ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، له حوکمێک‌دا مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئێرانی کرده ئه‌ندامی ناوه‌ندی دیاریکردنی مه‌سڵه‌حه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی یه‌کشه‌ممه 4ی ئه‌گێست له حوکمێک‌دا، مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی کرده ئه‌ندامی ناوه‌ندی دیاری کردنی مه‌سڵه‌حه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی.
له حوکمه‌که‌ی ڕابه‌ری باڵای ئێران بۆ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هاتووه: به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌وڵی بێ وچان و به‌رپرسیارێتی هه‌ستیارتان له پۆستی سه‌رۆک کۆماریی ئێران‌دا و ئه‌زموونیی به زهختان له‌م ماوه‌یه‌دا، ده‌ستنیشان ده‌کرێن بۆ ئه‌ندامێتی ناوه‌ندی دیاری کردنی مه‌سڵه‌حه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ناوه‌ندی دیاریکردنی مه‌سڵه‌حه‌ته‌کانی نیزام له دامه‌زراوه حکوومییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه که له ساڵی 1366ی هه‌تاوی و به فه‌رمانی ئیمام خومه‌ینی، دامه‌زرێنه‌ر و ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دامه‌زرا و له 45 ئه‌ندام پێکهاتووه و ئه‌رکی نێوانگری له نێوان مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی و شۆرای نیگه‌هبان و هه‌روه‌ها دیاری کردنی مه‌سڵه‌حه‌ته‌کانی نیزامی له‌سه‌ر شانه.
سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئێستاکه له ئه‌ستۆی ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕهفسهنجانیه.
بۆچوونه‌کان