دانیشتنێك سه‌باره‌ت به شرۆڤه كردنی سیاسه‌ته‌كانی گشتی جه‌ماعه‌ت به ئاماده بوونی جێگری ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت و به‌شداری به‌رپرسانی پارێزگا، شارستان و كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت له نووسینگه‌ی پارێزگا به‌ڕێوه چوو. شێخ سه‌عده‌ددین سددیقی، جێگری ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له ته‌وه‌ری قسه‌كانیدا گوتی: دیاریكردنی سیاسه‌ته‌كانی گشتی جه‌ماعه‌ت، كه له كۆنگره‌ی جه‌ماعه‌تدا ئه‌نجام ده‌درێن، گرینگی زۆری هه‌یه و پێویسته تێڕوانینی ئێمه سه‌باره‌ت به‌وه، وه‌ك دیكۆمێنتێكی هه‌ڵكه‌وته بێت كه ته‌وه‌ری هه‌موو ئامانج، ڕێكار، و پڕۆگرامه‌كان له خۆی بگرێت و ئه‌و سیاسه‌تانه شرۆڤه و شی بكرێنه‌وه كه ئێمه به كورتی ئاماژه به چه‌ند خاڵێك ده‌كه‌ین: شێخ سه‌عده‌ددین به‌و پێشه‌كییه ده‌ستی پێكرد كه فیكر، جیهانبینی و بڕوا، بنه‌مای كرده‌وه‌یه، بۆیه یه‌كه‌م مه‌به‌ستی سه‌رنجڕاكێشی سیاسه‌ته‌كانی گشتی جه‌ماعه‌ت، بواری فكرییه و هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته ڕێسا و چه‌مكه‌كانی تایبه‌تی جه‌ماعه‌ت بۆ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت ڕوون و ئاشكرا بكرێن و له ئاخاوتن و كرده‌وه‌یاندا ڕه‌نگ بداته‌وه و سه‌باره‌ت به واتاكانی وه‌ك مه‌عنه‌وییه‌ت، ڕاوێژ، سه‌ربه‌ستی، پارێز له توندوتیژی و مافی مرۆڤ كه له نامیلكه‌ی ڕوانگه و ڕێچارهكاندا هاتووه، گوتاری یه‌كده‌نگیان هه‌بێت. شێخ سه‌عده‌ددین سددیقی سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی جه‌ماعه‌ت گوتی كه: مه‌به‌ست له سه‌ربه‌خۆیی؛ سه‌ربه‌خۆیی له «اخوان المسلمین»، سه‌ربه‌خۆیی له ده‌سه‌ڵاتداریی و سه‌ربه‌خۆیی له ته‌یاره هاودهنگهكانیتره. جه‌ماعه‌ت له ڕووی «ڕێكخراوه‌یی»، «بواری دارایی» و «فیكری» سه‌ربه‌خۆ له ئیخوانی جیهانییه. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به شیكردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی فكری له ئیخوان، ڕایگه‌یاند كه: «جه‌ماعه‌ت هه‌رچه‌ند خۆی له درێژه‌ی فكری ئه‌و ته‌یاره‌دا ده‌زانێت، به‌ڵام بۆ خۆی فیكرێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه، به‌و مانایه كه بڕیاردان و هه‌ڵوێستی جه‌ماعه‌ت به پێی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و سیاسی ناوچه‌یه‌كه كه چالاكی تێدا ده‌نوێنیت». هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتداری ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه: مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه پرۆگڕام و ئامانجی جه‌ماعه‌ت، له ژێر چاودێری، خانه‌دانان و پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتداراندا نییه، به‌ڵام ئێمه خۆمان به جه‌ماعه‌تێكی یاسامه‌ند ده‌زانین، هه‌رچه‌ند فه‌رمی نین و له وه‌زاره‌تی وڵات، ئیجازهنامهمان نییه. نێوان یاسایی بوون و فه‌رمی بوون مه‌ودای زۆر هه‌یه. سددیقی له به‌شی به‌هێزكردنی كولتووری ڕێكخراوه‌ییدا گوتی كه: كولتووری ڕێكخراوه‌یی، واته پابه‌ند بوونی ئه‌ندامان به یاسا، نه‌ریت و ئامانجی گشتی جه‌ماعه‌ت. كه‌سێك كه ئه‌و یاسا و نه‌ریتانه‌ی جه‌ماعه‌ت ڕچاو نه‌كات، ته‌نیا داواكاری