دوێنێ چوارشه‌ممه، بان کی‌مۆن له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ناتوندوتیژیی ڕێکه‌وتی ۲ی ئۆکتۆبری ۲۰۱۳، داوای له شارومه‌ندانی جیهان له هه‌ر کوێیه‌ک که هه‌ن، کرد که له شه‌هامه‌تی که‌سگه‌لی وه‌ک مه‌هاتما گاندی ئیلهام وه‌ر بگرن.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئیسنا، له په‌یامی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هاتووه: «ئه‌مڕۆ ڕۆژی له‌دایکبوونی مه‌هاتما گاندییه و زایه‌ڵه‌ی میراتی ئه‌و واته ناتوندوتیژیی جێژن ده‌گرین. گاندی هێزی دژایه‌تی ئاشتیخوازانه‌ی له‌گه‌ڵ سته‌م، بێعه‌داله‌تی و نیفره‌ت پیشان داین. ئه‌و سه‌رمه‌شق و ئیلهامبه‌خشی فره‌یه‌ک له مێژووسازانی وه‌ک مارتین لۆته‌رکینگ، وکلی هاول، ڕیگۆبێرتا مێنچۆتۆم و نیلسۆن ماندیللا بوو. په‌یامی ئه‌وان بۆ هه‌رکام له ئێمه به‌رگری له پله‌وپایه‌ی مرۆڤ، ره‌تکردنه‌وه‌ی بێسهبری و تێکۆشان بۆ جیهانێکه که له‌ودا خه‌ڵک له هه‌موو کولتور و بیروباوه‌ڕه‌کان له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕێز و یه‌کسانی له‌په‌نا یه‌کتر بژین.
بان کی‌مۆن ووتی: ناتوندوتیژیی به واتای ڕاوه‌ستان و پاسیڤ بوون نییه. شه‌هامه‌تی ڕاوه‌ستان له به‌رانبه‌ر ئه‌وانه دایه که بۆ جێبه‌جێکردنی ویست و باوه‌ڕه‌کانی خۆیان له تووندوتیژیی که‌ڵک وه‌رده‌گرن. پێویستی به بڕیاردانی پته‌و له‌سه‌ر به‌رخۆدان له به‌رانبه‌ر نادادپه‌روه‌ری، هه‌ڵاواردن و بێبه‌زه‌یی و داواکردنی ڕێز بۆ فهرچهشنی و مافی مرۆڤی بنه‌ره‌تییه. هه‌روه‌ها ئاتاجی بوێری له وه‌ڕێخستنی بزاڤ له شه‌ڕ بۆلای قوبوڵکردنی وتوێژی ئاشتیخوازانه‌یه. ناتوندوتیژیی پێویستی به ڕێبه‌رانێکی وه‌ها له هه‌موو وڵاتان و کۆمه‌ڵگه‌کان و ماڵه‌کاندا هه‌یه، که عه‌سکه‌رێک له خه‌ڵکی بوێری ئاماده بۆ ئاشتیخوازی، ئازادی و دادپه‌روه‌ری پشتیوانی‌یان لێ‌بکا.
بۆچوونه‌کان