شاعێری ناسراوی کورد شێرکۆ بێکه‌س که‌مێک پێش ئێستا کۆچی دوایی کرد.
پاش ئه‌وه‌ی له‌مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه به‌هۆی تێکچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه شاعیری ناسراوی کورد شێرکۆ بێکه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کانی وڵاتی سوید کرا، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه کۆچی دوایی کرد.
مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوەو کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەسی راگەیاند
سه‌رۆک کۆماری ئێران ناوی ئه‌ندامانی پێشنیارکراوی خۆی بۆ کابینه‌ی ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م به مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ڕاگه‌یاند.
ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، له حوکمێک‌دا مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئێرانی کرده ئه‌ندامی ناوه‌ندی دیاریکردنی مه‌سڵه‌حه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی یه‌کشه‌ممه 4ی ئه‌گێست له حوکمێک‌دا، مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی کرده ئه‌ندامی ناوه‌ندی دیاری کردنی مه‌سڵه‌حه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی.
سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێران، به ئاماژه به‌وه‌یکه چاره‌سه‌ریی پرسی ناڤۆکی وڵاته‌که‌ی پێویستیی به ئیراده‌ی سیاسی هه‌یه، ڕایگه‌یاند تاران ئاماده‌یه ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌کانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر له‌به‌رچاو بگرێت.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس: حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ی ئه‌گێست، له ئه‌وه‌ڵین پرێس کۆنفڕانسی به به‌شداریی هه‌واڵنێرانی ناوخۆیی و بیانی له‌سه‌ر به‌رنامه و سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی به تیرۆته‌سه‌لی قسه‌ی کرد.
NNSROJ: کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگیی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە نامەیەکدا بۆ سەرکۆماری تازە بە دەستەڵات گەیشتووی ئێران، ڕای دەگەیەنن کە دانیشتوانی هەرێمە پەراوێزەکان چەندین دەیەیە بوونەتە ئامانجی هەڵاوردن" و داواش لە ناوبراو دەکەن بەندە کارپێنەکراوەکانی قانوونی ئەساسی جێبەجێ بکات.
به‌شێ له به‌رپرسانی ده‌زگای چاپه‌مه‌نی ئه‌ھلی سوننه‌تی ئێران ڕۆژی شه‌ممه 21ی گوڵان له بنکه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح میوانی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت بوون. له‌م دیداره که 3 ساعه‌تی خایاند، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له قسه‌کانیدا وێڕای ئاماژه به گرنگی کتێب و ئیشی چاپه‌مه‌نی، ڕایگه‌یاند که قه‌ڵه‌می زانایان له‌گه‌ڵ خوێنی شه‌ھیدان ھاوتایی ده‌کا و خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆز سوێند به قه‌ڵه‌م ده‌خوات و بۆ په‌یام و فێرکاری پێغه‌مبه‌ران به‌تایبه‌ت حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د (د.خ) ناوی کتێبی ھه‌ڵبژاردووه که ئه‌مه گرنگی پله‌و پایه‌ی کتێب ده‌گه‌یێنێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی ژینگه‌پارێزی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاند که به ئامانجی پاراستنی ئاژه‌ڵانی دوورگه‌کانی ده‌ریاچه‌ی ورمێ 5 هه‌زار لیتر ئاوی شیرین براوه‌ته دوورگه‌کانی ده‌ریاچه‌که و له داهاتوویه‌کی نێزیکدا ده‌ریاچه‌که له ئاژه‌ڵان چۆڵ ده‌کرێت.
"کۆنگرەی تەسەوف له‌لایه‌ن په‌یڕه‌وانی ته‌ریقه‌تى نه‌قشبه‌ندى و قادرى له هه‌ولێر ده‌به‌سترێت و تێیایدا زیاتر له 600 که‌سایه‌تی ناسراوی ئایینی و عێرفانی له وڵاتانی جیهان به‌شدارن و بڕیاره چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ته‌سه‌وف پێشکه‌ش بکرێ."
لیژنه‌ى ئاماده‌کارى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی کورد لە دوایین کۆبوونەوەیدا بڕیاریدا بە دواخستنی کاتی بەڕێوەچوونی ئەو کۆنگرەیە کە پێشتر به‌شێوه‌یه‌کى مه‌بده‌ئى ڕۆژی 24ی ئابی بۆ دیاری کردبوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنه‌ى ئاماده‌کارى کۆنگره‌ی نەتەوەیی کورد له دوا کۆبوونه‌وه‌ى خۆی که تا دره‌نگانى پێنجشەمە شه‌و (15ى ئاب) به‌رده‌وام بوو، بریاری دا کاتى بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە بکه‌وێته مانگى ئه‌یلولى داهاتوو.
له کۆنفڕانسێکی دوو ڕۆژه‌دا، 12 نووسه‌ر و کارناسی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی وێڕای به‌رز ڕاگرتنی یادی ئه‌حمه‌دی خانی، لایه‌نه فیکری و ئه‌ده‌بییه‌کانی به‌رهه‌مه‌کانی لێکده‌ده‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڤره‌نسه‌ل: کۆنفڕانسی دوو ڕۆژه‌ی به‌رز ڕاگرتنی یادی ئه‌حمه‌دی خانی، نووسه‌ر و بیرمه‌ندی به‌ناوبانگی کورد و خولقێنه‌ری به‌رهه‌می مه‌م و زین ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئه‌گێست/ 26ی گه‌لاوێژ، له شاری دۆغۆبایزید هه‌ڵکه‌وتوو له پارێزگای کوردنشینی ئاگری تورکیا ده‌ستپێده‌کات.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb