به بڕیاری حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو به به‌رپرسی درێژه‌پێدانی دانوستانی ناڤۆکی.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 14ی خه‌رمانان/ 5ی سێپتێمبێر به بڕیاری حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وه‌ک به‌رپرسی درێژه‌پێدانی دانوستانی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ گرووپی 1+5 (ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، ڕووسیا، فه‌ڕه‌نسا، چین و ئه‌ڵمانیا) دیاری‌کرا.
پێشتر له ماوه‌ی سه‌رۆک کۆماریی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران به‌رپرسی دانوستانی ناڤۆکی بوو له‌گه‌ڵ 1+5.
دڵسۆزانی هونەر و فەرهەنگی کوردی، لە بەرنامەیەکی سێ رۆژەدا و لە داوێنی ئاربەبا، ڕێز لە کار و ماندووبوونەکانی سینەماکاری جوانەمەرگی کورد تەها کەریمی دەگرن.
هاوکات له‌گه‌ڵ وه‌ستانی پاشه‌کشێی په‌که‌که؛
ئه‌ردۆغان دوایین قۆناغی پاکێجی دیموکراسی په‌سند ده‌کات
پاش ئه‌وه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگه‌یاند که پڕۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له خاکی تورکیا وه‌ستاندووه، بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته دوایین قۆناغی پاکێجی ناسراو به پاکێجی دیموکراسی په‌سند بکات که پێشبینی ده‌کرێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاشتی ببێت.
قال علی رضی الله عنه: اجمعوا هذه القلوب وابتغوا لها طرائف الحکمة فإنها تمل کما تمل الابدان. دڵەکان لە دەوری یەک کۆ کەنەوە قسەی جوان وپارویان بۆ بکەن چوونکە دڵەکانیش وەک لاشەکان ماندوو دەبن. قال علی رضی الله عنه: قیمة کل امرئ ما یحسن و قال ایضا: أن الناس أبناء من یحسنون و قدر کل امرئ ما یحسن فتکلموا فی العلم تتبین اقدارکم. بایەخی هەرکەس بەبارتاقای خێرخوازی ئەوە. هەروەها دەفەرمویت: خەلکی خوڵقاوی چاکە و خێر خوازی خۆیانن. بایەخی هەرکەسێک پەیوەستە بەڕادەی خێرخوازی ئەوەوە، سە بارەت عیلم وزانست قسە بکن تا بایەخ و پێگەی ئێوە بۆ هەمووان روون بێتەوە.
له سه‌روبه‌ندی کرانه‌وه‌ی خوێندنگه‌کان له ئێران؛
دوایین هه‌واڵه‌کان له کچه قوتابییه‌کانی شیناوا
نوێنه‌ری شاره‌کانی سه‌رده‌شت و پیرانشار هاوپێوه‌ند به دوا دۆخی کچه سووتاوه‌کانی شیناوا ڕایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ک له کچه قوتابییه‌کان دیه‌ی یاساییان وه‌رگرتووه و 12 که‌سیان ئێستاکه‌ش درێژه به ده‌رمانی پزیشکیان ئه‌ده‌ن و ئاماده کاری کراوه بۆ درێژه پێدانی خوێندنیشیان.
به‌مه‌به‌ستی كردنی ده‌روازه‌ی كێڵێ به‌نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوایه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه له‌وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی په‌رله‌مانتار ئه‌شواق جاف له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له2ی ئه‌یلولی 2013 ئاراسته‌ی هه‌ره‌یه‌كه له‌وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و هاوپێچێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه، داواكاره كه ده‌روازه‌ی كێڵی له‌ناوچه‌ی قه‌ڵادزێی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی بكرێته ده‌روازه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی.
تورکیا تاک ده‌وڵه‌ت ده‌مێنێته‌وه؛ خوازیارانی ده‌وڵه‌تی دووه‌م بڕۆنه شوێنێکی دیکه
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له لێدوانێکی خۆی بۆ کورده‌کانی شاری ئادیامان به تانه و توانجه‌وه وه‌ڵامی داواکاری کورده‌کانی دایه‌وه و جه‌ختی کرد که تورکیا وه‌ڵاتێکی تاک ده‌وڵه‌ت ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌ره‌ڕای ئاماژه به گرینگایه‌تی ڕۆڵی ناوچه‌یی ئێران رایگه‌یاند که له نیۆیۆرک له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران دیدار ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنیی CNN Turk، عه‌بدوڵڵا گویل له کاتی سه‌فه‌ر بۆ نیۆیۆرک به هه‌واڵنێرانی وت: وه‌ک دوو وڵاتی دۆست و دراوسێ بڕیاره دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانیه‌که‌ی بکات.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb