ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له دانیشتنی به‌رپرسانی پارێزگا و جێگرانی ڕێكخراوه و ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماعه‌ت كه ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی 29ي ڕه‌زبه‌ر له بنکه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه چوو، جه‌ختی كرده سه‌ر بره‌ودانی چالاكیی ئامانجدارانه و به‌كۆمه‌ڵ. له سه‌ره‌تای ئه‌و دانیشتنه‌دا، مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان پیرانی «ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح» وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر وه‌لانانی ناكۆكییه‌كانی مێژوویی گوتی: «مرۆڤێك كه له ڕابردوودا ده‌ژیت و ئێستاش له ڕابردوودا ماوه‌ته‌وه، له سه‌رده‌می ئێستادا هه‌م مرۆڤێكی نامۆیه و هه‌م ناڕاسته‌قینه‌یه؛ ئه‌م جۆره مرۆڤه به جێی ئه‌وه‌یكه به‌ره‌و پێش بڕوات و داهاتوویه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای پێکهوژیانێکی ئاشتیخوازانه بۆ خۆی و هاوچه‌رخانی دابین بكات، ڕوانگه‌یه‌كی مێژوویی خه‌ڵتان به ناكۆكی دێنیته‌وه ئارا و ده‌سه‌وداوێنی ڕه‌شبینی و دژایه‌تی كردن له كۆمه‌ڵگادا ده‌بێت و بێگومان ناكرێ كه ئه‌و جۆره مرۆڤه به شوێنكه‌وتووی ئاڕمانی ئاشتیخوازانه‌ی بێداری ئیسلامی هه‌ژمار بكرێت و بۆ كۆمه‌ڵگا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هه‌بێت». مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان پیرانی، به ئاماژه به پێویستبوونی گرینگی‌دان به داهێنان و نوێگه‌ری، به مه‌به‌ستی ده‌رخستن و دۆزینه‌وه و به‌جێهێنانی پێداویستییه‌كان و نیگه‌رانییه‌كانی كۆمه‌ڵگا، ڕایگه‌یاند: «پێویسته كه جه‌ماعه‌ت بازنه‌ی چالاكییه‌كانی به كۆمه‌ڵ، ئامانجدار و ڕێسامه‌ندی خۆی په‌ره پێ بدات و له‌و بواره‌دا ڕاستییه‌كان به ته‌واوی و شیاوی تێبگات، پێداویستی شارۆمه‌ندان و هاوڵاتیان بناسیت، لێهاتوویی و تواناكانی جه‌ماعه‌ت هه‌ڵسه‌نگێنیت و له ده‌رفه‌ته‌كانی كه له‌به‌ر ده‌میه‌تی، به جوانترین شێواز كه‌ڵك وه‌ربگریت». مامۆستا پیرانی «یه‌ك كه‌لامی و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی چالاكوانان و ئاسان بوونه‌وه‌ی كاروبار» به یه‌كێك له ئاسه‌واری چالاكییه‌كانی ڕێسامه‌ند زانی. ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت هه‌ره‌وها ئاماژه‌ی كرد: «بێگومان ئێمه به هه‌ر ڕاده‌یه‌ك له بوونی كه‌سانی دڵسۆز، لێهاتوو، به‌رپرسیار و هۆگر به به‌ڕێوه بردنی كاروبار به‌هره‌مه‌ند بین، ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانمان زۆرتر ده‌بێت». ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت، باسێكی سه‌باره‌ت به تاوتوێ كردنی پێویستبوونی گرینگی‌دان به خۆڕاگری و سازان له هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا خسته ڕوو و نه‌رمونیانی و دڵۆڤانی به هۆكاری چوونه ناو دڵی مرۆڤه‌كان زانی و له‌و بواره‌دا ئاماژه‌ی به حه‌دیسێك له مهڕوی له ئیبنی ماجه و ترمزی كرد: «المؤمنُ الَّذِی یُخَالِطُ النَّاسَ وَ یَصبِرُ عَلَی أذاهُم خَیرٌ مِن المُؤمنِ الَّذِی لا یُخَالِطُ النَّاسَ و لا یَصبِرُ عَلَی أذَاهُم» واته: «بڕوادارێك كه ئاوێته‌ی خه‌ڵكی ده‌بێت و له هه‌مبه‌ر چه‌رمه‌سه‌ری و ئازاره‌كانیان، سه‌بر و خۆڕاگری ده‌كاته پیشه‌ی خۆی، له بڕوادارێك كه ئاوێته‌ی خه‌ڵكی نابێت و به‌لام له‌هه‌مبه‌ر ئازار و زیانه‌كانیان خۆڕاگر نییه و سه‌بر ناكات، باشتره». له به‌شیتری ئه‌و دانیشتنه موحسین سادقیپور، به‌رپرسی جێگری ناوه‌ندی ڕێكخراوه و ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماعه‌ت، له‌سه‌ر تاوتوێی پێویستبوونی گرینگی‌دان به چالاكی به‌كۆمه‌ڵ و ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی قسه‌ی كرد و په‌یامی جه‌ماعه‌تی له‌و بواره‌وه وه‌ك؛ په‌یامی سوڵح و ئاشتی، په‌یامی باوه‌ش كردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی هاوچه‌شنی له ڕوی هه‌وڵاتیان، په‌یامی خزمه‌تگوزاری، په‌یامی یارمه‌تیدانی كه‌سانی بێهێز و په‌یامی ده‌ستلێدانه‌وه و هاوكاری له‌گه‌ڵ خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵاتداران به مه‌به‌ستی به‌هێزتر بوون هه‌ژمار كرد. ئه‌و دانیشتنه به وته و باسی هه‌ركام له به‌رپرسانی پارێزگاكانی ئاماده بوو له‌و دانیشتنه كۆتایی پێ هات. جێ ئاماژه‌یه كه ئه‌و دانیشتنه، دووهه‌مین كۆڕی به‌رپرسانی پارێزگایی جێگری ڕێكخراوه و ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماعه‌ت له‌و ساڵدا بوو كه له تاران به‌ڕێوه چوو.
بۆچوونه‌کان