به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی ژینگه‌پارێزی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاند که به ئامانجی پاراستنی ئاژه‌ڵانی دوورگه‌کانی ده‌ریاچه‌ی ورمێ 5 هه‌زار لیتر ئاوی شیرین براوه‌ته دوورگه‌کانی ده‌ریاچه‌که و له داهاتوویه‌کی نێزیکدا ده‌ریاچه‌که له ئاژه‌ڵان چۆڵ ده‌کرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: عه‌باس نه‌ژاد سه‌باره‌ت به دۆخی ده‌ریاچه‌ی ورمێ و وشک بوونی ئاوه‌که‌ی و سوێربوونی ئاوه شیرینه‌کانی هاوێری ده‌ریاچه‌که ڕایگه‌یاند: به‌هۆی به‌رده‌وام بوونی وشکه‌ساڵی چه‌ند ساڵه‌ی ئازه‌ربایجان و وشک بوونی کانیاوه شیرینه‌کانی هاوێری ده‌ریاچه‌که، به ئامانجی پاراستنی ئاژه‌ڵانی دوورگه‌کان، هه‌ستاوین به گواستنه‌وه‌ی 5 هه‌زار تۆن خۆراکی ئاژه‌ڵان و 50 هه‌زار لیتر ئاوی شیرین بۆ دوورگه‌کانی ده‌ریاچه‌ی ورمێ.
جه‌ختیشی کرده‌وه که ئه‌و هه‌وڵانه چاره‌سه‌ری که‌م ئاوی ناکات و ناچارن ژینگه‌یه‌کی تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ ئاژه‌ڵان دابین بکه‌ن و هه‌ستن به گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاژه‌ڵه‌کانی ده‌ریاچه‌ی ورمێ بۆ ژینگه‌یه‌کی گونجاو به ئامانجی پاراستنیان له ناوچوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا له ئه‌گه‌ری به‌رده‌ام بوونی ڕه‌وتی وشک بوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ، نه‌مانی ده‌ریاچه‌که نه‌ک هه‌ر ژینگه‌ی ئاژه‌ڵان، به‌ڵکوو ژیانی مرۆڤه‌کانی هاوێری ده‌ریاچه‌که‌ش ده‌خاته مه‌ترسی.
ڕاشیگه‌یاند: له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریاچه‌که و هه‌ندێ دوورگه‌کانی به‌هۆی وشک بوونی یه‌کجاری و ده‌رکه‌وتنی خوێ، دیارده‌ی هه‌ستانه‌وه‌ی خوڵبارینی خوێ له ئه‌نجامی هه‌ڵکردنی با ڕووی داوه و ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌که له ته‌ندروستی خه‌ڵک و ژیان و ڕووه‌که‌کانی هاوێری ده‌ریاچه‌ی ورمێ.
بۆچوونه‌کان