حاجی شێخ سەید تەھا کەماڵیزادە، پێشنوێژ و وتارخوێنی خانەقای شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی بەشی فارسی ئیسلاح وێب، شەوی یەکشەممە، ١٨ی ڕەزبەر، شێخ سەید تەھا کەماڵیزادە پێش نوێژ و خەلیفەی خانەقای شاری ورمێ لە گۆڕەپانی مودەڕیس، کۆچی دوایی کرد. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنیشی سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە، بەرەو «میاوق» بەڕێوە دەچێ. جێگای باسە سەدان کەس لە سەر تەرمی ئەو خوالێخۆشبووە ئامادە بوون و نوێژی جەنازەیان خوێند. خوالێخۆشبوو کوڕی شێخ تەھا شێخ عەلائەدین حسەینی نەقشبەندییە کە لە 10ی جۆزهردانی 1303ی ھهتاوی لە دایکبوو و 18ی ڕەزبەری 1395 کۆچی دوایی کرد. پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح بەبۆنەی کۆچی ئەم خوالێخۆشبووە پرسە و ماتەمینی خۆی ئاراستەی ھەموو بنەماڵە و ئەندامانی ڕێبازی نەقشبەندی دەکات و لە خوای گەورەش بۆ ئەو کۆچکردووە، بەھەشتی بەرین و بۆ خزم و کەسیشی سەبر و خۆڕاگری داوا دەکات. انا لله وانا الیه راجعون
بۆچوونهکان