مامۆستا مه‌لا عه‌بدولغه‌ففار باباسهفهری بنياتنه‌ر و یه‌كه‌م وتارخوێنی مزگه‌وتی نووری ورمێ، ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی ٧ی خەزەڵوەر، له ته‌مه‌نی ٩٣ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
به پێی ڕاپوڕتی ئیسلاح‌وێب؛ دوێنی ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گه‌ڵاڕێزان، ته‌رمی پیرۆزی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولغه‌ففار باباسهفهری به به‌شداری چڕوپڕی خه‌ڵكی بڕواداری ورمێ و ده‌ورووبه‌ری، له گوندی دۆڵه په‌سان ناشترا. ئه‌و له ساڵی ١٣٠٢ی هه‌تاوی له گوندی «طا»ی سه‌ر به شاری كامیارانی پارێزگای كوردستان، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌دین و زاناپه‌روه‌ر، چاوی به دنیا هه‌ڵێنا و سه‌رده‌می مناڵی هه‌ر له‌و گونده تێپه‌ڕاند. قوڕئان و زانستی سه‌ره‌كی زماني عه‌ره‌بی له خزمه‌تی باوكی‌دا خوالێخۆشبوو مامۆستا میرزا عه‌بدولڕه‌حیم فێر بوو. ھێشتا ته‌مه‌نی مێرمنداڵی تێنه‌په‌ڕاندبوو كه دایك و باوكی له ده‌ست دا. دوای كۆچی دایك و باوكی، له زێدی خۆی دوور كه‌وته‌وه و بۆ درێژه دان به خوێندنی بۆ كوردستانی عێڕاق ڕۆیشت. له كوردستانی عێڕاق چه‌ندین ساڵ له حوجره‌ی زانایانی شاری كه‌ركوك، سلێمانی و حه‌ڵه‌بجه، وه‌ك خوێندكاری ئایینی مایه‌وه. دوایی بۆ گوندی بیاره (هه‌ڵكه‌وتوو له سه‌ر سنووری عێڕاق) ڕۆیشت و له خزمه‌ت مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم موده ڕڕیس درێژه‌ی به خوێندن و فێربوونی زانست دا. پاشان بڕیاری دا كه بۆ زێدی خۆی بگه‌ڕێته‌وه و قوتابخانه‌ی بیاره‌ی به جێ هێشت و به‌ره‌و شاری سنه گه‌ڕایه‌وه. له سنه، مامۆستا و هاو نیشتمانی خۆی، مامۆستا مه‌لا حوسێن نیكپێی كه چه‌ندین ساڵ لێی بێخهبهر بوو، دۆزیه‌وه و پێكه‌وه بڕیاری درێژه‌دان به خوێندنیان دا. پاش ماوه‌یه‌ك مانه‌وه و خوێندن له شاری سنه، هه‌ردووكیان به‌ره‌و شاری مه‌هاباد كۆچیان كرد. له مه‌هاباد له‌گه‌ڵ مامۆستا مه‌لا سه‌ید موحه‌ممه‌د به‌رزه‌نجی سنه‌یی ئاشنا بوو و ماوه‌یه‌ك له خزمه‌تیدا که‌ڵکی وه‌رگرت. پاش ماوه‌یه‌ك مامۆستا عه‌بدولغه‌ففار له‌گه‌ڵ مامۆستا نیكپێی و مه‌لا حه‌سه‌ن به‌رزه‌نجی بۆ قوتابخانه‌ی مامۆستا مه‌لا حوسێن مه‌جدی چوون و هه‌ر سێكیان ماوه‌ی نزیك به 2 ساڵ له خزمه‌ت مامۆستا مهجدیدا مانه‌وه و وانه و زانسته باو وئاساییه ئایینیه‌کانیان به كۆتایی گه‌یاند و له بۆنه‌یه‌كدا، له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا مه‌جدی، ئیجازه‌نامه‌ی بانگه‌وازی و پێشنوێژخوێنیان وه‌رگرت. دوای وه‌رگرتنی ئیجازه‌نامه، مامۆستا مه‌لا حوسێن نیكپێی بۆ زێدی خۆی واته گوندی «طا» گه‌ڕایه‌وه و مامۆستا عه‌بدولغه‌ففار له‌گه‌ڵ مامۆستا موحه‌ممه‌د به‌رزه‌نجی بۆ مه‌حاڵی مهرگوڕی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا كۆچیان كرد و مامۆستا به‌رزه‌نجی بۆ گوندی ڕه‌زگه چوو و له‌وێ وه‌ك ئیمام و پێشنوێژی گوند مایه‌وه. مامۆستا مه‌لا عه‌بدولغه‌ففار له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی گوندی خه‌لیفه‌تان (كه له ناوچه‌ی مه‌حاڵی تهرگوڕی سه‌ر به شاری ورمێ هه‌ڵكه‌وتووه) وه‌ك وتارخوێنی ھه‌ینی و پێشنوێژ له گوندی خه‌لیفه‌تان نیشته‌جێ بوو. دوای ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خاتوونێك به نێو (خاتوو دڵخاه ڕاد) كه خه‌ڵكی گوندی كانیسپی له گونده‌كانی جیرانی خه‌لیفه‌تان بوو، ھاوسه‌رگیری کرد و خاوه‌ن 5 مناڵی كوڕ به نێوه‌كانی موحه‌ممه‌د سددیق، موحه‌ممه‌د سه‌عید، موحه‌ممه‌د سادق، موحه‌ممه‌د ڕه‌شید و موحه‌ممه‌د فه‌هیم و 4 كچ به نێوه‌كانی فه‌ریده، له‌تیفه، مه‌هدییه و سوسه‌ن بوو. مامۆستا مه‌لا عه‌بدولغه‌ففار 18 ساڵ له گوندی خه‌لیفه‌تان خه‌ریكی بانگه‌وازی و ڕاگه‌یاندنی ئایین بوو. له‌گه‌ڵ وانه‌گوتنه‌وه‌ی زانستی ئایینی به فه‌قێکان، به هۆی نه‌بوونی قوتابخانه و مامۆستا، ڕێژه‌یه‌كی زۆر له گه‌نجانی فێری خوێندن و نووسین و هه‌روه‌ها كتێبه‌كانی گوڵستان و بوستانی سه‌عدی كرد و پاشان هه‌ر به هۆی ئه‌و خوێندن و نووسینه زۆرێك له خه‌ڵكی گوند، توانیان له خزمه‌ت مامۆستادا، قوڕئانی پیرۆز خه‌تم بكه‌ن. مامۆستا له ساڵی 1359ی هه‌تاوی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، گوندی خهلیفهتانیان به جێ هێشت و بۆ گوندی دۆڵه په‌سان كه له محاڵی ده‌شتێی سه‌ر به سیلوانایه ڕۆیشتن. له‌وێش ته‌واوی هێزی خۆی له بواری خزمه‌تی ئایینی، كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كار كرد. مامۆستا هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌ركی ئیمامه‌ت و پێشنوێژی دۆڵه په‌سان، به بیری دامه‌زراندنی مزگه‌وتی نوور له شاری ورمێ كه‌وت و هه‌ر به‌و مه‌به‌سته، پێشه‌نگی ئه‌و ئامانجه بوو و به یارمه‌تی چه‌ند كه‌س له هاوڕێیانی، له ساڵی 1364، زه‌وییه‌كی له ناوچه‌ی كوی نوسره‌ت (آبیاری) كڕی و له ساڵی 1365 كاروباری دروست كردنی مزگه‌وتی له سه‌ر ئه‌و حه‌رزه ده‌ست پێ كرد. ماوه‌یه‌كی زۆر له سه‌ره‌تای كاری بنیاتنانی مزگه‌وته‌كه تێنەپهڕیبوو كه به هۆی كارشێوێنی و له‌مپه‌ڕی هێندێك كه‌س، كار و ڕه‌وتی سازکردن ڕاوه‌ستا. مامۆستا به مه‌به‌ستی ته‌كووزی كاروباری مزگه‌وت، له ساڵی 1368 گوندی دۆڵه په‌سانی جێ هێشت و بۆ شاری ورمێ، ناوچه‌ی ئابیاری كۆچی كرد. به تێكۆشان و چالاكییه‌كی زۆر، شه‌و و ڕۆژ خه‌ریكی لابردنی له‌مپه‌ڕ و چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی سه‌ر ڕێگای بوو و له ده‌ره‌نجامدا توانی كه مزگه‌وتی نوور بنیات بنێت. ئه‌و له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی ناوچه، وه‌ك یه‌كه‌م وتارخوێنی ھه‌ینی و پێشنوێژی مزگه‌وتی نوور هه‌ڵبژێردرا و یه‌كه‌م نوێژی جه‌ماعه‌ت به ئیمامه‌تی ئه‌و و به به‌شداری ته‌نیا 12 كه‌س هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به‌ڕێوه چوو. مامۆستا كتێبی (آب حیات)ی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم موده‌رریسی له ساڵی 1384 به فارسی وه‌رگێڕاوه و بڵاوی كرده‌وه. پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح، به بۆنه‌ی كۆچی دوایی زانای نوورین و كۆچکردوو، خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا عه‌بدولغه‌ففار بابا سه‌فه‌ری، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه ماڵه‌ی به‌ڕێزی باباسهفهری و تاقمی مامۆستایانی ئایینی ئه‌هلی سوننه‌تی ورمێ، قوتابیان و هاوڕێیان و خۆشه‌ویستانی خوا لێخۆش‌بوو ده‌كات. بۆ مامۆستا لێخۆشبوو‌ن و به‌خششی خوای گه‌وره و بۆ به‌جێماوانی، به تایبه‌ت كوڕی پێگه‌یشتووی ئه‌و، مامۆستا مه‌لا سه‌عید بابا سه‌فه‌ری، سه‌بر و خۆڕاگری و پاداشی زه‌وه‌ند له خوای گه‌وره داواكاره. إنَّا للهِ وَ إِنَّا إِلَیهِ رَاجِعُونَ.ِ
بۆچوونه‌کان