مامۆستا عەبدولڕەحمان پیرانی «ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح» بە ناردنی برووسکەیەک، پرسه و سهرهخۆشی خۆی ئاراستەی خزم و کهسی شێخ تەھا کەماڵی زادە کرد. دەقی پەیامەکەی مامۆستا پیرانی بەم جۆرەیە: إنا لله وإنا إليه راجعون پیری ڕێبازی نەقشبەندی، جەنابی شێخ تەھا کەماڵی زادە، پاش تەمەنێکی پڕ خێر و پڕ لە خزمەت بە خەڵکی، جیھانی فانی بەرەو شوێنی ھەرمانی خۆی بەجێ ھێشت و بەرەو ماڵی حەزرەتی یار وەڕێ کەوت، بێگومان عیرفانێ کە لە ژێر رکێفی قورئان و سوننەت و ڕازاوە بە ئەخلاقە جوانەکان، وەک: خۆ بهکهم زانین، خزمەتی چاوەڕوان نەکراو، لێبوردەیی و ھەڵکردن، بەربەرەکانێ لە گەڵ نەفس، بەردەوامی لەسەر زیکر و یاد و خۆشویستنی پیاوچاکان بێت، ھەڵقوڵاوی ناوەرۆکی ئایینە و سیمای ڕاستەقینە و دڵڕفێنی دینە. پیران و موڕشیدانی ئەم ڕێبازە ئایینییە، ھەڵگڕانی ئامۆژه ڕەسەکانی پێغهمبهر (د.خ) و نموونەیەک له بەندایهتیکردن بۆ پەروهردگار و دڵسۆزی بۆ خەڵک بوون، بۆیە خۆشهویستی ئهوان بە درێژایی مێژوو لە ڕۆح و گیانی خەڵکدا جێگیر بووە. بهم بۆنهوه لەلایەن خۆم و بە نوێنەرایەتی لە ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بهبۆنهی کۆچی دوایی ئەم زانا پایەبەرزە، پرسە و سەرخۆشی خۆم ئاراستەی ھەموو موسوڵمان، بە تایبەت بنەماڵە و شاگردەکانی دەکەم. لە خوای مێھرەبان بۆ ئەو کۆچکردوە، لێخۆشبوون و بۆ بەجێماوان و لایەنگرانی، سەبر و خۆڕاگری و پاداش گەورە داواکارم.
بۆچوونهکان