دانیشتنێك سه‌باره‌ت به «تیپۆلۆژی سيماي ئیسلام له جیهان»دا ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 9ی گه‌ڵاڕێزان، به وتاربێژی تاریق ڕه‌مه‌زان؛ بیرمه‌ندی ناوداری جیهانی ئیسلام و مامۆستای توێژینه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌رده‌م له زانكۆی ئاكسفۆڕد، لقی توێژینه‌وه‌ی جیهانی زانكۆ تاران، به‌ڕێوه چوو.
پسپۆڕ تاریق ڕه‌مه‌زان، پێش چوونه ناو بابه‌ته‌كه‌ی گوتی كه من وه‌ك موسوڵمانێكی سوننی مه‌زهه‌بی دانیشتووی ڕۆژئاوا، كه له سه‌ره‌تادا خوێندنی نه‌ریتی و ئایینیم خوێند و ئیجازه‌م وه‌رگرت و پاشان خه‌ریك خوێندنی زانستگایی بووم و خۆم وه‌ك كه‌سێكی چه‌ن شوناسی ده‌زانم. من له‌و دانیشتنه‌دا وه‌ك زانایه‌كی سوننی مه‌زهه‌ب به‌شدارم و به ڕوانگه‌یه‌ك له ناخه‌وه، بابه‌ته‌كه تاوتوێ ده‌كه‌م.
تاریق ڕه‌مه‌زان به وته له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه كه‌ڵك وه‌رگرتن له هزری ڕه‌خنه‌گرانه، گرینگی زۆری هه‌یه، گوتی: «هزری ڕه‌خنه‌گرانه‌ی نێوان شیعه و سوننی پێشینه‌ی هه‌یه و نابێ له‌و بواره‌وه چاو له ڕۆژئاوا بكه‌ین. له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌م، پرسیارێكی سه‌ره‌كی ئاراسته ده‌که‌م. نامهه‌وێ بزانم كه چ وه‌ڵامێك به ڕۆژئاوا ده‌ده‌ینه‌وه، به‌ڵكو چه‌نده به بیری ڕه‌خنه‌گرانه‌ی شیعه و سوننی پێبه‌ندین؟» ئه‌و بیرمه‌نده ڕه‌چه‌ڵه‌ك میسرییه بهمچهشنه درێژه‌ی به وته‌كه‌ی دا و گوتی: «یه‌كێك له خاڵه‌كانی هێزی ئێمه، فره‌چه‌شنی له دنیای ئیسلامه. كه‌سانێكی وه‌ك هانتینگتۆن كه به جۆرێكیتر بۆ ئێمه ده‌ڕوانێت، له‌و فرهچهشنهیییه كه خاڵی به‌هێزی ئێمه‌یه، ده‌توانن دژ به ئێمه كه‌ڵكی لێ وه‌رگرن. به بۆچوونی هانتینگتۆن، هێزی ده‌سه‌ڵاتدار، له لاوازی به‌رامبه‌ری لاواز به‌ده‌ست دێت و ئه‌گه‌ر نه‌توانین له فره‌چه‌شنی خۆمان هێز و توانا وه‌رگرین، ئه‌وه لاواز ده‌بین.»
ھه‌ر وه‌ھا گوتی: «فره‌چه‌شنی سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌كرێت، ده‌بێته ھۆی لاوازی و دوژمنان هه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه هۆی لاوازیمان. له ڕابردوودا فره‌چه‌شنی ئیسلامی، بابه‌تێكی قهبوڵكراو بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆته هۆی به‌ره‌نگار بوونه‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته بڵێین كه وێژه‌ی ئێمه بۆ تێگه‌یاندنی جیهان له فره‌چه‌شنی ده‌روون ئیسلامی، ناكارامه‌یه و ڕاهێنانی له‌سه‌ر نه‌كراوه.» مامۆستای زانكۆی ئاكسفۆڕد هه‌روه‌ها گوتی: «به ڕاشكاوی ئاماژه ده‌كه‌م كه قسه‌ی جوانكردن و نمونهھێنانهوه به فره‌چه‌شنی له جیهانی ئیسلامدا ساكاره، به‌ڵام پێویسته تێ‌بكۆشین و به‌های هزری جیاوازبوونمان بده‌ین. من هه‌شت ساڵ له «پرێس تی وی» كارم كردوه. هه‌روه‌ها له كاناڵه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌تی وه‌ك «اقرا» چالاكیم هه‌بووه. من ڕه‌خنه له هه‌ر حكومه‌تێك ده‌گرم و ئه‌وه‌ش به مانای فه‌رمان به چاكه و به‌رگری له خراپه ده‌زانم. به‌های تێكۆشانه‌كانی منیش ئه‌وه بووه كه ئیزنم پێ نادرێت بۆ ئه‌مریكا و عه‌ره‌بستان بڕۆم.»
کچه‌زای شێخ حه‌سه‌ن به‌ننا، دامەزرێنەری جه‌ماعه‌تی «اخوان المسلمین»ی میسر، درێژه‌ی به وته‌كه‌ی دا و گوتی: «ئێمه ده‌زانین كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌كگرتوو هه‌یه و ئێمه‌ش به‌شێك له‌و نه‌ته‌وه‌یین. به‌ڵام ئێمه ده‌بێ له جیهانی ئیسلامی‌دا ئازادی بیر و هزر و بردنه ژێر پرسیارمان هه‌بێت. ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی موسوڵمان سه‌ربه‌ست له نه‌ته‌وه‌یی بوونمان، له ژێر چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی مهعنهویدایین. ئێمه پێویسته ئه‌و فره‌چه‌شنه ئیسلامییه ڕچاو بكه‌ین و به فه‌رمی بناسین و نابێ كۆمه‌ڵگای مه‌عنه‌وی بچێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و به‌ره‌نگاریانه.» پڕۆفیسۆڕ ڕه‌مه‌زان هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه: «به قه‌بوڵ كردنی ئه‌و فره‌چه‌شنه‌ییه پێویسته ئازادی هزری و لێ پرسینه‌وه قه‌بوڵ كه‌یین كه به بێ ئه‌و كاره، كۆمه‌ڵگا یه‌كده‌ست ده‌بێت كه ئیسلامیش ئه‌وه‌ی قه‌بوڵ نییه. فره‌چه‌شنه‌یی له سه‌ره‌تای ئیسلامدا هه‌بووه و هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) جۆراوجۆر بوون؛ بۆ نمونه جیاوازی نێوان عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر و عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعوود كه یه‌كیان ئه‌هلی «ڕەئی» و ئه‌ویتر ئه‌هلی «ده‌ق = نص» بووه. له ئیسلامدا پێوه‌ندی ئیلاهی له‌گه‌ڵ خوا به ته‌نیایی پێك نایێت. بنچینه‌ی وه‌حی ئیسلامی به ته‌نیایی دابین نابێت و به قه‌بوڵ كردنی فرهچهشنیهوه به‌ستراوه‌ته‌وه و قورئان به‌رگی ئێمه له خۆویستی ده‌كات.»
مامۆستای زانكۆی ئاكسفۆڕد ئاماژه‌ی كرد كه ئه‌وه‌ی پێویسته سه‌باره‌ت به فره‌چه‌شنی ئیسلامی بگوترێت كه ئاستی فره‌چه‌شنی و سنووره‌كانی فره‌چه‌شنی گرینگن، گوتی: «هه‌ر ئیددعایێک ناتوانێ ئیسلامی بێت. شیعه و سوننی و ئه‌بازی (خه‌واریجی دانیشتووی عوممان و...) خوشك و برای موسوڵمانی ئێمه‌ن. قه‌بوڵكردنی ئه‌و بابه‌ته هه‌نگاوێك به‌ره‌و ئاسته‌كانی فره‌چه‌شنه‌یی ئیسلامییه. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه ئوسووڵی فیقھ له لایه‌ن ئیمام جه‌عفه‌ری سادق دانراون یا ئیمام شافعی، هاو ڕا نین. به‌ڵام هه‌موومان بڕوامان وایه كه ئه‌و سێ ده‌سته‌ی ئاماژه‌یان پێ كرا، موسوڵمانن. ئێمه مافی ئه‌وه‌مان نییه كه یه‌كتر تۆمه‌تبار بكه‌ین كه كه‌متر موسوڵمانین.»
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌دا گوتی: «بنه‌مای فیقهی، پرسیاری ئه‌وه ده‌كات كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له كوێوه هاتووه؟ له عه‌قڵ، كتێب یا له سهرچاوهیهكیتر؟ مێژوونووسان و ئه‌شعه‌ریان پێیان وایه كه ده‌ق، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كییه. ئه‌گه‌ر ئاوه‌زیش له سه‌رچاوه‌كان بێت، به‌و شێوازه زانست و به‌رهه‌مه زانستییه‌كان، ئایینی ده‌بن. نه‌ریتی شیعه، خێراتر له سوننی مه‌زهه‌ب عه‌قڵی قه‌بوڵ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌هلی سوننه‌ت بڕێك به دره‌نگیه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری.» هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كرد: «گرینگتر له عه‌قڵ و ده‌ق له تێگه‌یشتنی ئیسلامی و ژیانی بڕوادارانهدا، دڵه. له ڕووی ئایه‌ته‌كانی قوڕئان به‌وه ده‌گه‌ین كه پێویسته به دڵ له ئایه‌ته‌كان تێبگه‌ین كه ئێستا كۆمه‌ڵگای ئیسلامی زۆر لێی دوور كه‌وتۆته‌وه. به‌ڵام له كولتووری ئێرانی و جیهانی سۆفیاتیدا ئه‌و ئیزنه به دڵ ده‌درێت كه تێگه‌یشتنێكی قه‌لبی له ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره هه‌بێت.» پسپۆڕ تاریق ڕه‌مه‌زان ڕوونی كرده‌وه: «ئێمه‌ی موسوڵمان سه‌باره‌ت به چوارچێوه‌كانی زانستی، هاو بڕوایین، به‌ڵام له شێوازی به‌كار ھێنانیان، هاوبڕوا نین. به واتایهكیتر له‌سه‌ر واجب بوونی به‌جێ هێنانی نوێژ و ڕۆژوو و... هاوبڕوایین، به‌ڵام له شێوازی جێبه‌جێ كردنیاندا جیاوازیمان هه‌یه. هه‌ر به‌م هۆیه وتووێژی نێوان گروپ و تاقمه‌كانی ئیسلامی، وتوێژێكی ده‌روون ئایینییه. به‌ڵام بۆ نمونه وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دییه، وتووێژێكی ده‌روون‌ئایینی نییه، چونكه ئه‌و گروپه بڕوای وایه كه پێغهمبهرێكیتر دوای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) هه‌یه و به هۆی ئه‌و بڕوایه‌ی، یه‌كێك له بنه‌ماكانی بنه‌ڕه‌تی ئایینی له ژێر پێ ناوه و له بازنه‌ی وتوێژی ده‌روون‌ئایینی دێته ده‌رێ.»