ئه‌ندامه‌تییه و له ڕوحی ڕێكخراوه، كه كولتووری ڕێكخراوه‌یه، بێئاگایه. و له به‌شی پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر پێكهاته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیدا جه‌ختی كرده سه‌ر ئه‌و خاڵه كه ڕوانین له‌و ڕێكخراوه‌یه، ڕامانێكی پیرۆز و بێعهیب نییه. جه‌ماعه‌ت حه‌ولی داوه كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆی هاوسان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی به‌ڕۆژ پێك بێنیت، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه ئێستاش له باشترین پێكهاته به‌هره‌مه‌ند نییه. جێگری ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت به ئاماژه به‌وه‌یكه پێویسته ئامرازی په‌روه‌رده‌ی پێناسه‌كراو له به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ی جه‌ماعه‌تدا، به باشترین شێواز جێبه‌جێ بكرێت، تاكوو ده‌ره‌نجامی شیاو و خوازراوی لێ بكه‌وێته‌وه، جه‌ختی كرد: په‌روه‌رده نابێت ته‌نیا به كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تیۆرهكی سنووردار بكرێت، به‌ڵكوو دروشمی سه‌ره‌كی په‌روه‌رده ئه‌وه‌یه: «گۆڕینی زانست به‌ره‌و ئاكار جوانی». شێخ سه‌عده‌ددین، ڕای خۆی سه‌باره‌ت به بواری كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌بڕی و گوتی: ئێمه ته‌نیا بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی بۆشایی، ڕاهێنان له‌سه‌ر خۆمان ناكه‌ین، په‌روه‌رده‌یه‌ك كه له بۆشاییدا ڕوو بدات، نرخێكی نییه. به‌ڵكوو په‌روه‌رده ده‌بێ له گۆڕه‌پانی ڕاسته‌قینه‌ی ژیاندا بێت. په‌روه‌رده ده‌بێت ئه‌و كه‌سه بۆ خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ئاماده بكات و هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی تێدا دروست بكات. ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه: جه‌ماعت له‌و بواره‌وه ده‌بێ خۆی به‌ستێنی پێویست دابین بكات، نه‌ك ئه‌وه‌یكه چاوه‌ڕوان بێت تا دیتران بۆی دابین بكه‌ن و جه‌ماعه‌تیش چالاكی تێدا بكات. ئه‌و له بواری مافی شارۆمه‌ندیدا گوتی كه: سه‌ره‌تا ده‌بێ بڕوامان به مافی شارۆمه‌ندی خۆمان هه‌بێت. چونكه بڕوا نه‌بوون به‌و مافه، ده‌بێته هۆی دووره‌په‌رێزی و دووری كردن له یاسا و به‌رپرسیاره‌تی. بۆیه یه‌كێك له دروشمه‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌می جه‌ماعه‌ت «شوناسی ئێرانی» بوو. ئه‌و وه‌ك ماستیری زانستی سیاسی سه‌باره‌ت به بواری سیاسی گوتی: پێویسته جه‌ماعه‌ت له بواری چوونه نێو سیاسه‌تدا، به شێوازێكی شیاو چالاكی بكات و له‌و بواره‌دا ئاماژه‌ی به هێندێك سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وتی به نرخی جه‌ماعه‌ت كرد. كۆتایی قسه‌كانی مامۆستا سددیقی سه‌باره‌ت به بابه‌تی ئابووری بوو. ئه‌و وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر پێگه‌ی ئابووری له چالاكییه‌كانی ئایینی‌دا، داوای له هه‌موو ئه‌ندامان و هۆگرانی جه‌ماعه‌ت كرد كه به جددی گرینگی به چالاكییه‌كانی ئابووری بده‌ن. ئه‌و له‌كایه‌دا بوونی «كار» و «سه‌رمایه»ی وه‌ك به‌شێك له ئامانجی ئیسلامی هه‌ژمار كرد و جه‌ختی كرده سه‌ر ئه‌و په‌ڕی گرینگی‌دان به‌و به‌شه له چالاكی.
بۆچوونه‌کان