نووسین: د.مه‌سعوود بینه‌نده زانستی خه‌ڵکی و خه‌ڵکی زانستی له وڵاتانی په‌ره‌سه‌ندوودا ئه‌نستیتۆکانی زانست و دامه‌زراوه‌کانی ئاکادێمیا خانه‌خوێی لێکۆڵینه‌وه و یاریده‌ری توێژینه‌وه‌ن؛ له‌وێنده‌رێ هه‌موو کۆمپانیا قه‌به‌کان و سه‌رله‌به‌ری ئۆرگانه‌کان پێویستییه‌کی ژینهوهرانهیان به لێکۆڵه‌ر و بهرههمیلێکۆڵینهوهییه هه‌یه، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه تا بێخ پشتیوانیان ده‌بن و له هه‌ڕه‌تی خۆیشیدا خه‌ڵاتی شین و مۆریان لۆ ده‌بڕنه‌وه. له وڵاتانی پاشکه‌وتوودا رۆشنبیران و چالاکانی فه‌رهه‌نگی که ئه‌رکی هه‌موو لایه‌نێکی کۆمه‌ڵگایان له ئه‌ستۆ که‌وتووه، وه‌ها بڕیاره سووکه هه‌وڵێکیش بۆ خه‌ڵاتکردنی بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه و بهرزهجێکردنی مامۆستای لێکۆڵه‌ر بده‌ن. ره‌نگه له یادمان کردبێ که یه‌کێ له ئه‌رکه گرنگه‌کانی رۆشنبیر ئه‌وه‌یه که به گومانه‌وه چاو له ته‌واوی ئاپاراتووسه‌کانی ئایدۆلۆژیکی سته‌یت به‌تایبه‌ت ده‌زگای زانستگا و زانستی بهشمهککراوی(commodified) ئه‌و ناوه‌ندانه‌دا بکات و هه‌روه‌ها هه‌وڵ بدات به ئاوه‌زێکی رزگاریدهرانهوه(emancipatory) رێگاکانی ده‌ربازبوون له ئاوه‌زی کهرهسهمهندانه(instrumental) و فۆرماڵ بخاته به‌رده‌ستی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا. لێره‌دا و له دۆخێکی ئێجگار پارادۆکسیاڵدا کۆی پێشه‌نگه‌کان و هه‌ڵسووڕاوانی فه‌رهه‌نگی کۆڕی شایی بۆ ئه‌و دۆخه ده‌به‌ستین که هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو هه‌ستی بایهخمهندانه و ئاوه‌زی ره‌خنه‌گرانه‌مان ته‌نگه‌تاو ده‌که‌ن و له ئاپاراتووسێکدا به نێوی بۆره-ئاکادێمیا رۆمان ده‌نێن. به‌ڵام ئه‌م پارادۆکسه خۆی هه‌ڵگری راستییه‌کی شاراوه‌یه که گوتاری ئاکادیمیستی به‌رده‌وام هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی داوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که زانکۆ و دامه‌زرواه‌ی زانست دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه و چیدی ناتوانێ وه‌کوو یه‌که‌یه‌کی رووت و ره‌ها له پێوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵگا و بایه‌خه گشتییه‌کان ده‌ور بنوێنێت. نۆرمه‌کانی جێباوه‌ڕی(norms of credibility) و پێوه‌ره‌کانی درووستی(truth) سه‌ره‌تا له پانتایی کۆمه‌ڵگادا به‌رهه‌م دێن و پاشتر له مه‌کۆیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراودا وه‌کوو کۆمه‌ڵی پسپۆڕان چه‌ق ده‌به‌ستن و له‌ئاکامیشدا وه‌کوو میتۆدۆلۆژی دێنه به‌رهه‌م. که‌وایه ئه‌گه‌ر پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به چه‌شنێک دابڕێژرێت که بڕواپێکراوی و درووستیخوازی به‌تاڵ بکرێته‌وه و له بایه‌خه‌کانیان که‌م بکرێنه‌وه چیدی دامه‌زراوه‌یه‌کیش که ئه‌و نۆرمانه له‌خۆ بگرێت و پراکتیزه‌ی بکاته‌وه له پێویستی و له‌پێشێتی ده‌که‌وێت و توانستی به‌دیهاتنی له شێوازی یه‌که‌یه‌کی خۆبونیاددا لێ ده‌ستێنرێته‌وه. به‌دیهاتنی پارادایمینوێ پێویستی به پێوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێیه؛ هه‌روه‌هایه که دیکارت له داڕشتنی میتۆدی رێڕهوناسانهی خۆیدا تیۆریاکانی براهه، کۆپێرنیک، کێپله‌ر و گالیله‌ی له پشت بووه و هه‌روه‌تر داهاتنی ماشینی چاپ و تێلۆسکۆپ، ریفۆرماسیۆنی دینی و دۆزینه‌وه‌ی قاڕه‌ی ئه‌مریکا وهکووهاندهر و رێنیشانده‌ر له پرۆژه‌که‌یدا به‌شدار بوونه. بۆیه له گه‌ڕیانی سێ سه‌ده‌دا(۱۸و۱۷و۱۶) پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کان به چه‌شنێک تووشی گۆڕانکاری ده‌بن که له هونه‌ردا پرێسپێکتیوی نوێ له کاره‌کانی داوینچیدا سه‌رهه‌ڵئه‌دات و له ئه‌ده‌بی رهوایهتیشدا نواندنه‌وه‌ی دۆخی مرۆڤی نوێ له دۆن‌کیشۆت(۱۶۰۵)دا ئاشکرا ده‌بێت. له‌م سه‌روبه‌نده‌دایه که ئێمه گومانه‌کان و دڵه‌ڕاوکێیه‌کانی پێرسۆنایهاملێت له‌سه‌ر ده‌ستی شێکسپێیهردا ده‌بینینه‌وه که وه‌کوو مرۆڤێکی مهخولیایی له ئاکامیگومانکردن له ته‌واوی گوتاره‌کانی تردا تووشی سه‌رلێشێواوی و شێتییه‌کی رزگاریده‌رانه ده‌بێت. ئه‌مه هه‌ر ئه‌و گومانه‌یه که دیکارت به‌ره‌و ره‌تکردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێک رادهنێت و له ئاکامدا چوارچێوه‌ی زه‌ین و سابجێکتی مرۆڤ وه‌کوو تاکه پێناسهدانهری ره‌وا و تاکه بینه‌ری بڕواپێکراو به‌رهه‌م ده‌هێنێت. له کوردستانی سه‌ده‌ی نۆزده و بیستدا گۆڕانکارییه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان به‌سه‌ر دۆخی کورددا که‌ڵه‌که ده‌بن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کورد وه‌کوو سووژه‌یه‌ک هیچ پێگه و پشتیوانێکی دامه‌زراوه‌یی و فهرمیبۆ خۆی نابینێته‌وه به‌ڵام له به‌رانبه‌رکێی ده‌سه‌ڵات و شوناسه‌کانی تردا ره‌وایه‌تی خۆی ده‌گێڕێته‌وه و هه‌وڵ ئه‌دات گوتاری مه‌عریفه‌ناسانه‌ی خۆی به پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی خۆێه‌وه ببه‌ستێته‌وه. ئه‌م ره‌وته له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌کان و هه‌روه‌تر له دامه‌زراندنی رۆژنامه و گۆڤار و نووسینه‌وه‌ی مێژوودا ده‌رکه‌وته‌ی ده‌بێت و پاشتر تا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حیزبی درێژ ده‌بێته‌وه. شاعیرانێک وه‌کوو حاجی قادر، پیره‌مێرد، قانع، ئه‌حمه‌د موختار جاف، فایه‌ق بێکه‌س، دڵدار، هێمن و هه‌ژار هه‌ست به‌و گۆڕانکارییه مه‌زنانه ده‌که‌ن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی به فۆرمیمهعریفهناسیی مۆدێڕنه‌وه ببه‌ستنه‌وه و له‌وێوه ئامانجه سیاسی و مێژووییه‌کان بپێکن. هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێین ژانرێک له شیعری کلاسیکی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا دێته ئاراوه که له‌سه‌ر گرنگایه‌تی خوێندن وزانست، سه‌نعه‌ت و کار و به‌خه‌به‌رهاتنه‌وه جه‌خت ده‌کات و به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌کی بانگهشهخوازانه هه‌وڵ بۆ په‌ره‌پێدانی بایه‌خه‌کانی جیهانی مودێڕن له پانتایی کۆمه‌ڵگای پاشکه‌وتووی کوردستاندا ئه‌دات. “کورده تاکه‌ی بێخهبهر بی، نووستنت بێعارییه واسیته‌ی دواکه‌وتنت ئه‌مڕۆکه هه‌ر بێکارییه” (فایه‌ق بێکه‌س) له‌م نواندنه‌وه ئه‌ده‌بیانه‌دا سه‌ره‌تاکانی ئه‌زموونی مۆدێڕنیته‌ی کوردی ده‌رده‌که‌وێت؛ کاتێک فه‌رهه‌نگ و که‌ره‌سه‌ی نوێهاوردهی کوردستان ده‌کرێت و ئه‌وکات له هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راوردکاریدا سابجێکتی کوردی له که‌موکوڕییه‌کانی خۆی به‌خه‌به‌ر دێته‌وه و هه‌وڵ ئه‌دات به په‌له رێگایه‌ک بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه ببینێته‌وه. نوێخوازی سه‌ره‌تا وه‌کوو حه‌ز و خولیایه‌ک ناوه‌رۆکی ئه‌ده‌بی کوردی له ره‌وتی به‌کۆمه‌ڵایه‌تیکردن و بهسیاسیکردندا هه‌ڵده‌هێنجێت و گوشارێکی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر فۆرمیدهربڕینی ئه‌ده‌بی بار ده‌کات. “نووری عیلم و مه‌عریفه‌ت وا شه‌رق و غه‌ربی گرتووه قهومیئێمه تازه تهعلیمیخهت و ئیملا ده‌کات” (ره‌فێق حیلمی) کۆی ئه‌م چه‌شنه ده‌ربڕینانه چه‌شنێک ئاسمانگهڕبینیی له‌هه‌مبه‌ر فه‌رهه‌نگی عه‌شیره‌یی و بێجمهی کوردستانه‌وه لێ دیاره؛ ده‌ربڕینی به‌ره‌یه‌ک که له پێوه‌ندی گوتار و ناوه‌نده مودێڕنه‌کان چاویان به جیهانێکی تازه هه‌ڵهێناوه و له شێوه‌ژیانی کۆن و قه‌تیسماوی کۆمه‌ڵگای خۆیان غه‌واره و نامۆ که‌وتوونه‌ته‌وه. لێره‌دا کۆمه‌ڵێ ئیلیتی لێزان که وه‌کوو پیزیشک چاو له برینی نه‌خۆشه‌که‌یان ده‌که‌ن به شێوه‌یه‌کی دهرمانناسانه بڕیار ده‌رده‌بڕن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له پێگه‌ی سه‌مبولیکی لێزان و رێبه‌ردا چاوساغی بۆ کۆمه‌ڵێک داماو و به‌جێماو ده‌رببڕن. له‌م به‌ره‌یه‌دا ره‌وتێکی نیۆکلاسیستی باوه که به ناوه‌رۆک، داڵغه‌ی مۆدێڕنیته و ده‌سکه‌وته‌کانیان هه‌یه به‌ڵام هێشتا فۆرمێکی نوێباویان بۆ ده‌ربڕین نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده پێگه‌ی ده‌ربڕینه‌کان له‌م رهوتهتا چه‌شنێک ئیلیتچێتی پێوه دیاره به‌ڵام سنوورێک بێجگه دۆخی کاره‌ساتباری پاشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای کوردی له نێوانی خۆیان و قه‌باره‌ی کۆمه‌ڵگادا نابیننه‌وه. ئه‌م ره‌وته هه‌روه‌ها تاکڕه‌هه‌ندانه چاو له مۆدێڕنیته ده‌کات و زۆرتر لایه‌نه پۆزه‌تیڤ و ئه‌رێنییه‌کانی ده‌بینێت هه‌ر بۆیه زمانی ده‌ربڕین زمانێکی حه‌ماسی و پاستۆڕاڵه و که‌سایه‌تی و قاره‌مانه‌کان وه‌کوو تیپ و سه‌رچه‌شن دێنه خولقاندن. له‌م ره‌وته‌دا قانیع شاعیرێکی سنوورنشینه واته سه‌ره‌ڕای ئهوهیهاوستایلی ئه‌م به‌ره‌یه ده‌رده‌که‌وێت به‌ڵام له هه‌ندێ له شێعرهکانیدا وه‌کوو شیعری “زانین”، روانگه‌یه‌کی دژهپاستۆڕاڵ به‌رهه‌م دێنێت و روخساری “ژانۆس”ئاسای زانست ئاشکرا ده‌کات. له‌م شیعره‌دا قانع پاش پیاهه‌ڵدانی زانین “ئافه‌رین زانین، هه‌زار ئافه‌رین“؛ و ئه‌وه‌ی که “ئاشکرایه تۆ شتێکی چاکی / هۆی سه‌رکه‌وتنی دیار و خاکی“، دێته سه‌ر لایه‌نه دزێوه‌کانی زانین و ره‌خنه‌یه‌کی توندی ئاڕاسته ده‌کات: “گشت خه‌تای تۆیه ئاهی دڵی ته‌نگ / گشت خه‌تای تۆیه له‌ڕووی گێتی جه‌نگ“ “تۆ بێده‌سه‌ڵات ئه‌گۆڕی له ره‌نگ / ماڵی خه‌ڵک ئه‌خۆن به لووله‌ی تفه‌نگ“ “قونبه‌له‌ی زه‌ڕڕه تۆ هێناته کار / به‌یه‌ک قونبه‌له ئه‌سووتێ چه‌ن شار“ “که‌له‌بچه‌ی ده‌ستی کۆمه‌ڵی بێ‌تین” (قانع) قانع هه‌روه‌ها له شیعری “تور”دا به لاڵبێژییهکی فۆرمیک حه‌زی زمانشکێنانهی خۆی ئاشکرا ده‌کات به‌ڵام کاڵت و کۆمه‌ڵێ که وه‌کوو به‌رده‌نگی فۆرمیباو راهاتوون ئه‌و مه‌جاله بۆ شاعیر ناڕه‌خسێنن تاکوو بتوانێت له‌وه زێده‌تر ده‌ستێوه‌ردانی زمانی و شێوازمهندانه بهێنێته ئاراوه. دۆخی سنوورنشینیی قانع و هه‌روه‌ها پیره‌مێرد له ساکاربێژی و نزیککه‌وتنه‌وه له نه‌سر و هه‌ڵهێنجانی زمانی زاره‌کی و هه‌موانه‌کیدا ئاماژه به گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ماییه که چیدی ته‌نگه‌به‌ریی کێش و سه‌روا ناتوانێ قه‌تیسی بهێڵێته‌وه و ئاوه‌هایه که له‌سه‌ر ده‌ستی گۆران فۆرمیداهێنانی شیعریی نوێ ده‌کرێته‌وه. له به‌ره‌ی گۆران‌دا چه‌شنێک رۆمانتیسیزمیکۆخوازانه له هه‌مبه‌ر ته‌واوکۆیی و پاته‌کردنه‌وه‌ی سهروومێژوویی(meta-historical) ره‌وتی کلاسیکی و نیۆکلاسیکیدا راده‌بێته‌وه و هه‌وڵ ئه‌دات پێوه‌ندییه‌کی نوێ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا به‌رهه‌مبهێنێته‌وه. لێره‌دا روانگه‌ی دژه-پاستۆڕاڵی شاعیرانیهاوچهشنی قانع به شێوه‌یه‌کی نوێ که‌ڵکی لێده‌گیردرێت و به‌چه‌شنێک ئایدۆلۆژیزه و دووجه‌مسه‌ریی ده‌کرێته‌وه. واته له‌م گێڕانه‌وه نوێیه‌دا لایه‌نی دژهمرڤانه و سه‌رکوتکارانه‌ی ته‌کنۆلۆژیا و زانین ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی کۆلۆنیالیزم و سیسته‌می‌سه‌رمایه‌داری و له‌وێوه هه‌وڵێکی پاستۆڕاڵ له پێناوی پاکانه‌کردن بۆ زانین و ته‌کنۆلۆژیا دێته ئاراوه. مه‌ده‌نییه‌ت مه‌ده‌نییه‌ت: گوڵی به‌هاری حه‌یات مه‌ده‌نییه‌ت: هه‌وای نه‌شوو نما مه‌ده‌نییه‌ت: وه‌سیله‌ی ئه‌حیا بۆ هه‌موو میلله‌ت و عموومیوڵات! مه‌ده‌نییه‌ت، ئه‌له‌کتریک، قهمهر ئه‌ی زیابه‌خشی حاڵی نه‌وعی به‌شه‌ر (دیوانی گۆران، لاپهڕه۸۴) له دێڕی ئاخری ئه‌م شیعره‌ی گۆران‌دا وه‌بیری رسته به‌ناوبانگه‌که‌ی لێنین ده‌که‌وینه‌وه که ده‌یگوت شۆراکان زێده له‌گه‌ڵ ئهلهکتریسیتهدا ده‌توانن کۆمۆنیزم به‌رهه‌م بێنن. ئه‌م روانگه‌یه زانین دووباره ده‌هێنێته چه‌قی گوتاری پێشکه‌وتنخوازانه‌ی رۆشنبیری کورده‌وه؛ روانگه‌یه‌ک که به جه‌ختکردن له‌سه‌ر ژێرخانی ئابووری ناتوانێت چییه‌تی فه‌رهه‌نگ و ئاوه‌زی مودێڕن به باشی پێناسه بکات. ئه‌م روانگه‌یه که له شیعری گۆمه‌شینی ئه‌حمه‌دی بازگردا به جوانی هێما فاوستییهکانی خۆی ده‌نوێنێت به‌ڵێنی سه‌رده‌م و قۆناغێک ده‌دات که سووژه‌ی مرۆڤ له تیپی ئینسانی ره‌نجده‌ر و داهێنه‌ردا به‌سه‌ر ئاژاوه و بێباکییه‌کانی سروشت زاڵ ده‌بێت و ده‌توانێ جیهانێکی نوێ به‌پێی بایه‌خه ئینسانییه‌کان به‌رهه‌م بێنێت. ئه‌م نیگا پاستۆڕاڵ و یهکلابینانه بۆ عه‌قڵی مودێڕن، دۆخی تراژیکی مرۆڤ له پێکهاته‌یه‌کی مێژوویدا سنووردار ده‌کاته‌وه و دژوازی و که‌لێنه بنه‌ماییه‌کان په‌رده‌پۆش ده‌کات. ئادۆرنۆ وته‌نی”سیسته‌م گهدهیهکه که گۆڕاوه‌ته سه‌ر شێوازی عه‌قڵ؛ که‌وایه توندووتیژی ئاماژه‌یه‌که بۆ هه‌رچه‌شنه ئایدیالیزم”؛ هه‌ربۆیه ئه‌و ئاوه‌ز و ده‌سه‌ڵاته‌ی که شه‌پۆله به‌گرمه و لرفه وهاوار و هه‌ڕه‌شه‌کانی گۆمه‌شینی سروشت وه‌کوو ئه‌سپێکی ده‌سته‌مۆ له‌به‌ند ئه‌کات، خۆی ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی و نه‌ته‌نیا وزه و پاک و خاوێنی سرووشت وێران ده‌کات به‌ڵکوو هێزێکی بێڕکابه‌ر له شێوازی ته‌کنۆلۆژیای سه‌رکوتکاری و ده‌سته‌مۆکردنی ئازادییه‌کانی مرۆڤ به‌رهه‌م دێنێت که ئه‌نجامه‌که‌ی له کاره‌ساته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا وه‌کوو ئاوشویتس و ئه‌نفال به‌ڕوونی