گه‌وره زانایه‌كی ئایینی چاكسازو شاعیرێكی لێهاتووی بوو، ژیانێكی پڕ له خه‌بات و به‌رهه‌می زانستی و وێژه‌یی به‌سه‌ر برد و هه‌ڵویستێكی ڕاست و دروستی به‌رامبه‌ر به ئازادی نیشتمانه‌كه‌ی و داكۆكیكردن له مافی ئافره‌تانی كوردستان هه‌بوو. له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خهباتكارو ئاینپه‌روه‌ر چاوی به‌دنیا هه‌ڵێناوه، بنه‌ماڵه‌كه‌ی ماوه‌ی 300 ساڵ له‌خزمه‌تی زانست و ئایندا بوون و هه‌روه‌ك له‌و نامه‌یه‌ی كه حاجی قادری كۆیی له ئه‌ستانبوڵه‌وه بۆ حاجی مه‌لا عه‌بدوڵلای جه‌لیزاده‌ی باوكی مه‌لای گه‌وره‌ی ناردووه‌و لهدێرێكداو له‌وه‌سفی ئه‌و بنه‌ماڵه زانست په‌روه‌ره‌دا ده‌ڵێت:"به‌غه‌یری جه‌دی ئێوه كێها زانا، بناغه‌ی له‌كوردستاندا علمی دانا". مه‌لای گه‌وره له‌ساڵی 1876 له‌دایكبووه‌و له‌ته‌مه‌نی (7) ساڵی چۆته به‌رخوێندنی ئاینی و هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنی به‌ساڵ و نیوێك بڕیوه‌و له‌ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا ئیجازه‌ی زانستی مه‌لایه‌تی له‌باوكی وه‌رگرتووه‌و هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌دا جگه له(فتوا)، ئه‌ركه‌كانی وتاری هه‌ینی و وانه‌ی ئاینی و سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو مزگه‌وتی مه‌لا ئه‌سعه‌دی جه‌لیزاده‌و مزگه‌وتی گه‌وره‌ی گرتۆته ئه‌ستۆو له‌سالانی 1912 تا 1928 چه‌ندین كاری ره‌سمی حكومی سه‌ركه‌وتووانه راپه‌راندووه، له‌ساڵی 1912 كراوه به‌موفتی كۆیه‌و له‌ساڵی 1919 كراوه به‌قازی و له‌ساڵی 1924 هه‌ڵبژیردراوه به‌ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندنی عیراق و زۆر شێلگیرانه پێداگری كردووه لهسهرمافهكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، دواتر جارێكی‌تر كراوه به‌قازی كۆیه‌و له‌ساڵی 1928 وازی له‌كاری میری هێناوه‌و خۆی ته‌رخانكردووه بۆ هۆنینه‌وه‌ی شیعر‌و وانه‌ی ئاینی و نووسینی كتێب، به‌جۆرێك وه‌ك ده‌ڵێن له‌شه‌وو رۆژێكدا 21 سه‌عات خه‌ریكی نووسین و خوێندنه‌وه‌و وانه‌وتنه‌وه بووه، له‌و ماوه‌یه‌شدا خه‌رمانێك به‌رهه‌می به‌هێزو پێویستی ئاماده‌كردووه، كه‌جگه‌له (14) كتێب و نامیلكه به‌زمانی عه‌ره‌بی، (6) به‌رهه‌میشی به‌زمانی كوردی داناوه كه‌بریتین له‌عه‌قیده‌ی ئیسلام، مجدد ، فڕی فڕی قه‌ل فڕی، ته‌فسیری قورئانی پیرۆز‌و دیوانی شیعر، دیاره شیعره‌كانی به‌سه‌ر چه‌ندین لایه‌نی ئاینی و كوردایه‌تی و كۆمه‌لایه‌تی و مافی ژنان و مندالان دابه‌شده‌بن. ئه‌و ژینگه‌ی بۆ مه‌لای گه‌وره هه‌ڵكه‌وتبوو بۆ ئه‌وه‌ی شتێك له‌سه‌ر پنجی خۆی شین بێت، كوڕه مه‌لایه‌كی دوانزه عیلم و سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌ت و ئازادی ئابووری هه‌بوو له ده‌ست شێخان و عوسمانیه‌كان و ئاغا‌كان، قسه‌ی بۆ خۆی و گه‌له‌كه‌ی خۆی كرد، بۆیه هه‌م ژینگه‌كه‌ی و بلیمه‌تی خۆشی بوو ئه‌م بواره‌یان ڕه‌خساند.