احمد سیف الاسلام حسن البنا لە یەکەم کاتژمێری ڕۆژی ھه‌ینی لە شاری قاھیره‌ کۆچی دوایی کرد. به‌ پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ په‌ڕه‌ی تایبەتی خاتوو عایشە خەیرەت شاتر لە تۆڕی کۆمه‌ڵایەتی تویتەر، احمد سیف الاسلام کوڕە گەورەی پێشەوای شەھید حەسەن بەننا، دامەزرێنەری گەورەترین بزاڤی ئیسلامی لە سەدەی بیست، لە تەمەنی 82 ساڵی، سەر لەبەیانی 16ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە شاری قاھیرە کۆچی دوایی کرد. سيف الإسلام بنّا، ئەمینداری پێشووی یەکیەتی پارێزه‌رانی وڵاتی میسر وەکوو گەورەترین یەکیەتی سینفی لە میسر و ئه‌ندامی پاڕڵمانی شۆڕای جەماعەتی اخوان المسلمین بوو. خوێندکاری مافناسی بوو و وەکوو پارێزەرێ خەریکی ئیشکردن بوو و لە ھەموو ئیشێکی سەر بە حکومەت لە ناوو دەرەوەی میسر خۆی پاراست. لە ساڵی 1964 لە ھەموو ئیش و چالاکییەکانی جەماعەتی ئیخواندا بەشداری کرد. ساڵی 1965ی زایینی قۆلبەست کرا، پاش ئازاد بوون لە زیندان، ماوەیەک لە ماڵەکەی خۆیدا بەسری برد، پاشان لە ساڵی 1969 دیسانەوە گیردرا و لە لایەنی دادگەی عەسکەریەوە، حوکمی 10 ساڵ زیندان درا بەسەریدا. چوار ساڵ لەم 10 ساڵەی لە زیندانا بەسەر برد و لە ساڵی 1973 ئازاد بوو. پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح، وێڕای سەرەخۆشی کردن بە بۆنی کۆچی ئەم موجاھیدە کەم وێنە، لە خوای گەورە بۆ ڕۆحی ئەو کۆچکردووە، داوای لێخۆشبوون و بەرزبوونەوە پلەوپایەی داوا دەکات و بۆ خزم و کەسیشی خۆڕاگری و پاداشی بێ‌بڕانەوە داواکارە. اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ وَارْحَمْهُ وَعَافِهِ وَاعْفُ عَنْهُ وَأَكْرِمْ نُزُلَهُ وَوَسِّعْ مُدْخَلَهُ وَاغْسِلْهُ بِالْمَاءِ وَالثَّلْجِ وَالْبَرَدِ وَنَقِّهِ مِنْ الْخَطَايَا كَمَا نَقَّيْتَ الثَّوْبَ الْأَبْيَضَ مِنْ الدَّنَسِ وَأَبْدِلْهُ دَارًا خَيْرًا مِنْ دَارِهِ وَأَهْلًا خَيْرًا مِنْ أَهْلِهِ وَزَوْجًا خَيْرًا مِنْ زَوْجِهِ وَأَدْخِلْهُ الْجَنَّةَ وَأَعِذْهُ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ أَوْ مِنْ عَذَابِ النَّارِ. آمين يا رب العالمين