ده‌بیندرێت. له ره‌وته نوێخوازانه‌کانی پاش گۆران‌دا رومانتیسیزمێکی تاکخوازانه به‌دی ده‌کرێت که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناخ و ده‌روونی هونه‌رمه‌ند و تاکانه‌یی و ته‌ریککه‌وتنه‌وه‌ی خۆی له هه‌مبه‌ر که‌ونارا و کۆمه‌ڵگادا ره‌وایه‌ت ده‌کات. ئه‌م چه‌شنه ره‌وایه‌ته که زۆرجار به ره‌شبینی و ئازاربێژییهوه تێکئاڵاوه له بێهیوایه‌کی تراژیکدا بڕوای خۆی به فاوستی مۆدێڕنیته دۆڕاندوه و چیدی په‌نا بۆ ئایدیای پێشکه‌وتن و به‌رزنرخاندنی پێگه‌ی زانین نابات. له‌م سه‌رده‌مه‌دا بێگومان ئاڕاسته‌ی جیاواز له‌هه‌مبه‌ر زانین و تهکنۆلۆژیاوههاتۆتهئاراوه؛ له ئهنجامیگۆڕینی پێوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌نستیتۆی زانست و ناوه‌ندی ئاکادیمیا، زانست و ده‌سکه‌وته‌کانی بۆته به‌شێکی دانه‌بڕاوه‌ی ئه‌زموونی مۆدێڕنیتی مرۆڤی کورد؛ ئه‌زموونێک که له‌سه‌ر شوناسی سووژه‌ی کوردی کاریگه‌ریی داناوه و که‌سایه‌تییه‌کی نوێی لێ به‌رهه‌مهێناوه. یه‌کێ له ئاڕاسته‌کان که درێژه‌ی روانگه‌ی پاستۆڕاڵی کلاسیستهکان و هه‌روه‌ها نوێخوازه رۆمانتیستهکانه، بهشمهککردن و بازاڕیکردنهوهی زانسته. ئه‌م لایه‌نه له سێکۆلاریزهکردنهوهی باوه‌ڕی به‌ره پێشوه‌کاندا به هێزی رزگاریده‌ری زانست، ئه‌م توانسته‌یان له‌خزمه‌ت ئابووری و پێویستییه‌کانی سیستهمیچالاکی سه‌رمایه‌دا خستۆته گه‌ڕ و به‌هره و قازانجی پێویستیان لێ کێشاوه‌ته‌وه. فایه‌ق بێکه‌س، ئه‌حمه‌د موختاربه‌گی جاف، هێمن و ئه‌حمه‌د بازگڕ هیچ چاوه‌ڕوانیان نه‌ده‌کرد که ئه‌و عیلم و زانسته‌ی به به‌ژن و باڵایدا هه‌ڵیان ده‌دا ئێسته ئامرازێکه له‌خزمه‌ت پێویستییه‌کانی کۆمپانیا و ده‌سه‌ڵاته‌کاندا و ده‌ره‌نجامه‌که‌شی نه رزگاریده‌ری به‌ڵکوو ته‌نگه‌تاوکردنی ئاوه‌زی ره‌خنه‌گرانه و بێهێزکردنی چین و ره‌گه‌زه ژێرده‌سته‌کانی نێو کۆمه‌ڵگایه. ئه‌مانه ئاوه‌زی کهرهسهمهند یان به‌سه‌ر هه‌موو ره‌وتی مه‌عریفه‌ناسیدا زاڵ کردوه و به هه‌ژمار و ته‌کنیکه‌کان پێمان ده‌ڵێن که هه‌موو کۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌کی نێوه‌نجی له خۆشحاڵی و به‌خته‌وه‌ریدا ده‌ژیت و هیچ کێشه‌یه‌ک له‌ئارادا نییه. دروشمیئهم که‌سانه ئه‌وه‌یه که “ئێمه لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ین، که‌وایه بوونمان هه‌یه”، ئه‌م هه‌بوونه‌ش ده‌به‌ستنه‌وه به‌هه‌ندێ بهرههمیکڵیشهیی و ده‌سکرده‌وه که “بووراوی” گوته‌نی “هه‌موو ره‌وتی ناسین دادهشکێنێته سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی وتار و وتاریش دادهشکێنێته