لێهاتویی زاناییهكهی له گۆشه‌یه‌كی ژیانی خۆی قه‌تیسی نه‌كردبوو، به‌ڵكو هه‌ڵێكی بێوچانی داوه بۆ شكاندنی كۆتوبه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به ئاگاهێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه زگاركردنیان له داب و نه‌ریتی هه‌ڵه كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ناویاندا ده‌قی گرتووه. مه‌لای گه‌وره خۆی ته‌رخانكرد بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه، وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌و خورافیاتانه‌ی به ئاینه‌وه لكێنرابوون، بلیمه‌ت و بوێر و ئازا‌و ڕاستگۆ بوو له‌گه‌ڵ خۆی و خه‌ڵك، به گژ درۆزنان ده‌چوویه‌وه، گرنگرترین نووسینی مه‌لای گه‌وره ته‌فسیره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نووسینێك به‌ناوی (فڕی فڕی قه‌ل فڕی)، كه له نووسنهكهیدا كاتێك هه‌ندێ منداڵ گه‌مه ده‌كه‌ن منداڵێك ده‌ڵێ: شێخ ده‌فڕێ، منداڵێكی پاكیش ده‌ڵێ: نه‌خێر شێخ نافڕێ، به‌ڵكو ته‌یاره‌ی ئینگلیز ده‌فڕێ، به منداڵه‌كه ده‌ڵێن تۆ كافری، ئه‌ویش ده‌ڵێ نه‌خیر من كافر نیم، به‌ڵكو ئێوه بێ عه‌قڵن. له باره‌ی نوێگه‌ری مه‌لای گه‌وره، سه‌رده‌می مه‌لای گه‌وره سه‌رده‌می ڕووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو، واته كۆتایی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو، تێكه‌ڵبوون به شارستانیه‌تی ئه‌وروپا، وڵاته ئیسلامییه‌كان به‌خۆیاندا ده‌هاتنه‌وه، زه‌مه‌نێكی وا بووه مه‌لا و زانا گه‌وره‌كانی ئیسلامی به‌خۆیاندا بچنه‌وه، كه سه‌رده‌می عه‌بدوڕه‌حمان كه‌واكیبی و محه‌ممه‌د عه‌بده و جه‌ماله‌دین ئه‌فغانی بوو، له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری ئه‌وكات له هه‌موویان زیاتر كه به‌ده‌ركه‌وتووه مه‌لای گه‌وره بووه، دیاره مه‌لای گه‌وره‌ش هه‌مان ئه‌و ڕه‌وته‌ی گرته‌به‌ر، ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌ره‌و ڕووخان ده‌ڕۆیشتن و خۆیان ڕوویان له توركایه‌تی و فیكری ڕۆژئاوایی نابوو، ئیدی گه‌له‌كانی ژێر ده‌ستی عوسمانیش به‌خۆیاندا هاتنه‌وه. كه‌سایه‌تی مه‌لای گه‌وره‌ش لێره‌دا وه‌ك كه‌سێكی زۆر تایبه‌ت هه‌ڵكه‌وت له كوردستان، چونكه بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌مووی موڵكدار بوون، كه كاتی خۆی عه‌بدوڕه‌حمان پاشای بابان ئه‌و موڵكه‌ی دابوو پێیان، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌لای كوردی شافیعی به‌رامبه‌ر مه‌لای توركی حه‌نه‌فی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر به ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی نه‌بن و سه‌ربه‌خۆ بن، موڵكێكی سه‌ربه‌خۆ بێ منه‌ت له حكومه‌ت و عه‌شایری ده‌وورووبه‌ر بێ منه‌ت له مه‌لایه‌كان و شێخه‌كان، له ژینگه‌یه‌كی ته‌واو كوردی، هه‌ر ده‌بێ ئه‌گه‌ر جیلی یه‌كه‌م و دووه‌م نه‌بێ، ده‌بێ جیلی سێیه‌م یه‌كێك هه‌ڵكه‌وێ، به‌رچاوڕوون و كراوه و كوردپه‌روه‌ر و نیشتیمانپه‌روه‌ر. مه‌لای گه‌وره هه‌ر به‌ته‌نیا له‌بوارێكدا كۆششی نه‌كردووه‌و هه‌ر به‌ته‌نیا له‌یه‌ك مه‌یداندا خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵكو مه‌لایه‌كی زانا بووه به‌هه‌مان جۆریش شاعیرێكی نیشتمانپه‌روه‌ر بووه‌و له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی كوردایه‌تی و كۆمه‌لایه‌تی و داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت و هه‌ژاران و هاوكاریكردنی خوێندنی زانستی و دادپه‌روه‌ریدا جێپه‌نجه‌ی دیاربووه. مه‌لای گه‌وره كه‌سێك بووه به‌ئاگابوو له دنیا و سه‌رده‌مه‌كه‌ی ده‌وورووبه‌ری خۆیدا، كتێبخانه‌ی مه‌لای گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌ندبوو به هه‌مه‌جۆری بواره‌كان، كتێبێكی لێ بوو به‌ناوی ژیانی ناپلیۆن، یان شۆڕشی پیشه‌سازی . له‌ساڵی 1963 كه به ساڵی (فه‌رهود) ناسراوه، به‌شێك له‌كتێبخانه‌كه‌ی تالان ده‌كرێت، قورئانێكی زۆر ده‌گمه‌نی تێدابوو و له‌پێسته نووسرابوو، به‌ڵام هێشتا زۆر یادگاریی مه‌لای گه‌وره ماون. له‌باره‌ی مافی ئافره‌تان و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری بۆیان دروستببوو،مه‌لای گه‌وره به بلیمه‌تی كۆششێكی زۆری له باره‌وه‌دا. مه‌لای گه‌وره له‌وه گه‌یشتبوو تاكو ئافره‌تی كورد ئازاد نه‌بێ و، له مافی ڕامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری له‌گه‌ڵ پیاودا یه‌كسان نه‌بێت، كۆمه‌ڵگای كوردهواری پێش ناكه‌وێ و ناچێته ڕیزی نه‌ته‌وه پێشكه‌وتووه‌كان. هه‌وڵێكی بێوچانی داوه له كۆمه‌ڵگای كوردهواری دا كچ و كوڕ به چاوی یه‌كسانی سه‌یر بكرێن، هۆنراوه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر مافی ئافره‌ت داناوه و كچی خۆی له‌ساڵی 1924دا ناردوویه‌تیه قوتابخانه‌ی كوڕان له‌كۆیه تاكو بخوێنێ و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی له‌و ده‌مه بووه كه زۆربه‌ی مه‌لاكانی سه‌رده‌می ئه‌و حه‌زیان نه‌ده‌كرد كوڕ بچنه به‌ر خوێندنی قوتابخانه‌ی فه‌ڕمی كوڕان نه‌بادا دینیان بێ هێز بێت. ئامۆژگاری مه‌لاكانی كردووه، كه كچان به منداڵی ماره نه‌كه‌ن، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مه‌لای گه‌وره ده‌رئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵ و خوێندنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاینیه ره‌سه‌نه‌كان و زانستی به‌هێز و فه‌لسه‌فی، به‌تایبه‌تی فه‌یله‌سوفه ناوداره‌كان، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ: ژن زینه‌تی دنیایه، ئه‌مانه‌تی خودایه حه‌بیبی موسته‌فایه! قه‌ڵاتن له بۆ مێردان!! مه‌لای گه‌وره دوای حاجی قادری كۆیی (1817-1897) یه‌كه‌مین مه‌لای شاعیر بووه ئه‌وه‌نده گرنگی به یه‌كسانی نێرومێ و مافی ئافره‌ت له ژیان و خوێندن و هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئابووری دا بێ و به‌شێكی دیوانه‌كه‌ی بۆ ته‌رخان كرد بێت.داوای ئه‌وه ده‌كات گه‌ر ئافره‌ت ڕێزی ڕابگیرێت و به چاكی په‌روه‌رده بكرێ و له‌ناو ده‌ورو به‌ڕێكی پڕ له شادی‌دا بژیت، ئه‌وا ڕۆڵه‌ی ئازاد و دلێری ده‌بێت و وه‌كو شێر ئازا و دانا ده‌بێت و به‌دڵ و ده‌روون ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌چاو به‌خشنده ده‌بێت و ئه‌و ڕۆڵه‌یه‌ی كه ده‌شیبێ له دووا ڕۆژدا ده‌بێته گه‌وره و سه‌رداری میلله‌ته‌كه‌ی و ده‌ڵێ: ژن ئه‌گه‌ر به‌حورمه‌ت بێ بێ زیلله‌ت و زه‌حمه‌ت بێ به‌ته‌ربیه‌و ڕه‌حمه‌ت بێ دڵ گوشادو لێو خه‌ندان كوڕی ده‌بێ وه‌كو شێر ئاقڵ و دانا‌و دلێر! به‌دڵ غه‌نی به چاو تێر سه‌ردارو مه‌ردی مه‌یدان!! مه‌لای گه‌وره، یه‌كێك بووه له‌هانده‌رانی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی زانستی كاتێك له‌ساڵی 1912 عوسمانییه‌كان قوتابخانه‌یان كردۆته‌وه، مه‌لای گه‌وره داوای له‌خه‌ڵك كردووه له‌بواری داراییدا كۆمه‌كی قوتابخانه‌كه بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1920یش به‌بڕیاری ئینگلیزه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی قوتابخانه له‌كۆیه كرایه‌وه، وه‌ك له پێشووتر باسمان كرد مه‌لای گه‌وره یه‌كه‌مین كه‌س بوو له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان كچه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ كوڕاندا بنێرێته قوتابخانه. مه‌لای گه‌وره زۆر له خه‌می كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه، له‌كردارو ره‌فتاری به‌ده‌م هه‌ژارو نه‌دارانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بوو، پێی باشبووه ئه‌و خه‌رجییه‌ی بۆ حه‌جكردن ده‌كرێت، له هه‌ژارانی وڵاتی خۆی خۆی خهرجـبكرێـت خێر‌و پاداشتی زیاتره. مسعود محه‌مه‌د ده‌ڵێ:"بەر لە شەست و ئەوەندە ساڵە بابم فەتوای دا، هەر حاجیەکی مەسرەفی حەجەکە لە ڕەش و ڕووتی وڵاتی خۆی خەرج بکات خێری حەجەکەی پتر دەگاتێ. هەر لەو ڕووانگەوه بوو ئەمەی بە مەلای کورد گوت: ئەتو خودا پێم بڵی مامۆستای ڕووت و برسی هیچ ئیشی تۆ پێک دێنێ شیعری امرؤ القیسی بۆ خۆتان سەعی بکەن نانێک و بێتە دەستی ئینسانی میعدە خاڵی ناو زگی ڕاناوەستی مه‌لای گه‌وره موفهسرێكی به توانا‌و لێهاتووبوو، ده‌ستی كرد بهتهفسیركردنی قورئانی پیرۆز، كه‌له ده به‌رگ كۆكراوه‌ته‌وه له ژێر ناونیشانی (ته‌فسیری كوردی كه‌لامی خواوه‌ندی) به‌یه‌كێك لهتهفسیرهكانی قورئان داده‌نرێت كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زانستیانه ئاماده‌كراوه‌و سوودی زۆری ده‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و بواره‌دا كار‌و لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن. بۆماوه‌یه‌كی زۆر وه‌ك قازی كاری كردووه، له‌دادگای كۆیه كه سه‌رجه‌م ئه‌رشیفی دادگاكه‌ی پاراستووه، چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی پاراستووه كه ده‌ستنووسی مه‌لای گه‌وره‌ن و به‌كوردی نووسراون، له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ش ئه‌و راستییه بسه‌لمێنێت كه مه‌لای گه‌وره یه‌كه‌مین كه‌س بووه به‌ڵگه‌نامه‌ی داد به‌كوردی بنووسێت. ده‌بلیۆ ئار هی، حاكمی سیاسی به‌ریتانیا له شاری هه‌ولێر، له باره‌ی مه‌لای گه‌ره له‌كتێبی یاداشته‌كه‌یدا كه به‌ناوی (2 ساڵ له‌كوردستان)ـه باس له‌وه‌ده‌كات كه كاتێك دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا عێراق و كوردستانیان گرتووه‌و ئه‌و كراوه به حاكمی سیاسی و سه‌ردانی كۆیه‌ی كردووه، له كۆبوونه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانی شاری كۆیه مه‌لای گه‌وره به زمانی فارسی وتارێكی زۆر ره‌وان و پڕ مانای خوێندۆته‌وه، كه به‌لای ئه‌وه‌وه زۆر مایه‌ی سه‌رنج بووه. دیاره ماوه‌ی كۆتایی ژیانیشی وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه، بێئومیدی زۆری پێوه دیار بووه، وتوویه‌تی هیچ سوودی نییه، دیاره بێئومێدیهكهشی له كورد و ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه‌ی كه له عێراق دروست كرا بوو، ئه‌و له مه‌جلیسی دامه‌زراندن دابوو، به‌ڵام دواتر بێ‌ئومێد بوو له‌وه‌ی كه هیچ مافی به كورد نه‌دا. مه‌لای گه‌وره دوای خزمه‌تێكی زۆری هه‌مه‌لایه‌نانه، له‌ڕۆژی 12/10/1943دا كۆچی دوایی كرد‌و له‌گۆڕستانی ده‌روێش خدر له‌كۆیه به‌خاكسپێردراوه. مه‌لای گه‌وره بۆ كوردان ده‌ڵێ: هه‌تا ده‌مرم له‌بۆ كوردان ده‌ناڵم عیلاجیان چۆنبكهم هاوار به‌ماڵم به‌زۆری جاهل و نه‌خوێنده‌وارن له‌لای نه‌وعێ به‌شه‌ربێ قه‌درو خوارن كه‌سێ قه‌دری لای خزمان نه‌مێنێ له‌لای بێگانه قه‌دری چی ده‌مێنێ؟ به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی مه‌لای گه‌وره: 1. تهفيسر 2. ديواني شعر 3. مقصول في علم الأصول 4. ستة الأشخاص 5. فری فری قه‌ل فری 6. غاية وأملي في علمي وعملي 7. الكرامات 8. والعجزات مه‌لای گه‌وره له نه‌ورۆزی ساڵی 1938 به‌و شێوه‌یه هه‌ستی خۆی ده‌رده‌بڕێت: ئەمڕۆ ڕۆژێکە پڕ نوور، دونیا ماڵە ماڵە لە سروور، ژاڵە دەدرەوشێتەوە لالە دەگەشێتەوە دارودرەخت دەپشکون. بەر و سەمەر دەردەکەون، فەلەک وەک خێوەتی زبر جەدی هەڵداوە، زەمین کەوای ئەتڵەسی سەبزی گوڵگوڵی لە بەر کرا. ئافتابی عالەم درەخشانە خورشیدی خاوەری بە ئەشیعەی زەهەبی زەڕ ئەفشانە، نێزیکە بڵێم ئەرز و سەما کەوتیتە ڕەقس و سەما، ئەمە چ باس و خواسە چ ئەسەرە چ خەبەرە ...؟ بەڵێ ئەمڕۆ ڕۆژی مرادە، نەورۆزی گەلە، حەقە، ڕۆژی زۆر موبارەکە. ئەوەڵی بەهارە، یەکی ئیعتدالی لەیل و نەهارە، جەژنە جەژنی ئۆمەتە، جەژنی مەحەبەت و ئولفەتە. مەلا محەمەدی جەلیزادە (مەلای گەورە) 21 ئازار 1938 بەردەرکی سەرای شاری کۆیە --------------- په‌راوێزه‌كان: 1. هه‌ڵۆ به‌رزنجی ، مسعود محه‌مه‌د «ژیان و جیهانبینی» ، به‌رلین ، 1999. 2-كه‌ریم شاره‌زا ، گۆڤاری گوڵان ، ژماره 280 ، 25/5/2000. 3. گفتوگۆی محه‌مه‌د مسعود محه‌مه‌د رۆژنامه‌وانی له ژماره (41)ـی ڕۆژنامه‌ی. 4. كوردستانی نوێ ، دێده‌وانی یه‌عقوب، یادێكی مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه .
بۆچوونه‌کان