به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی په‌رلەمانی کوردستان، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێم، په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه و تێیدا داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کرد ڕێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگرن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس له په‌یامه‌که‌یدا، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سەرکەوتووانەی پڕۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی په‌رلەمانی کوردستان، پیرۆزبایی له خه‌ڵکی کوردستان کرد و ڕایگه‌یاند:"سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە سەرکەوتنی هەرێمی کوردستانە و دەستکەوتێکی مەزنیشە بۆ گەلەکەمان."
وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی١+٥ کۆبوونەوە لەبارەی دۆسیەی ناڤۆکی ئێرانیان بە ئیجابی ڕاگەیاند و هەواڵی گرینگ لەو کۆبوونەوەیە, دیداری دووقۆڵی لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەمەریکا بوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ڕۆیتێرز: محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ١+٥ (ئەمەریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمانیا)ی بە سازێنەر وەسف کرد.
زەریف وتی:"دەمانەوێت کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دڵنیابکەینەوە کە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران ئاشتیخوازانەیە."
سەربەست مستەفا"، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا، ئاکامی لە سەدا ٩٥ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پارلەمانی کوردستانی راگەیاند.
ئەو ئەنجامە، پاش جیاکردنەوەی دەنگی هاووڵاتییان لە ٦٣٧٨ بنکەی دەنگدان کەوتۆتە دەست و بڕیارە ٥ لە سەدی باقیش، لە رۆژانی داهاتوودا رابگەیەنرێ، گەرچی بەگوێرەی بەرپرسانی کۆمیسیۆنی ئاماژەپێکراو، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە هەژماری کورسییەکان پێک ناهێنێ.
عومه‌ر ـڕه‌زای خوای لێ بێت-: ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ شته نه‌بوایه‌تن: ئه‌گه‌ر ھه‌لی جوڵان و چوون به‌ره‌و لای خوا بۆم نه‌ده‌ڕه‌خسا و ئه‌گه‌ر نه‌مده‌توانی کڕنۆش بۆ خودا ببه‌م و ئه‌گه‌ر ھاونشینی ھاوه‌ڵانێک بم که قسه‌ی جوان و شيرينیان وه‌ک نوقڵ و خورما بڵاو ده‌بێته‌وه، پێم خۆش بوو که بمردایێم و به‌ره‌و لای خودا بگه‌ڕایێتمه‌وه. عوسمانی کوڕی عه‌ففان ـ ڕه‌زای خوای لێ بێت: ئه‌گه‌ر دڵه‌کانتان پاک و خاوێن بن، له قورئان و که‌لامی خوا تێر ناخۆن و پێم خۆشه ڕۆژێک تێپه‌ڕ نه‌بێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه ڕوانیبێتمه قورئان و که‌لامه‌که‌ی خوا.
ئه‌ندازیار سه‌لاح عبدالمعبود، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حیزبی نوور و ھه‌روه‌ھا ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی 50 که‌سی چاکسازی یاسای بنه‌ڕه‌تی میسر، دیانی به فریو خواردنی حیزبه‌که‌ی له ئه‌نجامی کوده‌تاکه‌ی میسر دا نا.
ئه‌مینداری گشتی یه‌کێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان، ته‌قینه‌وه‌کانی ھه‌ولێری ئیدانه کرد و وتی: داڕێژه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ته‌قینه‌وانه فڕیان به مرۆڤایه‌تیه‌وه نییه.
دوێنێ چوارشه‌ممه، بان کی‌مۆن له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ناتوندوتیژیی ڕێکه‌وتی ۲ی ئۆکتۆبری ۲۰۱۳، داوای له شارومه‌ندانی جیهان له هه‌ر کوێیه‌ک که هه‌ن، کرد که له شه‌هامه‌تی که‌سگه‌لی وه‌ک مه‌هاتما گاندی ئیلهام وه‌ر بگرن.
چاکسازی پێشنیاری سه‌باره‌کە به پرۆسه‌ی ئاشتی کورده‌کان و ھه‌روه‌ھا ژنان، له به‌رنامه سیاسیه‌کانی ئه‌ردۆغانه.
نابێ بە بیانووی سوننە یان ئەهلی حەق بوون سووکایەتی بەکەس بکرێت
ئایەتوڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی، سەرۆکی ناوەندی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارێکی لە شاری کرماشان ئێرانی بە نموونەیەک لە یەکگرتوویی شیعە و سوننە لە جیهانی ئیسلام ناوبرد.
تاران ـ پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح
وێڕای ھیوای زۆر به چاره ئه‌ندێشی ده‌وڵه‌تی نوێ له به‌شی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌م و کورتیانه‌ی که له به‌شی مافی ھاووڵاتیدا کراوه، ئه‌مڕۆش له به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژنی قوربان، تایبه‌ت به ئه‌ھلی سوننه‌ت له مزگه‌وتی سادقیه‌ی تاران به‌رگیری کرا.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb