لیژنه‌ى ئاماده‌کارى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی کورد لە دوایین کۆبوونەوەیدا بڕیاریدا بە دواخستنی کاتی بەڕێوەچوونی ئەو کۆنگرەیە کە پێشتر به‌شێوه‌یه‌کى مهبدهئى ڕۆژی 24ی ئابی بۆ دیاری کردبوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنه‌ى ئاماده‌کارى کۆنگره‌ی نەتەوەیی کورد له دوا کۆبوونه‌وه‌ى خۆی که تا دره‌نگانى پێنجشەمە شه‌و (15ى ئاب) به‌رده‌وام بوو، بریاری دا کاتى بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە بکه‌وێته مانگى ئه‌یلولى داهاتوو.
پێشتر به شێوه‌یه‌کى مهبدهئى 24ى ئاب بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دیاری کرابوو و لیژنەی ئامادەکاری لە دوایین کۆبوونەوەیدا به "هۆکارى ته‌کنیکی" کاتى کۆنگرهکەی دواخست بۆ "مانگى ئه‌یلول" و بڕیارە له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامهنوسانیدا به شێوه‌یه‌کى ڕه‌سمى کاته‌که‌ى ئاشکرا بکرێت.
بڕیارە کۆبوونەوەکانی لیژنەی ئامادەکاری ڕۆژى شه‌ممه ده‌ستپێبکاته‌وه.
پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ڕایگەیاندبوو کە ئەو لیژنەیە بەهۆی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی کوردستانی سووریا و ئەو هەواڵانە لەسەر کوشتوبڕی کورد لەوێ دەکرێت، مەسەلەی دواخستنی کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد تاوتوێ دەکات.
بۆچوونه‌کان