یەکەم کۆبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆ، بە ئامادەبوونی خوێندکارانی زانکۆکانی شاری سنە، ڕۆژی ھەینی 30 ڕەزبەر بەڕێوە چوو. بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح، یەکەم کۆبوونەی خوێندکارانی زانکۆی شاری سنە، بە یارمەتی بەشی خوێندکارانی جەماعەت لە شاری سنە بەڕێوە چوو. فەرزاد وەلیدی، بەرپرسی خوێندکارانی جەماعەت لە شاری سنە، ھۆی بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونه‌وه‌ی ھەندێ ئامۆژگاری پەروەردەیی بە خوێندکارانەبوو کە تازە ھاتونەتە نێو قۆناخی زانکۆوه و چۆنیەتی کەڵک وەرگرتن لە کات و تەمەنی لاوەتیە. ھەر وەھا دوو کەس لە ئامادەبوان سەبارەت بە سەردەمی لاویەتی و بایەخدان بەم قۆناخه‌ وتاریان پێشکەشی ئامادەبووان کرد. ھەروەھا خەڵات پێشکەشی ئەو خوێندکارانە کرا کە خوێندنیان تەواو بوو. ڕێزیش لەو کەسانە گیرا کە لە کێ‌بەرکێی نووسینی بیرەوەریدا پلەی یەک تا سێ بەدەس ھێنابوو.