بانگخوازی ئیسلامی، دكتۆر حه‌سه‌ن پێنجوێنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ٣ی گه‌ڵاڕێزانی ئه‌مساڵ، له مزگه‌وتی سه‌لاحه‌ددینی جوانڕۆ، وتارێكی ئاراسته‌ی كۆڕی خوشكان كرد و جه‌ختی كرد كه پێویسته ئافره‌تان له گۆڕه‌پانی بانگهخوازیدا چالاكی زۆرتر بنوێنن.
به پێی ڕاپۆرتی به‌شی ژنانی ئیسلاح وێب؛ ئه‌و دانیشتنه له مزگه‌وتی سه‌لاحه‌ددینی جوانڕۆ و به به‌شداری خوشكانی چالاكی بانگخوازی شارستان به‌ڕێوه چوو. له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا دكتۆر پێنجوێنی به به‌راوردێك له‌سه‌ر ئاماری نێوان ساڵه‌كانی ڕابردوو، سه‌باره‌ت به ئاماده نه‌بوونی ژنان له بواری چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی به ڕێژه‌ی ڕابردوو، خۆشحاڵی خۆی بۆ باشتر بوونی جوڵانه‌وه و ڕاپه‌ڕینی بانگه‌وازی ژنان و پڕ بوونه‌وه‌ی ئه‌و که‌لێنه ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی چیرۆكێكی ڕاسته‌قینه‌دا كه گه‌وره پیاوێك ته‌نیا به پێدانی متمانه به‌خۆیی به‌و كوڕه مناڵه‌ی كه ڕۆژێك بوو به هۆكاری موسوڵمان بوونی شه‌شهه‌زار كه‌س، ئاماژه‌ی به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی یه‌ك بانگخواز كرد. هێندێك له بهرنامهكانیتری ئه‌و دانیشتنه بریتی بوون له: خستنه‌ڕووی ڕاپۆرتێكی كورت سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی دكتۆر پێنجوێنی له ساڵه‌كانی كۆچ كردنی بۆ ئێران و وڵاتانی‌تر و هه‌روه‌ها چالاكییه‌كانی له بواری نووسینی كتێب و پهڕاویلكه و چیرۆكه‌كانی ڕاسته‌قینه و وه‌ڵام دانه‌وه به پرسیاری ئاماده‌بووان. دكتۆر پێنجوێنی؛ بانگخواز و نووسه‌ری كتێب و چیرۆكه ڕاسته‌قینه‌كان له نێو كورد زمانانه. ئادره‌س: ماڵپەڕی دكتۆر پێنجوێنی
بۆچوونه‌کان