سه‌ر وتاری خاوه‌ن ئیندێکس و ئه‌مه‌ش رۆدهبهنهوه بۆ ئیمپاکت فاکتۆر”. ئاکامیکۆتایی ئه‌م لۆژیکه به‌تاڵکردنه‌وه‌ی مه‌عریفه و زانین له ژێر هه‌ژمۆنی سهوداگهرانهی بازاڕ و به‌کارهێنانێکی کهرهسهمهنددایه که هیچ بوارێکی ههمبازئهندێشانه(reflexive) و رزگاریده‌رانه‌ی پێوه دیار نییه. لایه‌نی دووهه‌م که میراتگری روانگه‌ی ره‌شبینانه و ههستیناسانهی رۆمانتیسته تاکخوازهکانه ئه‌وڕۆکه به پاشه‌کشێ له جیهانی تاکه‌که‌سیدا په‌نای بۆ چێژ و ئه‌فیونی ئابستراکتخوازی هێناوه و چ له شێوازی باوه‌ڕ و تێگه‌یشتن یاخود بواری به‌رهه‌م و داهێناندا خۆی له بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی دابڕیوه و هه‌موو مێژووی جیهانی له ژویسانسی خۆده‌ربازکردن له کێشه و قه‌یرانه‌کانی ژیانی واقیعدا کورت کردۆته‌وه. ئه‌م ره‌وته، تیۆری له پێناوی تیۆریدا ده‌خوێنێته‌وه و به داماڵینی به‌ستێنی واقیع و ناوه‌کی مێژوویی دیارده‌کان کاریکاتۆرێکی نامۆنوێن(grotesque) له ئاست ژیانی مرۆڤی کورد به‌رهه‌م هێناوه. درێژه‌پێده‌رانی روانگه‌ی دژه-پاستۆڕاڵی قانع ئه‌وانه‌ن وا نه ده‌سته‌مۆی چێژی ئهفیوناوی تیوریا ده‌بن و نه له به‌رژه‌وه‌ندی بازاڕیکردنهوهی زانست‌دا یوتۆپیای خۆیان ده‌دۆڕێنن. ئه‌م ره‌وته پێی وایه پێویسته شوناسی کۆمه‌ڵایه‌تی زانست و ئاکادیمیا جه‌ختی له‌سه‌ر بکرێته‌وه و به سه‌رهه‌ڵدانی زانستی خه‌ڵکی(public Knowledge) و زانکۆی خه‌ڵکی(public university) رێگا له قۆرخکردنهوهکانی بازاڕ و ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ر پانتایی زانست بگرن. بهکۆمهڵایهتیکردنهوهی زانست به‌و واتایه نییه که زانست له‌نێو قهومپهرستیی فه‌رهه‌نگی و کاڵبوونه‌وه‌ی سنووره‌کانی میتۆد و پسپۆڕانهبووندا رۆبچێت؛ به‌ڵکوو به‌و واتایه‌یه که‌هاوسه‌نگی نێوان لایه‌نی پسپۆڕانه و پیشه‌گه‌رانه‌ی زانست له ئاست لایه‌نی ره‌خنه‌گرانه و خهڵکخوازانهی ره‌چاو بکردرێت وهاوکات رێگایه‌ک بۆ مێژوومهندکردنهوه و ویتالیستیکردنهوهی بدۆزرێته‌وه. بێگومان هه‌موو ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی خه‌ڵاتێک بۆ بهرههمیزانستیی کوردی ره‌چاو ده‌که‌ن؛ به‌تایبه‌ت ناوه‌نده فه‌رهه‌نگی و خه‌ڵکییه‌کان، هه‌نگاوێک له پێناوی بهخهڵکیکردنهوهی زانست و شکاندنی پاوانی پانتایی ئاکادیمیا هه‌ڵده‌هێنن و خه‌ڵاتی ئیبراهیم خانی یونسی له بانه بۆ به‌شی به‌رهه‌م و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی یه‌ک له‌و هه‌نگاوانه‌یه که پێویسته به ئهمهگناسییهوه چاوی لێبکه‌ین و رێزی تایبه‌تی بۆدانێین.
بۆچوونه‌کان