مامۆستا عەبدولکەریم ئازەرین، ئیمام و پێشنوێژی مزگەوتی «ھیجرەت» و بەرپرسی قوتابخانەی زانستە ئایینییەکانی «شێخ سەعید نوورسی» لە شاری پیرانشار، لە گرتووخانە ئازاد کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ناوبراو لە رۆژی 30ی جۆزهردان دەستبەسەرکرا و پاش تێپەڕبوونی 98 ڕۆژ، ئێوارەی سێ شەممە، 4ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لە گرتووخانە ئازاد بوو.
مامۆستا ئازەرین، لە ئەندامانی پێشڕەوی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوایە. ماوەی سی ساڵ بەناوی مامۆستا و پێشنوێژەوە خزمەتی دسپاکانەی پێشکەشی ئەو خەڵکە کردووە و دەیان مەلا و فەقێ لە خزمەتییدا وانەی شەرعییان خوێندووە و ئیجازەی مەلایەتییان لە سەر مەزھەبی ئیمامی شافێعی (د.خ) وەرگرتووە. مامۆستا بە مامناوەندبوون و لەسەر رێچکەی ئەھلی سوننەت و جەماعەت بوون، لای خەڵکی ناسراوە.
بۆچوونهکان