لەگەڵ ئەوەی كەهەوڵێكی زۆر درا بۆ دژایەتیكردن و ناشرینكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و موسوڵمانان لەپاش هێرشەكەی مانگی ڕابردووی سەر ڕۆژنامەی چارلی ئیبدۆوە لەپاریسی پایتەختی فەڕەنسا, بەڵام دەرەنجامەكانی پێچەوانە بوونەوە و چاوەڕوان نەكراو بوون, چونكە بەو هۆیەوە خەڵكانێكی زۆری فەڕەنسی موسوڵمان بوون . لەو بارەیەوە بەرپرسانی مزگەوتی گەورە لەپاریس ڕایانگەیاند كەلەمانگی ڕابردوودا ( 40 ) حاڵەتی موسوڵمان بوونی فەڕەنسیەكان تۆمار كراوە, بەپێچەوانەی هەمان مانگی ساڵی ڕابردووەوە كە تەنها ( 22 ) كەس لەوێ موسوڵمان بوون و تۆمار كراون و خۆشحاڵیی خۆشیان بەوە ڕاگەیاندووە, ئەوە جگە لەوەی كەلەمزگەوت و ناوەندەكانی تری ئیسلامیش لەفەڕەنسا بەهەمان شێوە ژمارەی تازە موسوڵمان بووەكان بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووە, كەفەرمانبەر و بازرگان و پزیشك و بەڕێوەبەری دامەزراوە و كۆمپانیا و پۆلیس و نوسەر و لێكۆڵەر و خەڵكانی تریشیان تێدا هەن . بەگوێرەی چەند ئامارێكی تریش ڕێژەی نوێ موسوڵمان بووەكانیش لەشاری ستراسبورگی فەڕەنسا بەڕێژەی 30% زیادیكردووە و لەشاری (لـیـون) یش بەڕێژەی ( 20% ) زیادیكردووە .
بۆچوونهکان