پەیامی ئەندامی شۆڕای ناوەندی یەکییەتیی زانایانی موسوڵمان و ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە‌بۆنەی کۆچی دواییی ئایەتوڵڵا محەممەد واعیززادەی خۆراسانی

کۆچی دواییی گەورەزانای بەڕێز، ئایەتوڵڵا محەمەد واعیززادەی خۆراسانی، جێگری سەرۆکی یەکییەتیی زانایانی موسوڵمان، دامەزرێنەری زانکۆی ئایینزا ئیسلامییەکان و یەکەم ئەمینداری گشتیی مەجمەعی جیھانی نزیکبووەنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان، بوو به ھۆی خەم و پەژارە. بەڕێزیان یەکێک لەو سیما دیارانە بوو كه ھه‌م له‌ بواری زانيارى و ھه‌م له‌ بواری یه‌کخستنی نێوان ئایینزاکان، ناوبانگی ده‌رکردبوو. زۆربه‌ی ته‌مەنی خۆی بە ئەنجامی لێکۆڵینه‌وه‌ و نووسین رابوارد و ئاسەواری بەکەڵکی لە دوای خۆی بەجێھێشت.

چەن ساڵ به‌ناوی ئەمینداری گشتیی مەجمەعی تەقریب بۆ بەھێزکردنی یەکییەتیی ئوممەتی ئیسلامی و ڕێککەوتنی ئایینزاکەن لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا ھەوڵێکی کەموێنەیان دا. بە نوێنەرایەتی لە‌لایەن یەکییەتی جیھانی زانایانی موسوڵمان و ھەروه‌ھا جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح به‌‌بۆنه‌ی کۆچی دواییی ئەم زانا بەڕێزە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ھەموو موسوڵمانان و چینی مامۆستایان و بەتایبەت کوڕە بەڕێزەکەیان، هێژا دکتۆر سادق واعیززادە و سەرجەم ئەندامانی بنەماڵە و قوتابییەکانی دەکەم. لە خوای گەورە بۆ ئەم زانایە لێبوردەیی پەروەردگار و بۆ بەجێماوان و لایەنگرانی، سەبر و خۆڕاگری داواکارم.

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

عەبدولڕەحمان پیرانی

ئەندامی شۆڕای ناوەندی یەکییەتیی زانایانی موسوڵمان

ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح