هه‌وڵی ده‌وڵه‌ت بۆ به نایاسایی ڕاگه‌یاندنی ئیخوانه‌لموسلمین
نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی میسر ڕایگه‌یاند: به‌م زووانه به ئامانجی نایاسایی ڕاگه‌یاندنی سه‌رجه‌م کار و چالاکی گرووپی ئیخوانه‌لموسلمین گه‌ڵاڵه‌یه‌ک ڕاده‌ستی ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان له‌و وڵاته ده‌کات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی ڕێکخراوه‌ی هاریکاری ئیسلامی داوای هه‌وڵی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ی کرد به هه‌ڵوێست گرتن له به‌رانبه‌ر قه‌یرانی میسر ڕێگری بکات له توندوتیژییه‌کانی ئه‌و وڵاته.
53 ناوه‌ندی ناحکوومی ئیسلامگه‌را له ئامه‌د، ده‌یان هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگریان بۆ پشتگیریی له سه‌رۆک کۆماری له‌سه‌رکارلابراوی میسر هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵ: دوانیوه‌ڕۆی یه‌کشه‌ممه 18ی ئه‌گێست/ 27ی گه‌لاوێژ، ده‌یان هه‌زار له خه‌ڵکی ئامه‌د بۆ پشتگیریی له محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆک کۆماری له‌سه‌رکارلابراوی میسر و ئیدانه‌کردنی کوشتوبڕی موسڵمانان له قاهیره، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
نوێنه‌رێکی پارتی گه‌لی کۆماریخواز و 9 نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا بانگهێشتی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له هه‌ولێر کراون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی ته‌ره‌ف: لیژنه‌ی ئاماده‌کاری به‌ڕێوه‌بردنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بڕیاری داوه به بانگهێشت کردنی 9 که‌س له نوێنه‌رانی AKP وه‌ک میوانی به‌شدار له کۆنگره‌که‌ی هه‌ولێر.
دادگه‌ی تاوانه‌کانی قاهیره ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر داخوازی پارێزه‌ری حوسنی موباره‌ک بۆ ئازادکردنی سه‌رۆک کۆماری له‌سه‌رکارلابراوی میسر به که‌فاله‌ت ڕاگه‌یاند و بڕیاری ئازادکردنی له زیندان ده‌رکرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له سکای نیووز: که‌مێک پێش ئێستا دانیشتنی دادگه‌ی موباره‌ک له زیندانی تۆڕره به‌ڕێوه‌چوو و له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی دادستێن و به داخوازی پارێزه‌ره‌که‌ی موباره‌ک بڕیاری ئازادبوونی بۆ ده‌رکرا و سبه‌ینێ ده‌چێته‌وه ماڵ.
ده‌ستگیرکردنی سه‌رکرده‌کانی ئیخوانه‌لموسلمین
له درێژه‌ی قه‌یران و نائارامییه‌کانی وڵاتی میسر، دادستێنی گشتیی میسر به‌رده‌وامه له ده‌ستگیرکردنی سه‌رکرده‌کانی ئیخوانه‌لموسلمین و هه‌ره‌ها به‌راده‌عی به تاوانی "خه‌یانه‌ت له متمانه" ڕووبه‌ڕووی دادگه ده‌کرێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: قه‌یران و نائارامییه‌کان له وڵاتی میسر به‌رده‌وامه و دوایین هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که محه‌مه‌د به‌راده‌عی، جێگری پێشووی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته به تاوانی "خه‌یانه‌ت له متمانه" ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌کرێته‌وه.
نیمه‌ڕۆی پێنج شه‌ممه، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به رژیمی كوده‌تا و كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌تاوانی میسر، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی له به‌رده‌م مه‌كته‌بی پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی میسر له تاران، به‌ڕێوه چوو.
کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، لە رۆژانی ١٥ تا ١٧ی سێپتا‌مبر، لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان و بە بەشداری ٦٠٠ نوێنەر و ٣٠٠ میوانی کورد و بیانی بەڕێوەدەچێ.
ئەمڕۆ سێشەممە[٢٠ی ئاگۆستی ٢٠١٣]، کەمال کەرکووکی، رووناهی سەرحەد و سەعدی ئەحمەدپیرە، سێ ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیان لە هۆڵی شەهیدسەعد عەبدوڵای هەولێر پێکهێناو و دوا زانیارییەکانیان سەبارەت بە چۆنییەتی بەرێوەچوونی کۆنگرەی نەتەوەی کورد بۆ بیروڕای گشتی خستەڕوو.
ھه‌ولێر – پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح
یادی بیست و پێنج ساڵه‌ی دامه‌زرانی ڕابیته‌ی ئیسلامی کورد له ڕێوڕه‌سمێک له ھۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵای ھه‌ولێر به‌رز ڕاگیرا.
به‌شێ له به‌رپرسانی ده‌زگای چاپه‌مه‌نی ئه‌ھلی سوننه‌تی ئێران ڕۆژی شه‌ممه 21ی گوڵان له بنکه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح میوانی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت بوون. له‌م دیداره که 3 ساعه‌تی خایاند، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له قسه‌کانیدا وێڕای ئاماژه به گرنگی کتێب و ئیشی چاپه‌مه‌نی، ڕایگه‌یاند که قه‌ڵه‌می زانایان له‌گه‌ڵ خوێنی شه‌ھیدان ھاوتایی ده‌کا و خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆز سوێند به قه‌ڵه‌م ده‌خوات و بۆ په‌یام و فێرکاری پێغه‌مبه‌ران به‌تایبه‌ت حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د (د.خ) ناوی کتێبی ھه‌ڵبژاردووه که ئه‌مه گرنگی پله‌و پایه‌ی کتێب ده‌گه‌یێنێ.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb