عومه‌ر ـڕه‌زای خوای لێ بێت-: ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ شته نه‌بوایه‌تن: ئه‌گه‌ر ھه‌لی جوڵان و چوون به‌ره‌و لای خوا بۆم نه‌ده‌ڕه‌خسا و ئه‌گه‌ر نه‌مده‌توانی کڕنۆش بۆ خودا ببه‌م و ئه‌گه‌ر ھاونشینی ھاوه‌ڵانێک بم که قسه‌ی جوان و شيرينیان وه‌ک نوقڵ و خورما بڵاو ده‌بێته‌وه، پێم خۆش بوو که بمردایێم و به‌ره‌و لای خودا بگه‌ڕایێتمه‌وه. عوسمانی کوڕی عه‌ففان ـ ڕه‌زای خوای لێ بێت: ئه‌گه‌ر دڵه‌کانتان پاک و خاوێن بن، له قورئان و که‌لامی خوا تێر ناخۆن و پێم خۆشه ڕۆژێک تێپه‌ڕ نه‌بێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه ڕوانیبێتمه قورئان و که‌لامه‌که‌ی خوا. عه‌لی کوڕی ئه‌بوتالیب ـ ڕه‌زای خوای لێ بێت: چ فێنکایی و ئاسووده‌یێکه بۆ دڵ! وتیان: چ شتێک؟ فه‌رمووی: کاتێ که له شتێک زانیاریت نییه بڵێی : خوا شاره‌زا تره! (ألله أعلم)
بۆچوونه‌کان