ئه‌ندازیار سه‌لاح عبدالمعبود، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حیزبی نوور و ھه‌روه‌ھا ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی 50 که‌سی چاکسازی یاسای بنه‌ڕه‌تی میسر، دیانی به فریو خواردنی حیزبه‌که‌ی له ئه‌نجامی کوده‌تاکه‌ی میسر دا نا.
ھه‌روه‌ھا وتی : پهکخستنهوهی مه‌جلیسی یاسادانان، پێچه‌وانه‌ی قه‌راری پێشوو حیزب و ھێزه سیاسیه‌کان (لایه‌نگرانی کوده‌تا) بوو و له‌م باره‌وه ھیچ جۆره پرسێک به حیزبی نوور نه‌کراوه. به پێچه‌وانه‌ی ڕێککه‌وتنه پێشووه‌کان، دوڵه‌ت له بزاڤێک واته لایه‌نی نه‌جات، پێک‌ھات و ھێچ که‌س گوێی نه‌دایه ده‌نگ ھهڵبڕینهکانی حیزب، به‌شی ته‌واوکه‌ری (متمم) یاسای بنه‌ڕه‌تی بێ له‌به‌رچاو گرتنی ڕوانگه‌ی حیزب، ڕاگه‌یێندرا. ھه‌موو ئه‌م خیلافاته له‌کاتێکدایه که به‌رپرسانی کوده‌تا ده‌ڵێن که حیزبی نوور له‌م ئیش و کارانه ئاگایه.
قسه‌کانی عبدالمعبود له وڵامی قسه‌کانی محمد سلماوی وته‌بێژی کومیسیۆنی 50 که‌سیدا ڕاگه‌یێندرا که تێدا ھاتبوو : حیزبی نوور شیاوی پێویستی بۆ ڕاوێژکاری نییه.
عبدالمعبود قسه‌کانی سلماوی به درۆ دانا‌و وتی : جه‌نابی سلماوی ده‌بوا خۆی له‌م قسه بێ بنه‌مایانه بپاراستایێ چونکو سلماوی خاوه‌نی به‌رپرسیاریه‌تی یاساییه‌و که‌سێکی عادی نییه.
له کۆتایی دا عبدالمعبود ئه‌م پرسیاره ئاراسته ده‌کا : چۆن ده‌کرێ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکرێ که حیزبی نوور له کومیسیۆنی چاکسازی یاسای بنه‌ڕه‌تی دا کاریگه‌ری ھه‌یه له کاتێکدا به‌شی ئه‌م حیزبه له‌م کمیسیۆنهدا ته‌نیا یه‌ک نوێنه‌ره؟! ئایهوهکوو ته‌نیا 1 که‌س ده‌توانێ نوێنه‌رایه‌تی بزاڤێک له ئه‌ستۆ بگرێ؟
سه‌رچاوه :
ڕۆژنامه‌ی الشرق الاوسط
بۆچوونه‌کان
مامه ڕیشه
09 مهر 1392 - 12:26خوا ئه‌و که‌سانه خه‌جاڵه‌ت کا که‌وا ناپیاوانه پاڵیان دا به کوده‌تاچیه‌کانه‌وه! چ سه‌له‌فی بێ چ خه‌له‌فی! چ ئه‌زھه‌ری بێ چ ...!