له سه‌روبه‌ندی کرانه‌وه‌ی خوێندنگه‌کان له ئێران؛
دوایین هه‌واڵه‌کان له کچه قوتابییه‌کانی شیناوا
نوێنه‌ری شاره‌کانی سه‌رده‌شت و پیرانشار هاوپێوه‌ند به دوا دۆخی کچه سووتاوه‌کانی شیناوا ڕایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ک له کچه قوتابییه‌کان دیه‌ی یاساییان وه‌رگرتووه و 12 که‌سیان ئێستاکه‌ش درێژه به ده‌رمانی پزیشکیان ئه‌ده‌ن و ئاماده کاری کراوه بۆ درێژه پێدانی خوێندنیشیان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: ساڵی ڕابردوو و له میانی وانه‌خوێندنی منداڵانی قوتابخانه‌یه‌ک له شیناوای سه‌رده‌شت، به‌هۆی گڕگرتنی سۆبه‌ی پۆله‌که‌یان 34 کچه قوتابی ته‌مه‌ن 9 ساڵان له ئاگردا سووتان.
له‌م ماوه‌یه‌دا دوو له‌و کچانه پاش سووتان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانیان گیانیان له ده‌ست دا و ئه‌وانی دیکه‌ش پڕۆسه‌ی ده‌رمانیان بۆ به‌رده‌وام کرا.
ڕه‌سووڵ خزری له‌م باره‌وه بۆ کوردپرێس ڕایگه‌یاند: 15 که‌س له‌و کچانه دیه‌ی یاسایی و بیمه‌ی عومریان وه‌رگرتووه و سه‌رجه‌م کاری ده‌رمان و کاری یاساییان کۆتایی پێهاتووه.
نوێنه‌ری شاره‌کانی سه‌رده‌شت و پیرانشار ڕاشیگه‌یاند: 12 کچ هێشتاش پڕۆسه‌ی ده‌رمانیان کۆتایی پێنه‌هاتووه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی مانگی ڕه‌زبه‌ر و وه‌رزی خوێندن له خوێندنگه‌کان، پڕۆسه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری له‌سه‌ر ڕۆخسار و ده‌ستیان بۆ ئه‌نجام ئه‌درێت.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، به گوێره‌ی پرۆتۆکۆلێک که له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه واژۆ کراوه کچه قوتابییه‌کان پاش گه‌یشتن به ته‌مه‌نی یاسایی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه داده‌مه‌زرێن و ئه‌وان وه‌کوو نوێنه‌ری مه‌جلیس له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌م ده‌وڵه‌ته‌ش هه‌ندێ ئیمتیاز بۆ ئه‌م کچانه وه‌ربگیردرێت و ئاسانکاری زیاتریان بۆ بکرێت.
وتیشی: له ئێستادا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ده‌وڵه‌ت مووچه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی مانگانه بۆ دابین کردنی بژێو و تێچوویی ده‌رمانی کچه‌کان دابین بکات و بیمه‌ی عومریشیان که 50بڕی میلیۆن تمه‌ن پاره‌یه بدرێت.
ڕاشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی وه‌رزی خوێندن له ئێران و کرانه‌وه‌ی خوێندنگه‌کان شوێنێکی تایبه‌ت بۆ خوێندنی ئه‌و 12 کچه که پێویستیان به ده‌رمانه دابین کراوه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ وه‌رزی خوێندن له ئێران له ڕۆژی 23ی سێپتێمبێر/1ی ڕه‌زبه‌ر، ده‌ستپێده‌کات و خوێندنگه‌کان ده‌کرێنه‌وه.
بۆچوونه‌کان
سردشتی
24 شهریور 1392 - 06:09ویرای ریزوسلاو ودوعای خیربوسووتاوه کان .شیناوا سه ر به شاری پیرانشاره نه ک سه رده شت.