سه‌رۆک کۆماری ئێران ناوی ئه‌ندامانی پێشنیارکراوی خۆی بۆ کابینه‌ی ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م به مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: که‌مێک پێش ئێستا و له ڕێوڕه‌سمی سوێند خواردنی حه‌سه‌ن ڕۆحانی، وه‌ک سه‌رۆک کۆماری حه‌وته‌می ئێران، لیستی ناوی ئه‌ندامانی پێشنیارکراوی ڕۆحانی بۆ کابینه‌ی یازده‌هه‌م ئاشکرا بوو.
ڕۆحانی په‌یوه‌ست له‌گه‌ڵ لیستی ناوی وه‌زیره پێشنیارکراوه‌کان ژیاننامه، به‌رنامه و ڕێبازه‌کانیان له‌گه‌ڵ بنه‌مای گشتی و به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خۆی له سه‌رجه‌م بواره‌کان بۆ مه‌جلیس خسته‌ڕوو.
ناوی وه‌زیره پێشنیارکراوه‌کانی سه‌رۆک کۆمار بۆ کابینه‌ی یازده‌هه‌م به‌م ڕیزه‌یه.
1. بیژه‌ن زه‌نگه‌نه/ وه‌زاره‌تی نه‌وت
2. عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زڵی/ وه‌زیری ناوخۆ
3. عه‌لی ته‌ییب نیا/ وه‌زیری کاروباری ئابووری و دارایی
4. سهییدمهحموود عه‌له‌وی/ وه‌زاره‌تی ئیتلاعات
5. حه‌مید چیت چیان/ وه‌زاره‌تی وزه
6. حسێن دێهقان/ وه‌زاره‌تی به‌رگری و پشتیوانی هێزه چه‌کداره‌کان
7. محه‌مه‌دڕه‌زا نێعهمت زاده/ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی، کانگا و بازرگانی
8. مه‌حموود حوجه‌تی/ وه‌زاره‌تی جه‌هادی که‌شاوه‌رزی
9. عه‌لی ڕه‌بیعی/ وه‌زاره‌تی کار و خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی
10. عه‌باس ئاخووندی/ وه‌زاره‌تی ڕێگا و شارسازی
11. محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی/ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
12. سه‌یید حه‌سه‌ن قازی زاده هاشمی/ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
13. مه‌سعوود سوڵتانی فه‌ر/ وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان
14. محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف/ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه
15. حوجه‌تولئیسلام مسته‌فا پوور محه‌مه‌دی/ وه‌زاره‌تی داد
16. عه‌لی جه‌ننه‌تی/ وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد (ڕۆشنبیری)
17. مه‌حموود واعزی/ وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌کان
18. جهعفهرمیلی مونفه‌رد/ وه‌زاره‌تی زانست، توێژینه‌وه و ته‌کنۆلۆژی
وه‌زیره پێشنیارکراوه‌کانی ڕۆحانی ده‌بێ ده‌نگی پێویست له لایه‌ن نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامییه‌وه وه‌ده‌ست بێنن.
بۆچوونه‌کان