سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێران، به ئاماژه به‌وه‌یکه چاره‌سه‌ریی پرسی ناڤۆکی وڵاته‌که‌ی پێویستیی به ئیراده‌ی سیاسی هه‌یه، ڕایگه‌یاند تاران ئاماده‌یه ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌کانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر له‌به‌رچاو بگرێت.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس: حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ی ئه‌گێست، له ئه‌وه‌ڵین پرێس کۆنفڕانسی به به‌شداریی هه‌واڵنێرانی ناوخۆیی و بیانی له‌سه‌ر به‌رنامه و سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی به تیرۆته‌سه‌لی قسه‌ی کرد.
ڕۆحانی له به‌ک له وته‌کانی به ئاماژه به‌وه‌یکه ڕێگه‌چاره‌ی ناڤۆکی پێویستی به ئیراده‌ی سیاسی هه‌یه، ڕایگه‌یاند: وه‌کوو سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕایده‌گه‌یێنم که حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیراده‌ی سیاسی و جیددی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌م پرسه، به پاراستنی مافی گه‌ل و ئاماده‌یشه ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌کانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر له‌به‌رچاو بگرێت.
هیوای ئه‌وه‌شی خواست که لایه‌نی به‌رانبه‌ر له دۆسیه‌ی ناڤۆکی ئێران‌دا هه‌مان ئیراده‌ی بۆ چاره‌سه‌ریی ببێ و وتی له حاڵه‌تێکی وادا ئه‌نجامی خوازراو له کورتخایه‌ندا دێته دی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که به بڕوای ئه‌و ڕۆژئاوا په‌یامی ئێرانی بیستووه و گه‌شبینی و هیوای خۆی به داهاتووی دانوستانه‌کانی نێوان تاران و ڕۆژئاوا ده‌ربڕی.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی به ئاماژه به‌وه‌یکه وابیر ناکاته‌وه که ڕۆژئاوا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بێ که به‌رده‌وامیی گه‌مارۆ و هه‌ڕه‌شه ئه‌نجامێک به‌ده‌ستبخات، هاوکاری و گفتوگۆی سازێنه‌ر و سڕینه‌وه‌ی نیگه‌رانییه هاوبه‌شه‌کانی له به‌رژه‌وه‌ندی دوو لایه‌ن ناوبرد و وتی: کۆماری ئیسلامی به دوای ئه‌وه‌یه ئه‌نجامی دانوستانه‌کان سه‌رکه‌وتوویی هه‌ردوولایه‌نی به‌دواوه بێ.
هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌یکه به‌رنامه‌ی ناڤۆکی ئیران مه‌سه‌له‌یه‌کی نیشتیمانی و له ده‌روه‌وه‌ی یارییه سیاسی و ڕکابه‌رایه‌تی لایه‌نه‌کانه و وتی: له مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه‌ی ناڤۆکی ئێران‌دا بنماگهلیک بوونیان هه‌یه که به‌رده‌وام ده‌پارێزرین و گۆڕانیان به‌سه‌ردا ناییت.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی وتیشی: مافی ڕه‌وای گه‌لی ئێران له‌مه‌سه‌له‌ی ناڤۆکیدا له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ته‌ئکیدی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ره و ده‌وڵه‌تی نوێ پاشه‌کشێی له مافی ڕه‌وای گه‌ل له بواری ناڤۆکی ناکات.
بۆچوونه‌کان