فڕۆکەیەکی که سەرۆککۆماری ئێرانی پێ بوو و دوو ڕۆژ پێش بۆ سەردانی بەنداوی «خداآفرین» و کردنەوەی چەند پلانێکی نەتەوەیی و پارێزگاریی بۆ ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات سەفەری کردبوو، دوای سەردانیکردنی ئەو بەنداوە و ڕۆیشتن بەرەو پاڵاوگای تەورێز بە هۆی دۆخی نالەباری کەشوهەوا، تووشی ڕووداوی نەخوازراو بوو.
لەو ڕووداوە هەواییە، دکتۆر ڕەییسی سەرۆککۆماری ئێران و هاوڕێیانی ئەو وەک ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی 
وڵات، مامۆستا ئال‌هاشم پێشنوێژ و وتارخوێنی تەورێز، ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و هەروەها پاسەوانانی سەرۆککۆمار و فرۆکەوانان و لێژنەی فڕۆکەوانی، گیانیان لەدەست دا.
ئیسلاحوێب بۆ سەرۆککۆمار و هاوڕێیانی لە خوای گەورە داوای لێبوردن و ڕەحمەتی بەرین دەکات و سەرەخۆشی لە تەواوی خەڵکی ڕێزداری ئێران و کەسوکاریان دەکات.

انا لله وانا الیه راجعون