ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، ڕۆژی شه‌ممه‌ی 2ی گوڵانی 1395، چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی شاری سنه كرد. مامۆستا پیرانی له‌و دانیشتنه‌دا وێڕای ئاماژه به تێپه‌ڕ بوونی گۆڕانكارییه‌كانی مێژوویی جه‌ماعه‌ت گوتی: هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنی ئه‌و جه‌ماعه‌ته -وه‌ك چوارچێوه‌ی فكری و كرده‌وه‌یی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵگا- بۆ ئێمه‌ی ئه‌ندام، هه‌ڵبژاردنێكی له‌سه‌رتر بوو و به هۆی ئه‌وه‌ی كه بنه‌مای پێكهاتنی ئه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای «دڵسۆزی و پارێزكاری» بوو، سه‌ره‌ڕای هه‌موو كه‌موكورتی و گرفته‌كانی، ئه‌و ڕێكخراوه‌یه تاكوو ئه‌وڕۆ به شێوازێكی ڕێك‌وپێك، درێژه‌ی به كار و چالاكی خۆی داوه. ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له بهشێكیتر له قسه‌كانیدا، ئاماژه‌ی به سه‌ربه‌خۆیی جه‌ماعه‌ت له بواره‌كانی جۆراوجۆر و بۆ نموونه بواری ڕێكخراوه‌یی له‌گه‌ڵ ئیخوانولموسلیمین كرد و گوتی: هه‌ر له ده‌یه‌ی یه‌كه‌مدا، جه‌ماعه‌ت به‌ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیی ڕێكخراوه‌یی خۆی ڕاگه‌یاند و به‌رده‌وام ئاماده‌ی هاوكاری، هاوبیرۆكهیی و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی میانه‌ڕۆی ئیسلامی بووه و هه‌یه. مامۆستا پیرانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی بۆ تێگه‌یشتن له دۆخ و هه‌لومه‌رجی هه‌ستیاری ئێستادا بانگه‌شه كرد و گوتی: پێویسته له دۆخی ئێستای دونیای ئیسلام و ناوچه‌دا، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌ت به ژیری و هۆزانی، تێگه‌یشتوویی و دوورنواڕی زۆرتر له ڕابردوو، له‌گه‌ڵ دۆزییهكان هه‌ڵسوكه‌وت و داواكان جێبه‌جێ بكه‌ن و تایبه‌تمه‌ندی چاكسازی جه‌ماعه‌ت، زۆرتر له ڕابردوو ئاشكرا و وه‌دیار بخه‌ن. سپاس بۆ خوا جه‌ماعه‌ت تا ئێستا حه‌ولی داوه كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، ته‌یاره‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوخۆ، به شێوازێكی داهێنه‌رانه هه‌ڵسوكه‌وت بكات و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕژێم و ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیدار، ژیرانه و به‌رپرسانه هه‌ڵسوكه‌وت بكات. ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت جه‌ختی كرده سه‌ر به‌رپرسیاره‌تی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت و گوتی: ئه‌وڕۆ جه‌ماعه‌ت به هۆی گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی چالاكییه‌كانی، دۆخێكی جیاواز تێده‌په‌ڕێنیت و له‌و قۆناغه له ژیانی فكری و ڕێكخراوه‌یی خۆیدا، له هه‌ر كاتێكی‌تر زۆرتر پێویستی به یه‌كگرتوویی هاوفكری و یه‌كپارچه‌یی ڕێكخراوه‌یی هه‌یه. بۆیه پێویسته ئه‌ندامان له ئاست جه‌ماعه‌ت، هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی زۆرتر بكه‌ن و له دووری گرتن له چالاكی و له ژێر باری ئه‌ركی سه‌ر شان ده‌رچوون، خۆبپارێزن و له‌سه‌ر په‌یمان و به‌ڵێنی خۆیان ڕاوه‌ستاو بن. موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دیان سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌ت له پارێزگای سنه، له‌و دانیشتنه‌دا وێڕای ئاماژه به دۆخی شیاو و هێوری چالاكی جه‌ماعه‌ت له پارێزگا و نه‌بوونی به‌ربه‌ستی گه‌وره له‌سه‌ر ڕێی چالاكی جه‌ماعه‌ت، ئاماژه‌ی كرد كه پێویسته یه‌كگرتوویی فكری نێوان ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت، ڕاهێنانی سیاسی ئه‌ندامان بۆ به‌شداری زۆرتری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كارامه و كاریگه‌ر و هه‌روه‌ها پێوه‌ندی زۆرتری ئه‌مینداری گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و لایه‌نگران هه‌بێت. له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا میقداد پیرساحیب و سه‌لاح قاسمیانی؛ له ئه‌ندامانی شوڕای ناوه‌ندی، سه‌تتار ئایینهپور؛ سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی، سه‌ید ئه‌حمه‌د هاشمی جێگری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی و ناسر حهدیقی جێگری دارایی ناوه‌ندی، هاوسه‌فه‌ری ئه‌مینداری گشتی بوون.
بۆچوونه‌کان