هاوکات له‌گه‌ڵ وه‌ستانی پاشه‌کشێی په‌که‌که؛
ئه‌ردۆغان دوایین قۆناغی پاکێجی دیموکراسی په‌سند ده‌کات
پاش ئه‌وه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگه‌یاند که پڕۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له خاکی تورکیا وه‌ستاندووه، بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته دوایین قۆناغی پاکێجی ناسراو به پاکێجی دیموکراسی په‌سند بکات که پێشبینی ده‌کرێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاشتی ببێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له که‌ناڵی NTV msnbc: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ،سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه11ی سێپتێمبێر/20ی خه‌رمانان، پاکێجی دیموکراسی په‌سند بکات.
ئه‌م پاکێجه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی داد و گه‌شه‌وه ئاماده‌کراوه، له پێناو دیموکراتیزه‌کردنی تورکیا و پێدانی ماف و ئازادی زیاتر به هاووڵاتیان و کرانه‌وه‌ی زیاتر.
به گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵه؛ ئه‌نجامدانی ئه‌م قۆناغه له گۆڕانکاری له که‌شی سیاسی تورکیا ده‌توانێ مه‌سه‌له‌ی دانوستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ په‌که‌که یه‌کلایی بکاته‌وه.
پاش وه‌ستانی پڕۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که له خاکی تورکیا نیگه‌رانی سیاسی و ئاسایشی له‌و وڵاته سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه و سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵات به په‌سندکردنی پاکێجی ئاماده‌کراو بۆ دیموکراتیزه‌کردنی تورکیا نیشان ده‌دات که بۆ دابین کردنی داواکارییه‌کانی کورد چ هه‌نگاوگه‌لێک هه‌لده‌گرێت.
هێشتاکه دیار نییه که ئایا ئه‌ردۆغان پاش په‌سندکردنی پاکێجی دیموکراسی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا ده‌کات یا نا.
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هاوکاته له‌گه‌ڵ چوونه‌وه‌ی وه‌فدێکی په‌رله‌مانتارانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی بۆ لای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له ئیمراڵی.
پێده‌چێ سه‌رۆکی زیندانیکراوی په‌که‌که له‌م دیداره‌دا هه‌ڵوه‌سته بکاته‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی وه‌ستانی پاشه‌کشێی هێزه‌کانی ئه‌و پارته و کاردانه‌وه و هه‌ڵوێسته‌کانی له‌سه‌ر بابه‌ته‌که ده‌توانێ یه‌کلاکه‌ره‌وه بێت له به‌رده‌وامیی یان وه‌ستانی شیمانه‌یی دانوستانی ئاشتی له تورکیا.
بۆچوونه‌کان