ناوهندی
11 بهمن 1401
0
94
ڕاپۆرتێک لە بەڕێوەچوونی نوێژی جەژنی ڕەمەزان لە مزگەوتی سادقیەی تاران
نوێژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە مزگەوتی سەر بە ئەھلی سوننەتی تاران، بە ئامادەبوونی ھەزاران نوێژخوێن، بەڕێوە چوو.
نوێژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە مزگەوتی سەر بە ئەھلی سوننەتی تاران، بە ئامادەبوونی ھەزاران نوێژخوێن، بەڕێوە چوو.
سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە، 16ی پووشپەڕ، درگاکانی مزگەوەت بۆ خەڵکی کرایەوە و ڕێوڕهسمی تایبەت بە جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، پاس خوێندنی نوێژی بەیانی، بە خوێندنی قورئان و تەکبیرکردن، دەستی پێکرد. وێڕای ڕاگەیاندنی پێشوو بۆ ئەوەی کە نوێژ، کاتژمێر 8ی بەیانی بەڕێوە دەچێ، بەڵام بەھۆی پێشوازیی زۆر لەلایەن نوێژخوێنانەوە، کاتژمێر 7ی بەیانی ناوو و دەرەوەی مزگەوت پڕ بوو لە خەڵکی. پاشان، لێژنەی بڕواپێکراوانی مزگەوت مەجبور بوون کە ئاڵوگۆڕێک لە بەرنامەکاندا پێک بێنن و نوێژەکە زووتر لە کاتی خۆی بەڕێوە ببەن. پاش خوێندنی نوێژ، خوتبە و وتارەکانی جەژن لەلایەن مامۆستا عهزیز بابایی پێشکەش کرا. لەم کاتەشدا خەڵکی ھەر بەرەو مزگەوت ئەھاتن، بە شێوازێک کە ناوو و دەرەوەی مزگەوت لە خەڵکی ئاخنرا کە ئەمەش بوو بەھۆی ئەوەی کە دیسانەوە نوێژ و وتارەکانی جەژن دووپات کرایەوە.
سهردان و ھاتنی نوێژخوێنان درێژەی ھەبوو تا ئەوەی کە نوێژی جەژن، بۆ جاری سێھەم و چوارەم چەنپات کرایەوە و کاتژمێر 9ی بەیانی کۆتایی ڕێوڕەسمە ڕاگەیێندرا.
بە ھۆی زۆری و قەڕەباڵخی خەڵکەوە، وتارخوێنی نوێژی جەژن، مەجبوور بوو کە خوتبەکان بە کورتی بخوێنێ و چەنجاریش دووپاتی کاتەوە. وتارەکەشی سەبارەت بە ڕۆژوو و دەستکەوتەکانی ئەم مانگە پیرۆزە و ھەوڵدان بۆ پاراستنی ئەم دەسکەوتانە بوو.
شایانی باسە کە پۆلیسی ئەمنی ناوچەکە، لە سەرەتای کرانەوەی درگاکانی مزگەوت، ھاوکارییان لەگەڵ خەڵکی کرد و وێڕای درێژخایەنبوونی ڕێوڕەسمەکە، بەوپەڕی کراوەیی و ڕووخۆشیەوە، پارێزگاریان لە خەڵکەکە ـ کە ژماریان زیاتر لە حەوت ھەزار کەس بوو ـ کرد.
بۆچوونهکان