دوکتۆر عه بدولڕه‌حمانی پیرانی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، ڕۆژی پێنج شه‌ممه، 3ی گوڵانی ئه‌م مانگه، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی شارستانی سه‌رده‌شت دیدار و چاوپێکه‌وتنی کرد. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری ئیسلاح وێب، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا ڕایگه‌یاند:«ئێمه هاتووین تا وێڕای چاوپێکه‌وتن، به‌ڵێن و په‌یمانی خۆمان له‌گه‌ڵ ده‌عوه‌ت دووپاته بکه‌ینه‌وه. به دڵنیایی بزاڤی ئیسلامی ده‌سكه‌وت و به‌رهه‌مێکی زۆری بووه که له گرنگترینه‌كانی ئه‌وه‌یه که جارێکی¬تر موسڵمانان بۆ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی فکری عیززه‌تی خۆیان به خۆدا هاتنه‌وه و ئه‌م بێداری و داچڵه‌كانه‌ش هه‌م له بواری فیکر و هه‌م له بواری فێقهی، بۆته هۆی پێشكه‌وتن. له بواری فکری بۆته هۆی پێشكه‌وتنی قوتابخانه فیکریه‌كان و له بواری فێقهی بۆته هۆی خوێندنه‌وه‌ی ئیجتهادی جۆاروجۆر تا هه‌موو که‌س بتوانن له سفره‌ی دین ته‌عامی خۆیان هه‌ڵگرن. هه‌روها وتی: ئێمه له وڵامی «کنتم خیر أُمة اُخرِجَت للناس یأمرون بالمعروف و ینهون عن المنکر» و هه‌روه‌تر هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگای ده‌ورووبه‌رمان و که‌م کردنه‌وه‌ی ئازاره‌کانی شاره‌وه‌ندان هه‌نگاومان له‌م ڕێگایه داناوه. ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا ڕایگه‌یاند: «له گرنگی و پێویستی ده‌عوه‌تی ئایینی، پێویست به بوونی جه‌ماعه‌ت ده‌ر ده‌كه‌وێ و ئه‌مه‌یکه کۆمه‌ڵگا تا چ ڕاده‌یه‌ک پێویستی به تێگه‌یشتنێکی دروست له ئایینه و ڕاده‌ی ئه‌م تێگه‌ییشتنه، جێگا و بایه‌خی جه‌ماعه‌ته‌کانی ئیسلامی ده‌ست نیشان ده‌کات.» له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا باسی له هۆكاری جیاوازی موسڵمانی بانگخواز له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی¬تر كرد و وتی :«هه‌ر موسڵمانێکی بانگخواز پێویسته جیاوازی و گه‌وره‌یی تایبه‌ت به خۆی له بواره‌کانی بیر و باوه‌ڕ، هه‌ڵس‌وکه‌وت و ڕه‌وشت هه‌بێت و له لایه‌کی دیکه‌وه به دایمه خاوه‌نی هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی له بواری بڵاو کردنه‌وه‌ی دین بێت و له‌م بواره‌وه به ته‌واوی هه‌زینه‌کانی به‌رپرسیاره‌تی قبووڵ بکات. هه‌روه‌ها به ئاماژه کردن بۆ ژیانی پێغه‌مبه‌ران و یادی ئه‌وان له قورئاندا، ئه‌مه‌ی وه بیر هێنایه‌وه كه : « قوڕئان کاتێک باسی پێغه‌مبه‌ران ده‌کات، تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاوی ئه‌وان له هێز و توانایان له تێگه‌ییشتنی ورد و دروستی حه‌قیقه‌ت و ڕاستیدا ده‌زانێ و ئه‌م جۆره توانایه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی باشی سه‌حابه‌ش بووه». عه‌بدولڕه‌حمان پیرانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ماعه‌تی له سه‌ر سێ ته‌وه‌ری زه‌به‌ند به ژومار هێنا : 1.بیرازکردن و ڕێکخستنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوا ( ئاشتی له‌گه‌ڵ خوا) که بنه‌ما و بناغه‌ی هه‌ر سه‌رکه‌وتنێکه و ڕیساله‌تی سه‌ره‌کی جه‌ماعه‌ت ئه‌وه‌یه که به‌نده‌کان به لوتفی خوا وه‌سڵ بکات . 2.پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌لک: چون فه‌لسه‌فه‌ی بوونی جه‌ماعه‌ت خزمه‌ت به خه‌ڵکه، نه‌ك زۆر کردنی ڕێژه‌ی ئه‌ندامه‌کان. ئامانجی ئێمه ده‌عوه‌ت کردن بۆ ڕێگای خوایه و له مه‌ودای ئه‌م ده‌عوه‌ت کردنه پێویسته گرفته‌کانی فکری خه‌ڵک تا ئه‌و جێگایه‌ی له ده‌ستمان دێت چاره‌سه‌ر بکه‌ین. 3. تێکۆشین بۆ وه‌رگرتنی ماف و به‌ڕێوه‌بردنی دادپه‌روه‌ری. ئه‌وه‌یکه له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک به ئینساف و چاکه‌کار بین، سه‌رفرازییه‌کی گه‌وره‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له ڕۆژی قیامه‌ت بکه‌وینه به‌ر سێبه‌ری لوتفی خوا. ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت هه‌روه‌تر به ئاماژه کردن به دابی به‌رگری له قوڕئان‌دا ، به‌رگری کردن له بیر‌و باوه‌ڕی به ئه‌رکی هه‌رکه‌سێک زانی و کوتی :« به پێی ئه‌و داب و نه‌ریته، خێریش پێویستی به‌وه هه‌یه که ده‌بێ هاوڕێ و یارانێکی هه‌بێت که ئه‌ندامانی ئه‌م جه‌ماعه‌ته پێویسته تێکۆشن زۆرتر له خه‌ڵک، به‌رپرسی به‌رگری کردن له ڕاستی و دادپه‌روه‌ری بن. ئه‌و هه‌روه‌تر سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌ی جه‌ماعه‌ت ڕایگه‌یاند :«جه‌ماعه‌تی ده‌عوت و ئیسلاحی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای شوڕشی ئیسلامی به ئامانجی خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگای ئه‌هلی سوننه‌ت دامه‌زرا. جه‌ماعه‌ت که له کوردستاندا دامه‌زرا توانای گه‌یاندنی په‌یامی قورئان و برایه‌تی بۆ هه‌موو که‌س هه‌بووه و له عه‌مه‌لیشدا نیشانی داوه که سه‌ره‌ڕای جیاوازیی فه‌رهه‌نگی، ڕه‌گه‌زی، زمانی، ڕێکوپێکییه‌کی بێ وێنه‌ی له نێو ئه‌وانه‌ی بڕوایان به دیترپه‌زێریه، به‌دیهێناوه. له لایه‌کی دیکه‌وه جه‌ماعه‌ت هه‌مووكات هه‌وڵی داوه هاوکارییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ هه‌موو بزاڤه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌ک لایه‌نه‌ش بێت، به شێویه‌کی به ئینساف و خێرخوازانه‌ی هه‌بێت وتیشی :«ئه‌مه له جه‌ختكراوه‌كانی قورئانه که مرۆڤه‌کان جیاواز به‌دیهاتوون و ئێمه پێویسته ئه‌م جیاوازیه‌مان قبووڵ بێت، ئێمه پێویسته ته‌واوی جه‌ماعه‌ته‌کان بێ له‌به‌ر چاوگرتنی جیاوازییه‌کانی قبوڵ بکه‌ین. بێ ئه‌وه هه‌وڵ بده‌ین ئه‌وان وه‌ک ئه‌و شته‌ی ده‌مانهه‌وێ بگۆڕین. به‌ڵکوو وه‌ک ئه‌و شته‌ی که هه‌ن لایه‌نی پێوه‌ندیدار به ئێمه‌وه‌ن. ئه‌ندامی شۆڕای ناوه‌ندی یه‌کیه‌تی جیهانی زانایانی موسڵمان، له به‌شێکی¬تر له قسه‌کانی خۆی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێناوه كه :«جه‌ماعه‌ت هه‌م له ناو ئێران پێگه‌و ڕێزی خۆی به ده‌ست هێناوه و هه‌م له ده‌ره‌وه؛و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه دڵنیاین که ئێوه‌ش ئه‌رکی خۆتان ده‌زانن و له ژێرباری کاره‌کانی خۆتان خۆ نادزنه‌وه و شان خاڵی ناکه‌ن. وتیشی كه :« جه‌ماعه‌ت پێکهاته‌یه‌کی مه‌ده‌نیه که به ڕوونی