دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، بەڕێوبەری پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح وێڕای لێژنەیەک لە ئەندامانی پێوەندییە گشتییەکان، بە چاوپێکەوتن لەگەڵ شێخ خونجی؛ پێش نوێژی ئەهلی سوننەتی شاری پارسیان و شێخ عەبدولجەببار غەواسی؛ بەڕێوبەری ئەنجومەنی زانستی ئایینی پارسیان، وت‌و‌وێژێکیان بەڕێوە برد. لەو دانیشتنەدا، جەماڵ ئیسماعیلی، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لە پێکهاتنی ئەو دەرفەتە بۆ ئامادە بوون لە ئەنجومەنی زانستی ئایینی پارسیان و هەروەها کۆمەڵی شێخ و زانایانی زەحمەت‌کێش و ڕۆشن‌بیری باشوور، جەختی کرد کە ئیسلام وەک باشترین هۆکاری بەختەوەری، لە ڕێگای زانایان و کارگێڕانی ئایینی، لە نێو دڵ و ناخی خەلکدا، جێی دەکرێتەوە. بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی جه‌ماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح، دوای ئاماژە بە مێژووی پێکهاتنی جەماعەت، گوتی کە بانگەشە بۆ ئیسلام و بڵاو کردنەوەی کولتووری دینداری ، لە چالاکییەکانی بنەڕەتی جەماعەتە. هەروەها ئاماژەی کرد کە: تێکۆشان بۆ پەرەسەندنی میراتی فکری ئیسلامی و پێکهێنانی بزووتنەوەی وەرگێڕان لە دەهەی ۷۰، چین‌بەندی پڕۆژەی داخوازییەکانی ئەهلی سوننەت لە بۆنە گەلی جۆراوجۆر، پەسندکردنی دۆخی نێوان دەسەڵاتداری و ئەهلی سوننەت و بەهێزکردنی بەستێنی بەشداری‌کردن و ڕۆڵ‌گێڕی زۆرتری ئەهلی سوننەت، لە چالاکییەکانی‌تری جماعەتە. بەڕێوبەری بەرپرسی بڵاوکراوەی ئەندیشەی ئیسڵاح، دوای جەخت لەسەر بنەمای ستراتێژی جەماعەت، گوتی کە: تەنیا پشت‌بەستن بە خاڵەکانی هاوبەش، ناتوانێت یەکگرتوویی و هاوپێوەندی پێک بێنیت، بەڵکو قبووڵ کردنی جیاوازییەکان، مافی جیاواز بوون و ڕێزگرتن لە سروشتە جۆراوجۆرەکان، هۆکاری سەرەکی هاوژینی ئاشتیخوازانەیە. بەڕێز ئیسماعیلی هەروەها بوونی ئاریکاری و پێوەندی پێکهێنەری نێوان زانایانی باشوور، وێڕای جۆراوجۆری لایەنەکانی فکری، پەسند و ستایش کرد و هیواشی خواست کە ئەو شێوازە ببێتە نموونەیەکی باش بۆ ناوچەکانی‌تر. شێخ عەبدولجەببار غەواسی، بەڕێوبەری ئەنجومەنی زانستی ئایینی پارسیان، پێکهێنانی بەشی پێوەندییە گشتییەکان لە ڕێکخراوەی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح، نیشانەی گرنگی‌دانی جەماعەت بە ئاریکاری و پێوەندی نێوان کەسایەتی و تەیارەکانی جۆراجۆر زانی و سپاس و پێزانی خۆی لە ئامادە بوونی لێژنەی پێوەندییە گشتییەکان لە ئەنجومەنی ئایینی‌دا ئاراستە کردن. بەڕێوبەری ئەنجومەنی زانستی ئایینی پارسیان گوتی کە: جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح بە چالاكی و لێهاتوویی بەهێزی خۆی، پێویستە کە پشتیوانی لە تەواوی تەیارەکانی ئەهلی سوننەت بکات و بەستێنی پێویست بۆ لێک نزیکتر کردنەوەی بیر و باوەڕەکان دابین بکات. ئەو وەک توێژەر و وەرگێڕی ئەهلی سوننەت، گوتی: پێوەندی نێوان لایەنەکانی جۆراوجۆری فکری، یەکپارچەیی و ڕاوەستاوی زۆرتر بۆ ئەهلی سوننەت بەرهەم دێنیت. لە درێژەی ئەو دانیشتنەدا، شێخ خنجی؛ پێش نوێژی پارسیان، ستایشی لە حەول و چالاکییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح لە پێناو چاکسازی و بانگخوازی ئایینی‌دا کرد و گوتی کە چالاکی جەماعەت لە ژێر ئاڵای چاکسازی‌دا، هۆی شانازی ئێمە و سەرچاوەی خێر و بەرەکەت بۆ کۆمەڵگایە. ڕەئوف ئازەری، بەڕێوبەری ئیداری لێکۆڵینەوە و ڕاهێنانی پێوەندییە گشتییەکان، بە جەخت لەسەر هەستیار بوونی بابەتی ژینگە، گوتی: بنەمای بڕوانامەیی لە بەڕێوبەرایەتی‌دا، ڕێنماییەکی باشە بۆ ئێمە، تاکوو لە ئاست قەیرانەکانی ڕووەڕووی ژینگەی دەورووبەرمان‌دا، هەستیار بین. هەروەها گوتی کە قەیرانەکانی ڕووەڕووی ژینگە، ڕووداوێک نین کە بمانهەوێت یا بتوانین چاویان لەسەر داخەین، چونکە ئەگەر وا بێت، دەبێتە هۆی کارەساتی گەورە. بەڕێز ئازەری؛ چالاکی ژینگە، گوتی: بابەتی ژینگە هیچ جوگرافییایەک ناناسیت و هەر ڕووداێک لە هەر قوژبنێکی ئەم جیهانە‌دا بێتە پێش، کاریگەری لەسەر ئێمەش هەیە و پێویستە تەواوی شێخ و وتاربێژ ، وانەبێژ و مامۆستایان و کاسب‌کاران لە گۆڕەپانی هەستیارکردنەوەی خەڵک‌دا، بەشدار بن و لانیکەم لە پاراستنی دۆخی ئێستای ژینگە، ڕۆڵی خۆیان بگێڕن. لەو چاوپێکەوتنەدا ئەندامانی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەت و هەروەها بەرپرسی دەستیاری پەروەردەی پێوەندییە گشتییەکانی پارێزگای هۆرمزگان و کۆمەڵێک لە به‌ڕێوبەرانی‌تر و وانەبێژانی قوتابخانەکانی زانستی ئایینی بەشدار بوون.