تورکیا تاک ده‌وڵه‌ت ده‌مێنێته‌وه؛ خوازیارانی ده‌وڵه‌تی دووه‌م بڕۆنه شوێنێکی دیکه
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له لێدوانێکی خۆی بۆ کورده‌کانی شاری ئادیامان به تانه و توانجه‌وه وه‌ڵامی داواکاری کورده‌کانی دایه‌وه و جه‌ختی کرد که تورکیا وه‌ڵاتێکی تاک ده‌وڵه‌ت ده‌مێنێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له CNN Turk: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له سه‌ردانێکدا بۆ شاری کوردنشینی ئادیامان، پاش ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌و شاره له کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی جه‌ختی کرده‌وه:" ئه‌و که‌سانه‌ی له تورکیا داوای ده‌وڵه‌تی دووه‌م ده‌که‌ن ده‌بێ بزانن که ئه‌م وڵاته به ڕووبه‌رێکی 780 هه‌زار کیلۆمه‌تری دووجا، تاک ده‌وڵه‌ت و تاک نه‌ته‌وه ده‌مێنێته‌وه و هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ی هاووڵاتییانی تورکیان."
ئه‌ردۆغان وتی: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی دووهه‌متان ده‌وێ ئه‌وا بڕۆنه هه‌ر شوێنێک که پێتان خۆشه و له‌وێدا بۆ خۆتان ده‌وڵه‌ت بدۆزنه‌وه، ئێره تورکیایه و دروشمی ئێمه وه‌ک هه‌میشه تاک ده‌وڵه‌ت و تاک نه‌ته‌وه‌یه و بنه‌مای سه‌ره‌کی هه‌موو ئه‌رکانی ده‌وڵه‌ت ڕێزگرتنی دوو لایه‌نه‌ی کورد و تورک و دیکه‌ی پێکهاته و ئیتنیکه‌کانه له‌م کۆمه‌ڵگایه و که‌س ناتوانێت شتێکی دیکه به سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌دا بسه‌پێنێت.
جه‌ختیشی کرده‌وه: "ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کیش له وڵات هه‌یه، ئه‌وا ده‌بێ له ڕێگای گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکرێت نه له ڕێگای چه‌ک و شه‌ڕی چه‌کدارانه."
ئه‌ردۆغان زیاتر هاوپێوه‌ند به ڕه‌وتی دانوستانی ئاشتی نێوان تورکیا و په‌که‌که وتی: "ئه‌وانه‌ی له باشوور و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا له‌سه‌ر سوودی خوێن و بازرگانی کردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ژین، له‌ژێر گوشاری توندوتیژییه‌کان له‌ناو ده‌چن."
له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕاشیگه‌یاند: برایانی کوردی ئێمه له‌ژێر باری زوڵم و نابه‌رابه‌ری و سیاسه‌تی نکۆڵی به نهێنی گوێیان له گۆڕانی و مۆسیقای خۆیان ده‌گرت و ساڵانێکی درێژ له ژێر باری سته‌م و نابه‌رابه‌ری ژیاون، به‌ڵام سه‌رده‌می ئه‌م جۆره سیاسه‌ته له تورکیا کۆتایی پێهاتووه، بڕوا بکه‌ن ته‌نیا ڕه‌نگ و دیمه‌نی سته‌مه‌کان جیاواز بووه و ئێمه‌ش له ڕۆژئاوا و باکووری تورکیا له‌ژێر گورزی زوڵم و سته‌مدا بووین.
ئه‌ردۆغان به به‌رده‌نگ گرتنی پارتی کۆماریی گه‌ل CHP پرسیاری کرد ئه‌وا که‌ی ده‌تانهه‌وێ دان بنێن به کۆمه‌ڵکوژی کوردان و عه‌له‌وییه‌کان؟ که‌ی ده‌تانهه‌وێ قبووڵ بکه‌ن که له دێرسیم خوێنی برایانی ئێمه‌تان ڕشت؟
ئه‌ردۆغان له ماوه‌ی وته‌دانه‌که‌ی خۆیدا چه‌ندین جار له بڕی ناوی فه‌رمی و حوکمی تونجه‌لی، ناوی کوردی کۆن و قه‌ده‌غه‌کراوی دێرسیمی به‌کارهێنا.
ڕاوێژکارانی ئه‌ردۆغان ڕایانگه‌یاندووه :بڕیارێکی پاکێجی دیموکراتیزاسیۆنی پارتی داد و گه‌شه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی ناوی کۆنی گوند و شاره کوردنشینه‌کان که زۆربه‌یان ناوی تورکییان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
هه‌روه‌ک له وێنه‌ی هه‌واڵه‌که ده‌رده‌که‌وێت ئه‌ردۆغان به نیشانه‌ی پشتیوانی کردنی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی میسر، هێمای لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆک کۆماری له‌سه‌رکارلابراوی ئه‌و وڵاته‌ی پیشان دا که ئێستاش له زینداندایه.
شیاوی ئاماژه‌یه، پارێزگای کوردنشینی ئادیامان له په‌رله‌مانی تورکیا خاوه‌ن 5 کورسییه که هه‌موو ئه‌و کورسییه له ده‌ستی په‌رله‌مانتاری پارتی داد و گه‌شه‌دایه.
بۆچوونه‌کان