ئیش ده‌کات. جه‌ماعه‌ت کۆمه‌ڵ و بزاڤێكه كه له درێژه‌ی ڕاپه‌ڕینی ئیسلامی دایه. به‌ڵام نوسخه‌ی کوپیکراو له‌و نیه. جه‌ماعه‌ت زه‌رفیه‌ت و توانایی‌هایه‌کی هه‌یه که بڕیاره له‌سه‌ر بنه‌مای «چاکه و ته‌قوا» ئه‌وان بێنێته دی. له دونیای ئه‌مڕۆ بنه‌ڕه‌تی هه‌موو شتێک له‌سه‌ر کاری به‌كۆمه‌ڵ و شۆڕاییه و ئێمه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ئیشی شۆڕایی ته‌ما ده‌گرین و بیر و فکری جه‌معی، بنه‌مای ته‌ما گرتن و بڕیاره‌کانی ئێمه‌یه» ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له درێژه‌ی ئه‌م چاو پێکه‌وتنه‌دا ئاماژه‌ی کرد :« له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ کێشه سیاسی و ئابوورییه‌كان، هه‌وڵ دراوه به پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و عیززه‌تی دینی ، له بارودۆخه سیاسییه‌كان (بۆ نموونه هه‌ڵبژرادن) به‌شداری بکه‌ین و به‌و تواناییانه‌ی که هه‌مان بووه، ده‌نگدانی زۆرێک له به‌شه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ت بۆ لای ته‌دبیر و ئومید ڕا بكێشین. جه‌ماعه‌ت به هۆزانی و حیکمه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ڕووبه‌ڕوو بۆته‌وه و دایمه هه‌وڵی داوه بۆ پاراستن و گه‌وره‌یی خۆی، ویسته‌کانی تایبه‌تی خۆی باس بکات و تێکۆشاوه تا حکوومه‌ت ڕێز له حه‌ق و مافه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ت بگرێ و له‌م بواره‌ش کاریگه‌ر بووه.» زیاد له‌مانه‌ش وتی : «جه‌ماعه‌تی ئێمه بنه‌ما و ئوسولێكی هه‌یه که هه‌مووی ئێمه پێویسته پایه¬به‌ندی بین و به پێی گرێبه‌ستێك که له‌گه‌ڵ به‌ستوومانه، پێویسته که یه‌كده‌نگی و ڕوانگه‌ی تایبه‌تی خۆمان هه‌بێت.» دوکتۆر پیرانی جه‌ختی کرد : «ئێمه پێکهاته‌یه‌کی مه‌ده‌نی، ده‌عوه‌تگه‌ر، ئاشکرا و ڕوونین و پێویسته سروشتی ده‌عوه‌ت، وێڕای زانینی یاساکانی وڵات و هه‌ستیاری سیاسی له‌به‌ر چاو بگرین.» هه‌روه‌ها به ئاماژه کردن به گرفته‌کانی ده‌عوه‌ت ئیزافه‌ی کرد : «له هه‌ر بزاڤێكدا بوونی کێشه‌کان، گرفته‌کان و نه‌بوونییه‌کان چاوه‌ڕوان ده‌کرێ و نابێ ئێمه به بچووکترین گرفت له گۆڕه‌پان بچینه ده‌رێ و کاره‌که به‌جێ بێڵین.» ئه‌و هه‌ڕوه‌تر سفارشتی کرد :« ئێمه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ بوون به داواکاری مافی خۆمان، له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که گرفته‌کان، چاره‌سه‌ری زۆری هه‌یه.هه‌ڵبه‌ت کارێک که به ناوی جه‌ماعه‌ته‌وه ده‌که‌ین له مافه‌کانی سه‌ره‌تایی ئێمه‌یه و هیچ که‌س ناتوانێ ئه‌م مافه له ئێمه بستێنێ به‌ڵام به‌م حاڵه‌وه‌ش باوه‌ڕه‌مان وایه که هاوکارییه‌کی حه‌کیمانه‌مان ده‌بێ بێت.» ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت ،له کۆتایی ئه‌م كۆڕه‌دا، له‌به‌ر دوا که‌وتنی ئه‌م دیدار و چاوپێکه‌تنه‌دا داوای لێ بوردنی کرد و بۆ هه‌موو ئه‌ندامان و هه‌وادارانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی سه‌رده‌شت ،و هه‌روه‌تر بۆ گشتی هاوولآتیانی تێگه‌ییشتووی ئه‌م ناوچه‌یه، ئاوات خوازی سه‌عاده‌ت و به‌خته‌وری بوون.
بۆچوونه‌کان