ئه‌مینداری گشتی یه‌کێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان، ته‌قینه‌وه‌کانی ھه‌ولێری ئیدانه کرد و وتی: داڕێژه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ته‌قینه‌وانه فڕیان به مرۆڤایه‌تیه‌وه نییه.
پڕۆفیسۆر عه‌لی محێدین قه‌ره‌داغی وێڕای جه‌خت کردنی له‌سه‌ر ڕه‌دکردنه‌وه‌ی تیرۆر له ئیسلام دا وتی: ڕایێکی دیکه ئه‌م ڕاستیه ده‌رکه‌وت که «تیرۆر» ھیچ ئایینێک ناناسێ. ھه‌روه‌ھا به‌م خاڵه ئاماژه‌ی دا که له ئایینی پیرۆزی ئیسلام دا کوشتنی مرۆڤی بێ تاوان حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه. بۆیه خوای گه‌وره تۆڵه‌ی سه‌ختی بۆ داڕێژه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م جۆره ئیشانه داناوه.
له‌م باره‌وه وتی: دوژمنانی کورد ھه‌مووکات به‌دوای ھه‌لێکدا ده‌گه‌ڕێن تاکوو ئاسایش و ئارامی ھه‌رێمی کوردستانی عێراق بشه‌وێنن.
ھه‌روا وتی: بیانیه‌کان له ھه‌موو ئیشێکی نامرۆڤانه ده‌ستیان ھه‌یه و به دووریشی نازانین که ته‌قینه‌وه‌کانی ھه‌ولێر به پشتگیری ئه‌وانه‌وه ڕووی نه‌دابێ.
بۆچوونه‌کان