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: «موسوڵمانان بڕوایان به هێز و ده‌سه‌ڵاتی تاكی خوای گه‌وره هه‌یه. ئێستا كه ئه‌گه‌ر ڕاهێنه‌رمان هه‌یه، ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه ئه‌و ڕاهێنه‌ره په‌رستش ده‌كرێت. به‌ڵكو ئه‌وه خوایه كه ڕێنماییمان ده‌كات و هه‌ر ته‌نیا خوای گه‌وره‌یه كه په‌رستش ده‌كرێت. له هزری سۆفیشدا ئه‌گه‌ر تاكی ڕاهێنه‌ر بپه‌رسترێت، ئه‌وه ڕێگایه‌كی زۆر هه‌ڵه‌ی پێواوه. ڕاهێنه‌ر به جێی ئێمه بیر ناكاته‌وه و له ڕۆژی په‌سڵانیش ناتوانین به‌رپرسیاره‌تی خۆمان به ئه‌ستۆی ڕاهێنه‌ر بخه‌ین». مامۆستای زانكۆی ئاكسفۆڕد گوتی: «پێویسته ئێمه ئاگادار بین كه كولتوور به‌سه‌ر ده‌قدا زاڵ نه‌بێت و حه‌ول بده‌ین كه بۆ كولتووری خۆمان به‌ڵگه له قوڕئان نه‌هێنینه‌وه، بۆ نمونه له هێندێك وڵاتان كه له كولتووره‌كه‌یان هه‌ڵاواردنی دژ به ژنان هه‌یه، له قوڕئان به‌ڵگه دێننه‌وه. هه‌روه‌ها ئێمه له ڕوو ڕامیاری بۆچوونی جیاوازمان هه‌یه، به‌ڵام ناتوانین بڵێین كه یه‌كێك له ڕوانگه‌كانی سیاسی، ئیسلامیتر له ڕوانگهكانیتره.»
تاریق ڕه‌مه‌زان گوتی: «سه‌باره‌ت به كه‌سانێكیش كه موسوڵمان نین، نابێ هه‌مووی ئه‌وان به ناموسوڵمان بزانین و به پێی ئه‌وه‌یكه، فره‌چه‌شنی له قوڕئان‌دا به فه‌رمی ناسراوه، پێویسته بڵێین كه واتای ناموسوڵمان چییه؟ له ئایین وه‌رگه‌ڕاو، مه‌سیحی و یان شتێكیتره؟ ئه‌وه‌یكه ئێمه له ئیسلامدا، ڕه‌وشتێكی شه‌ڕكردنمان هه‌یه و داعش دژ به‌و ڕه‌وشته ڕه‌فتار ده‌كات، هۆكاری ئه‌وه نییه كه ئه‌وان به ناموسوڵمان بناسین، چونكه به‌م شێوازه ئێمه‌ش هه‌ر وه‌ك ئه‌وانمان كردووه. داعش كردارێكی ناموسوڵمانانه‌ی هه‌یه، به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ موسوڵمانن.»ئه‌و له كۆتاییدا گوتی: «زۆرێك له ئێمه له گۆڕه‌پانی كه‌سایه‌تی خۆماندا ڕووناكبیرین، به‌ڵام له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، كردارمان بیرجیاوازنهیه. پرسیاری من ئه‌وه‌یه كه ئێمه له ڕۆژدا له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی بیرجیاواز له‌گه‌ڵ خۆمان، هه‌ڵسوكه‌وتی په‌سند و جددیمان هه‌بووه؟» پێویسته ئاماژه بكرێت، له کۆتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه و پاش كۆتایی هاتنی به‌رنامه‌كه، لێژنه‌یه‌ك له جه‌ماعه‌ت نوێژی ئێواره‌یان به کۆ و به پێشنوێژی تاریق ڕه‌مه‌زان خوێند و دوای ئاشنایه‌تی و ده‌ربڕینی بیر و بۆچوونیان له دۆخێكی هاودڵیدا، لێک جیابوونه‌وه.
بۆچوونه‌کان