به‌ربانگ کردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی شاری ورمێ له شه‌وی 19ی ڕه‌مه‌زان به‌رانبه‌ری 14 پووشپه‌ڕ له پارکی «تخم مرغی» شاری ورمێ به‌ڕێوه چوو. له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا کە 200 كه‌س له ئه‌ندامان و بنه‌ماڵه‌کانیان به‌شداریان بوو به خوێندنی نوێژی شێوان ده‌ستی پێ‌کرد. دوای خوێندنی نوێژی شێوان و خواردنی به‌ربانگ، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دۆستانه له نێو ئه‌نداماندا به‌ڕێوه چوو. پاشان نوێژی خه‌وتنان و ته‌راوێح له که‌ش و ھه‌وای دڵڕفێنی پارکدا به جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه چوو. له‌م ڕێوڕه‌سمه، مامۆستا حسه‌ین تیباش ئه‌ندامی شۆڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت، له وتارێکی کورت‌دا به باسکردن له ئایه‌تی 67ی سووره‌ی مائیده : «يَا أَيُّهَا الرَّ‌سُولُ بَلِّغْ مَا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّ‌بِّكَ ۖ وَإِن لَّمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِ‌سَالَتَهُ» به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌نجامی یاساکانی قورئان له ژینی تاکه‌که‌سیدا به ئه‌رکی سه‌رشانی بانگخوازانی ئایینی دانا. ھه‌روه‌ھا وتی : ھه‌ندێ له ڕاڤه‌کارانی قورئان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که بانگخواز خۆی ده‌بێ به زانست و کرده‌وه گوێڕایه‌ڵی ئه‌و په‌یامه بێت که دابه‌زیوه‌ته سه‌ری و له ده‌روونی خۆیدا جێگری کردبێت، ئه‌وکاته‌یه ده‌توانێ به کرده‌وه و عه‌مه‌ل نه‌ک ته‌نیا به قسه‌کردن، خه‌ڵکی به‌ره‌و لا بانگ بکات. بانگه‌وازی ئایینی به‌م شێوه سه‌ر ده‌که‌وێ. وتیشی : بانگخواز ده‌بێ له ئه‌نجام کاری باش، پێش خه‌ڵکی که‌وێت و چاو‌ڕێی فه‌رمای کەس نه‌بێت. پاش کۆکردنه‌وه‌ی زبڵه‌کان و پاک کردنه‌وه‌ی شوێنه‌که، ئه‌م ڕێوڕه‌سمه کۆتایی پێ ھات. ئه‌م ڕێوڕه‌سمه ھه‌موو ساڵێک له شاری ورمێ و له مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ڕێوه ده‌چێ.
بۆچوونه‌کان